سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » ئەگەر ئێمە نەبین دوو هەفتە لەسەر کورسییەکەت خۆت ڕاناگری

ترەمپ هەڕەشە لە شای سعودیە دەکات

ئەگەر ئێمە نەبین دوو هەفتە لەسەر کورسییەکەت خۆت ڕاناگری

هەفتەی ڕابردوو لەمیانی لە ووتارێکیدا لەبەردەم کۆنگرەی پارتەکەی لە شاری»ساوسافن» ی ئەمریکا «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆکی ئەمریکا بە ئاشکرا ووتی: من بە ڕوونی بە شاسەلمانم ووتوە ئەگەر سوپای ئەمریکا نەبێت تۆ ناتوانیت دوو هەفتە لە دەسەڵات نامێنیتەوە. هەروەها ووتی ئێمە سعودیەمان پاراستوە و دەیپارێزین، بۆیە ئەوەشم پێ وتوە کە لە بری ئەوە دەبێت ئەویش بیبژێرێت. میر محەمەد بن سەلمانی جێنشینی مەلیکی سعودیەش ، لەوەڵامدا دەڵێت: ئێمە پارەی خۆمان بە ئەمریکا داوەو سوپای سعودیەش بە یارمەتی ئەمریکا بەرێوە نابرێت. ئەم ووتەیەی ترەمپیش بە هۆی هۆکاری بەرزبونەوەی نەوت بوە لەسەر ئاستی هەموو جیهان و وەک هەڕەشەیەک وایە کە ئیدی سعودیە دەست لەو سیاسەتە هەڵگرێ و نەوت وەک کارتی فشار بۆسەر ئەمریکا و وڵاتانی تری جیهان بەکارنەهێنێت.

لەبەردەم ئەندامانی پارتەکەی هێرش دەکاتە سەر ئۆپێک
ترەمپ لەوتارەکەیدا هێرشی کردە سەر ڕێکخراوی ئۆپیک و ووتی: ئەو دەزگایە هەوڵی لێکترازاندنی وڵاتان و تێکدانی هەمو جیهان دەکات، بۆیە ئێمە ئۆپیکمان خۆش ناوێ، چونکە هەوڵی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت دەدەن، ئێمە داوایان لێ دەکەین کە ئاستی نرخی نەوت لە هەموو دونیا دابەزێنن و هەوڵی تێکدانی باری ئارامی وڵاتان نەدەن، بەو پێیەی سعودیەش گەورەترین ئەندامی ئۆپێکە و گەورەترین سەرچاوەی نەوتیشە لەسەر ئاستی هەموو جیهان بۆیە ئاڕاستەی ئەو لێدوان و قسانە هەموی بەرەو ئەو وڵاتە و بەرپرسەکانیانە.

هۆکارەکە بەرزبونەوەی نەوتە
تۆڕی هەواڵی «ئەی بی سی» ی ئەمریکیش ئاشکرایکرد کە ئەو ڕێنمایی و ئاگادارکردنەوانەی ترەمپ بۆ شا سەلمان لە میانی پەیوەندیەکی تەلەفۆنی هەفتەی ڕابردودا هاتوە کە لەسەر بەرزبونەوەی نرخی نەوت ئەنجامی دابوو بە شای وتوە: ئێوە چەندەها تریلیۆن دۆلارتان هەیە و ئێمەش دەتانپارێزین، بۆیە دەبتێ هەقی ئەو پاراستنە ببژێرن.

لە نەتەوە یەکگرتوەکانیش وای ووتوە
جێی وەبیرهێنانەوەیە مانگی ڕابردوشدا ترەمپ لە بەردەم کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتوەکان لەنیویۆرک ڕایگەیاندبو، کە وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیک دزی لە وڵاتانی تر دەکەن، چونکە زیان بە ئێمە دەگەیەنن بەهۆی بەرزکردنەوەی نەوت و پێیان ڕادەگەیەنین کە دەست لەو سیاسەتەیان هەڵگرن و نرخی نەوت دابەزێنن.

سعودیە دەڵێت باسی پەیوەندی دۆستانەکراوە
ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەو لێدوانانەی ترەمپی بە نابەرپرسیارانە و نادیبلۆماسیانە وەسفکردوە، ئاژانسی هەواڵی سعودیش « واس» ڕوونی کردۆتەوە کە لە دوای پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی لەگەڵ ترەمپدا «شاسەلمان» ی سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی کردوەو لەوێدا باسی ئەوەی کردوە کە لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا باسیان لە لێک نزیکبونەوەو دۆستایەتی نێوان هەردوو وڵات و بەرەو پێشەوەبردنی کردوە.

ئێمە پارەی خۆمان داوە
ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکا رایگەیاند: لە وەڵامی وتەکانی ترەمپدا ، میر محمەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە دەڵێت: ئێمە پارەی هەموو ئەو چەکانەمان داوە کە لە ئەمریکا کڕیومانە. دەشڵێت: سوپای سعودیە بە یارمەتی و دەستگیرۆیی ئەمریکا ناژی. لە درێژەی وتەکەیدا بن سەلمان رایگەیاندوەوە؛ لە نێوان وڵاتانی دۆستدا، هەموو کاتێک 100% دۆستایەتی نابێت، هەندێک جار بۆچوونی جیاواز و کێشەشی تێدەکەوێت.

دەیەوێت زیاتر ببژێرێت
چاودێران پێیان وایە ئەو لێدوانانەی ترەمپ بۆ ئەوەیە کە پارەی زیاتر لەو وڵاتە وەرگرێ وسەفقەی فرۆشتنی چەک و جبەخانەکانی لەسەر زیاد بکات، چونکە لە ساڵی رابردودا هەردوو سەرۆک ترەمپ و شاسەلمان لە ڕیاز چەند ڕێککەوتن و گرێبەستێکیان مۆرکرد و بە پێی لێدوانی کۆشکی سپی ڕییکەوتنەکان لەسەر هاوکاری سەربازی و فرۆشتنی چەک بوە بەو وڵاتە و بایی ٤٦٠ ،ملیار دۆلار بوە، ئەمریکا چاوی لەوەیە بڕی ئەو رێککەوتن و گرێباستانە زیاد تر بکات.
سەرچاوە: ئاژانسەکان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لە بەشە میراتدا داوای یەکسانی لەگەڵ پیاوان دەکەن

تونس پێشەنگی وڵاتە عەرەبیەکانە لە بواری مافەکانی ژنان و بە ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort