سەرەکی » ئابووری » هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكی نیگەرانی لێدەكەوێتەوە

هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكی نیگەرانی لێدەكەوێتەوە

هاوردەكردنی بەرهەمیی توركی و ئێرانی، كە هۆكاری پاشەكشەپێكردنی بەرهەمی ناوخۆیە، بەردەوام بۆتە جێگای نیگەرانیی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
ساڵانە لەكاتی پێگەیشتنی بەرهەمی كشتوكاڵیی ناوخۆییدا، جوتیاران داوا دەكەن، كە حكومەتی هەرێم رێگا لە هاوردەكردنی بەرهەمی توركی‌و ئێرانی بگرێت، یان بڕێكی زۆر باجیان بخاتەسەر، كە كاریگەریی هەبێت‌و بە رادەیەكی كەم ئەو بەرهەمانە بێنە ناوەوە، بەڵام ئەو بڕە كەمە باجەی كە حكومەتی هەرێم دایدەنێت، ناتوانێت ئەو كاریگەرییە دروست بكات.

جووتیاران تووشی زیان دەبنەوە
مەجید سورچی، هاووڵاتییەكی شارۆچكەی سیدەكانە، كە لەگوندەكانی سنوورەكە بەرهەمە ناوخۆییەكان دەكڕێتەوەو لەبازاڕدا ساخیدەكاتەوە، لەو بارەیەوە بەماڵپەڕی (رۆژنیوز)ی راگەیاندوە، هەرێمی كوردستان بەرهەمێكی زۆری كشتوكاڵیی هەیە، كە بەشی ناوخۆ و عیراق-یش دەكات، بەڵام حكومەتی هەرێم ریگریی ناكات لە هاوردەكردنی بەرهەمی توركی‌و ئێرانی، بەمەش جووتیاران تووشی زیان دەبنەوە.
ئەو هاووڵاتییە، داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، كە برێكی زۆر باج بخاتە سەر بەرهەمی بیانیی لەپێناوی ساخكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ و گەشەسەندنی كشتوكاڵ.

باجەكە زیاد دەكات
لە بەرامبەردا، مەسعود باتلی بەڕێوبەری كۆمەڵگەی گومرگیی حاجی ئۆمەران، بەو ماڵپەڕی وتوە: «ساڵانە وەزارەتی كشتوكاڵ چەند رێنماییەك دەردەكات بۆ ئەو بەروبوومە كشتوكاڵییانەی، كە دێنە ناوەوەی هەرێمی كوردستان‌و بۆ هەر بەرهەمێك جۆرێكی جیاواز باجی داناوە، لەكاتی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆش باجەكە زیاد دەكات».
دەشڵێت: «ئەو باج و گومرگانە راستەوخۆ دەچنە ناو سیستمی كۆمپیوتەرەوە، كە لەگەڵ وەزارەتی دارایی بەستراوەتەوەو هیچ كەسێك ناتوانێـت دەستكاریی بكات».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پلانی ستراتیژی بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکان‌و چارەسه‌رکردن

یەکەی ئابووری كۆنفرانسی ئابووری نێوان شاری سلێمانی‌و شاری سنە دەستیپێکرد ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort