سەرەکی » چاوپێکه‌وتن » قادر عەزیز: ئەم ناوچەیە جیاوازییەکی زۆری هەیە لەگەڵ ناوچەکانی دیکە لە بوونی ئازادی و لایەنی ئۆپۆزسیۆن و هەبوونی میدیای ئازاد

لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیی گەرما و گەرمدا

قادر عەزیز: ئەم ناوچەیە جیاوازییەکی زۆری هەیە لەگەڵ ناوچەکانی دیکە لە بوونی ئازادی و لایەنی ئۆپۆزسیۆن و هەبوونی میدیای ئازاد

رۆژی چوارشەممە ٢٦/٩/٢٠١٨ لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیی گەرماو گەرم-ی کەناڵی ئاسمانیی گەلی کوردستاندا، قادر عەزیز سەرپەرشتیاری راگەیاندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دۆخی ئێستای روونکردەوەو باسی لە رەوتی هەڵمەتی بانگەشە بۆ لیستی 105 کرد.

ئامادەکردنی: زانیار محمد

سەرەتا ئاماژەی بەوەدا:» کە پیداویستییەکی گرنگی خەڵکی کوردستانە چ لە ئێستادا و چ لە ئایندەدا، ئارامییە!».
لەبارەی بەڕێوەچوونی بانگەشەیی هەلبژاردنەوە بە گشتی و هەڵمەتی لیستی 105 بە تایبەتی وتی: »بانگەشەکە بە شێوەیەکی باش رۆیشتووەو تائێستا کێشەی کەمی تێدا بووە. هەروەها روونیکردەوە تای هەڵبژاردن خۆی لە هەموو هەڵبژاردنێکدا هەیە، بەڵام گوتاری سیاسی و ئیعلامیی یەکێتی لە هەڵبژاردنی پێشووشدا، ئێمە هەوڵ دەدەین و هەوڵمانداوە، بانگەشەیەکی مەدەنی بەڕیوەببەین، واتە ئێمە داوا دەکەین خەڵکی کوردستان دەنگمان پێبدەن. وتیشی: ئێمە نابێت ئاڵۆزیی بکەین و کارێک بکەین کە خەڵک نیگەران بکەین و ئەوانەی پێیانوایە بە توندوتیژیی یان بە ئاڵۆزکردنی دۆخەکە دەنگ بەدەست دەهێنن.
من پێموایە بەهەڵەدا چوون، چونکە بەڕاستی خەڵکی کوردستان پێویستی بە ئارامییەو پێیخۆشە پڕۆسەکە بە ئارامیی و مەدەنییانە بەڕێوەبچێت دوور لە هەر توندوتیژییەک، هەر بۆیە دەشبینین ئەو دروشمەی کە دانراوە دروشمێکی زۆر گونجاوەو بەوردی دانراوە، بەڕاستی پیداویستیەکی گرنگی خەڵکی کوردستانە چ لە ئێستادا و چ لە ئایندە، چونکە بابەتی ئەم دروشمە کە ئارامییە، گرنگە، واتە بۆ ماڵێک بگرە گرنگە تا دەگات بە کۆمەڵگەیەک و حکومڕانی و وڵاتێک، واتە هیچ شتێک بەبێ ئارامی ئەنجام نادرێت. هەروەها دروشمەکە لە هەرسێ بڕگەکەیدا یەکتریی تەواو دەکەن و تەواوکەری یەکترن، چونکە ئەگەر ئارامی و سەقامگیریی لە وڵاتێک نەبوو، وەبەرهێنان نابێت و لە نەبوونیشیدا خزمەتگوزاریی و هەلی کار نابێت، بۆیە ئەوە دروشمێکە زۆر گونجاوە و یەکێکە لە پێداویستییە گرنگ و بەردەوامەکان، چونکە دروشمێکی کاتی نییە و بۆ ئایندەیی خەڵکی کوردستانیشە، هەربۆیە دەبینین خەڵک لەم بانگەشەیەی لیستی 105ی یەکێتی نزیک دەبێتەوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە بانگەشەی لایەنەکانی دیکەو هێرشکردنیان بۆ سەر یەکێتی و نەبوونی وەڵامی پێویست لەلایەن راگەیاندنەکانی یەکێتییەوە، سەرپەرشتیاری راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتی:»پێموایە ئەم شێوە بانگەشەیەی یەکێتی و ئەم شێوازە لە بانگەشەی مەدەنیانە، کە دوورە لە توندوتیژی و دوورە لە تەشهیر، شتێکی گونجاوەو خەڵکیش ئەمەی پێخۆشەو پشتیوانیی لەمە دەکات، ئەوانی دیکەش بەتایبەت هەندێک لە بەرپرسانی پارتی ئەگەر تێبینی بکرێت، نیگەران بوون یان هەندێکجار تەنگاوبوون لەو شێوە بانگەشەیەی یەکێتی، بەتایبەتیش لە گوتاری ئیعلامی ئەمجارەی یەکێتی لە بانگەشەکەدا کە گوتارەکە جیاوازبوو لە گوتاری هەڵبژاردنی رابردوو، کە گوتارێکی زۆر شەفاف و زۆر راشکاوانەیە، قسە لەسەر نە‌هێشتنی پاوانخوازیی دەسەڵات دەکات، هەروەها قسە لەسەر رۆڵی یەکێتی و گرنگی بەشداریی یەکێتی دەکات بۆ حکومڕانی هەرێمی کوردستان، ئەمانە وایان کردووە کە تەنگەتاوییەک بە برادەرانی پارتییەوە دیاربێت و کاردانەوەش هەبێت.
ئێمە خۆمان نەماندەویست رابکێشرێین بۆ ئەم کاردانەوانە، هەرچەندە بەرگریی لەخۆکردن مافێکی رەواو پیرۆزەو هەموو لیستێک مافی خۆیەتی داکۆکی لە خۆی بکات، بەڵام ئێمە کەمتر وەڵاممان دانەوەو پێمان وابوو ئەم کاردانەوانەو تەنگاوییە خۆی لە خۆییدا نیشانەی ئەوەیە کە بانگەشەکەی ئێمە سەرکەوتووەو خەڵکی کوردستان رۆژانە بە چاوی خۆی شتەکان دەبینێت و ئەم ناوچەیە جیاوازیەکی زۆری هەیە لەگەڵ ناوچەکانی دیکە لە بوونی ئازادی و لایەنی ئۆپۆزسیۆن و هەبوونی میدیای ئازادو لایەنی سیاسیی نوێ، ناڵێین لەم دەڤەرەی ئێمە هیچ پێشێلکاریی و کەمو کوڕیی نییە، بەڵام ئەگەر بەراوردی بکەیت پێموایە زۆر جیاوازە «.
قادر عەزیز سەرپەرشتیاری راگەیاندنی یەکێتی لەبارەی گەڕانەوەی ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی لایەنە سیاسییەکانی دیکە بۆ ناو ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتی:» هەڵسانەوەی یەکێتی لە هەموو بوارەکانەوە هەیەو وەک وتم پەرۆشیی خەڵک و بەدەمەوە هاتنی خەڵک بۆ لیستەکەو هاتنی خەڵکی لایەنەکانی دیکە بۆ پشتیوانیی لەو لیستەو ئەم پڕۆسەی یەکگرتنەوەیە بەتایبەت هاتنەوەی د.بەرهەم و بەشێکی هاوپەیمانی و لایەنەکانی دیکە، ئەمە هەمووی خۆی لەخۆیدا بەشێکە لەم هەڵسانەوەیەی یەکێتی کە ئێستا دەیبینین. هەڵسانەوەیەک هەیە بۆ یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا کە ئەمەش دیارە پەیوەندیی بە هۆشیاری خەڵکەوە هەیە کە لاوازیی یەکێتی لە پڕۆسەی سیاسی و حکومڕانی و لاسەنگیی لە حکومڕانی و دەسەڵات چەند زیانی پێگەیاندوون و ئەوەی ئەو لاسەنگییە ناهێڵێت یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، چۆن لاسەنگییەکە نامێنێت، بەوەیە کە دەنگێکی باش بێنێت و حزورێکی گرنگی هەبێت لە پەرلەمانی کوردستان بەجۆرێک بتوانێت هاوکێشە و هاوسەنگییەکە بگەڕێنێتەوە بە قازانجی خۆیی و خەڵکی کوردستان».
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشیدا باسی لەوەکرد کە ریفراندۆم کراوە بە بابەتێکی شەخسی و حزبیی و ناوبراو وتی:»ریفراندۆم کرا بەئامڕاز نەک ئامانج، ریفراندۆم شتێکی پیرۆزەو لە پێناو پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی نیشتیمانی خەونی خەڵکی کوردستانەو هەموو خەڵک هەردەم ئامادەیە بۆ ئەو ریفراندۆمە، بەڵام ئایا ئەنجامی ریفراندۆم چییە؟ کاک مەسعود دوێنێش لە بانگەشەی لیستی پارتی لە هەولێر ریفراندۆمی کرد بە ئامڕازێک بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، لەکاتێکدا ریفراندۆم ئامراز نییە، بەداخەوە! هەروەها وتی: ئەو باسی لە ئەنجامەکە نەکرد کە ریفراندۆم چ ئەنجامێکی لێ کەوتەوەو ناڵێت ریفراندۆم کاولکاریی لێکەوتەوەو %51ی خاکی کوردستانمان لەدەستداو 16ی ئۆکتۆبەر ئەنجامە نەک هۆکار.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری کەرکوکیش دوای بەدەستهێنانی شەش کورسی پەرلەمانی عیراق لەلایەن یەکێتییەوە وتی:»ئەگەر ئێمە خیانەتمان بکردایە، خەڵکی کەرکوک دەنگی نەدەدا بە یەکێتی، هەتا پێکهاتەکانی دیکەی دەرەوەی کورد لە کەرکوک، ئەگەر بزانن حزبێک خیانەتی لێکردوون دەنگی پێدەدەن؟ ئەم شەش کورسیەی یەکێتی لە کەرکوک بۆخۆی نیشانیدا کە مەسەلەی 16ی ئۆکتۆبەر جگە لە مەسەلەیەکی ناڕەواو تۆمەتێک بۆ شاردنەوەی شکستی ریفراندۆم هیچی دیکە نییە، چونکە بەراستی ئەوەی دوای 16ی ئۆکتۆبەر کوردستانییەتی کەرکوکی سەلماندەوە، یەکێتی بوو لە هەڵبژاردنەکانداو ئەوەی کە رێگرە تائێستا کە بارودۆخی کەرکوک ئاسایی بکرێتەوە بەڕاستی پارتییە».
لە کۆتاییشداو لە پەیامێکدا بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان وتی: »پەیامم ئەوەیە کە خەڵکی خۆڕاگرو ماندونەناسی کوردستان بەشدارییەکی کارا لەم هەڵبژاردنەدا بکەن، ئەگەریش نیگەرانن، بەڵام ئەمە دەرفەتەو دەنگدان مافی هاووڵاتیانەو هەمیش ئەرکێکی نیشتمانییانەو ئەوان دەتوانن بە بەشداریی لە هەڵبژاردندا گۆڕانکاریی بکەن و بە بایکۆت هیچ ئەنجامێک نابێت و بەپێچەوانەوە، بۆیە داواکارم بەشداریی بکەن لە هەڵبژاردن و ئەم پڕۆسەیە پڕۆسەیەکی گرنگە و هاوکێشەی هێزو حوکمڕانی لەکوردستان دەگۆڕێت، لە هەمان کاتیشدا داوایان لێدەکەم دەنگ بدەن بە لیستی 105ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە جێگەی ئومێدی خەڵکی کوردستانەو دەبینین ئێستا پشتیوانێکی زۆری هەیە، داواش لە هەموو هێزە ئەمنییەکان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەم لە دەنگدانی تایبەتدا بەشدارییەکی کارا بکەن و دەنگ بە لیستی 105ی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بدەن «.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

خاتوو زه‌كیه‌ ره‌شید مامۆستا و په‌روه‌دكار و وه‌رزشه‌وان و نووسه‌ر و دایكێكی میهره‌بان

چەند ژنە کەسایەتییەکی ناسراو لە مێژووی کورددا هەن کە لەبواری ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort