ئه‌م كونجه‌ش

ئاین‌ و زمان

ئەم كوردی یە سەقەتەی ئەمڕۆ-زۆر ووشەی سەر بە ئاینیشی تێكداوە.
ئەوەی من بیستوومە- نەمانووت- نوێژم كرد، یا (نوێژی بەیانیم بە قەزا گێڕایەوە)-بەڵام ئەم قسەكەرانەی ئێستا دەفەرموون (نوێژی خوێند) دیارە هەرگیز نوێژیان نەكردووە. بەرامبەر بەوەش دەڵێن(دوعای خوێند)- بۆ دوعا دوو جۆر دەووترا-(دوعای كرد) كە لەخوا بپاڕایەوە (ئاهی گیرا كا)-ئەگەر (دوعایەكی نوسراوی كۆنی بخوێنایەوە دەووەترا (دوعاكەی فڵان ئیمام یا فڵان مەلای خوێندەوە).
جاران لە مزگەوت دەمبیست دەیانووت: فڵان كەس شیعەیە ‌و فڵان ناوچە شیعەن-بەڵام فڵان كەس سونی یە یا فڵان ناوچە سونین- كەچی لەم كوردی یە سەقەتەی ئێستا (سونی یە یا سونین)كراوە بە (سونە- سنە)ن- دیارە قسەكەر عەرەبی چۆتە دەروونی یەوە. ئەم كارە هەر بە (سونی) ناكرێ- بەڵكو (سوبی یا صوبی) ش توشی ئەم دەردە كراون. جاران لە سلێمانی زەڕنگەر هەبوون خەڵك دەیووت: (سوبین یا صوبین) بەڵام ئێستا لەم كوردی یە بە عەرەبی كراوەدا بەوانیش دەڵێن:
(صابیئین). من هەقم بە ئەسڵ‌و بە عەرەبی یەوە نی یە، من شتەكەم بە كوردی بیستووە‌و بەكوردی دەیڵێم. لە هەموو زمانێكدا گۆڕینی ووشە بەپێی تیپ‌و ڕێبازی ئەو زمانەوە هەیە‌و نموونەشم زۆر لەبەردەستدایە.
بەتایبەتی لە بەراوردی ئینگلیزی‌ و ڕوسیدا. یا هەر بڵێم (كوردی‌و فارسیش) دا.
ئەوەتی گوێم كراوەتەوە- یا روواوە- لە سلێمانی دەمبیست‌ و دەیانووت: چووین بۆ مزگەوتی گەورە. یا نوێژی (جومعە یا هەینی) مان لە مزگەوتی گەورە كرد.
با بڵێم (مزگەوتی كاك ئەحمەد) یش دەووترا. كەچی ئێستا لام سەیرە لەسەر دەرگای مزگەوتی گەورەی خانەقین نووسراوە(مزگەوتی خانەقینی گەورە) لێرەدا (گەورە) بوو بە (سیفەت) بۆ (خانەقین) كەواتە دەبێ دوو خانەقینمان هەبێ (گەورە‌و بچووك).
بە پێی ئەوەی كە مامم (حاجی مەلا ئەحمەد) چل ساڵ مەلای مزگەوتی خانەقین بووە، هەقی ئەوەم هەیە بە (ئەوقافی خانەقین بڵێم بەڕێزەوە)- توخوا ئارمی مزگەوتەكە بكەن بە (مزگەوتی گەورەی خانەقین) جارێكیتر نووسیومە- ڕەنگە لە (یادداشت) دا بێ، یا لە كونجێكی كۆن دا، كە خوێنەر ئێستا ئاگایان لێ نی یە‌و زیانی نی یە بۆ (كوردستانی نوێ) ی خۆشەویستی بنووسمەوە.
لە شەستەكانی سەدەی پێشوودا لە ناوچەی باڵەك لە بنكەیەكی پێشمەرگەدا دەژیام بنكەی (حافیز) یان پێ دەووت. لێ یان پرسیم ئەم ناوە لە كوێوە هاتووە-لەخۆمەوە ووتم:
دیارە (حافزێك) لێرە ژیاوە (حافز) بە (كوێری قورئان لەبەری قورئان خوێن) دەووترا.
شەهید (فاخیر مێرگەسوری) دایە قاقای پێكەنین-بە (سوور بوونەوەوە پرسیم: بۆ پێدەكەنی)
ووتی: هاوڕێ-وا نی یە. كاتێ (هاملتۆن) ڕێگەی (حاجی ئۆمەران)ی دروست كردووە. مەركەزی كاری لێرەدا بووە- پێ یان ووتووە (ئۆفیس) (دیارە ووشەكە ئینگلیزی یە‌و مانای دائیرە) ەیە. بەڵام كورد ئۆفیس یان پێ نەووتراوە‌و وردە وردە (ئۆفیس) بووە بە (حافیز). نازانم ئەو شوێنە ماوە- یا نا- بەڵام ئەم چیرۆكەش دەچێتە خانەی (زمان‌و ئاینەوە). هێشتا زۆرم پێ ماوە بۆ كونجێكی تر- ئەگەر بمێنم.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تەزویر..

هەڵبژاردنە، دەبێ چەند بەڵگەنامەت پێبێ ئەوسا رێگەت ئەدەن دەنگ بدەیت. ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort