سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » نووسەر و نووسین

هێندێ بابەتی زمانەوانیی

نووسەر و نووسین

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز*

(30)

گرفتەکە لە ئەوە دایە، تا ئێستە بە تەواوی نازانین، لەنێو کورددا بە کێ دەڵێن نووسەر؟! خەسڵەتەکانی نووسەر و نووسینی کوردی چین؟ چونکە چەن پرینسیپێکی تایبەتیمان نەبووە، تا بزانین، نووسەر کێیە و مەرجەکانی نووسین چییە؟ هەرچەندە بەپێی مەرجەکانی (یەکێتی نووسەرانی کورد) بێ، هەر کەسێ پەرتووکێ یا دووان بنووسێ، دوو ئەندامی نووسەران پشگیریبکەن، ئەوا لە یەکێتییەکەیاندا، بە ئەندام وەردەگیڕێ و نازناوی نووسەری پێ دەبەخشرێ!
بەڵام نابێ، هەر کەسێ شتێ بنووسێ، ئیدی خۆی بە نووسەر بزانێ. چونکە هەر وەک گوتویانە: بە گوڵێ بەهار نایە! ئەز لە ئەو باوەڕەدام، نووسەری ڕاستەقینە ئەو کەسانەن، جگە لە بەهرە خۆرسکییەکەی هەیانە، دەبێ، چەن خەسڵەتێکی دیایکراویشیان تێدابێ. بۆیە ڵێرەدا هەوڵدەدەم، هێندێ تیشک ئاراستەی نووسەر بکەم، تا بزانین، کێ شایانی ئەوەیە، نازناوی نووسەری پێ ببەخشرێ.
1.شارەزاییەکی باشی لە زمانی کوردیدا هەبێ، ڕێزمان و دەستوورەکانی زمانی نووسین باش بزانێ.
2.شارەزایی لە نیشانەکانی خاڵبەندیدا هەبێ.
3.شەقڵێکی تایبەتی هەبێ و لاسایی کەس نەکاتەوە، شێوازی داڕشتنی وێژەیی بەهێزبێ.
4.هاوسەنگییەک لە نێوان شێوە و ناوەڕۆکدا ڕاگرێ.
5.ڕووناکبیربێ و ئاسۆی بیرکردنەوەی فراوانبێ، بەڵام مەرج نییە، هەموو ڕووناکبیرێ، نووسەربێ!
6.خوێنەرێکی باش بێ و زۆر بخوێنێتەوە.
7.بویربێ، هەڵوێستی بەرانبەر ڕووداوە نەتەوەیی، ڕامیاری و کۆمەڵایەتییەکان، ڕوون و ئاشکرابێ.
8.زمانی خاوین و دەسپاکبێ، نووسینەکانی بە بەڵگەی زانستانە و دەکومێنتی مێژوویی بەهێزکا.
9.ساکار و بێفیزبێ، لە خۆی بایی نەبێ، لە حەوت چینی ئاسمانەوە، لە جەماوەر بڕوانێ و بیاندوێنێ.
10.جگە لە زمانی دایک، زمانێ یا چەن زمانیكی دیکە بزانێ، تا لە سەرچاوەی دەوڵەمەندی ئەو زنانانەشەوە، زانیاری بەکەڵک هەڵێنجێ و ئاستی ڕووناکبیری خۆی بەرزکاتەوە.
11.لەگەڵ خۆی و پێنووسەکەی و خوێنەردا ڕاسگوبێ، هەرگیز ڕاسگۆیی خۆی لەدەس نەدا، چونکە ڕاسگۆیی، گەورەترین سەرمایەی نووسەرە. لەبەرئەوە نابێ، لەپێناوی پاروویە نان و پلەوپایەدا، خۆی و پێنووسەکەی بفرۆشێ!
12.لەسەر هەموو شتێکی ئاسایی نەنووسێ، هەر بۆئەوەی بەرهەمی زۆربێ، وەک دەڵێن: لە هەموو دیزەیەکدا ئەسکوێ نەبێ! بەڵکوو دەبێ، بە دوای گرفتە گەورە و کێشە گڕگرتووەکاندا بگەڕێ و لەسەریان بنووسێ، سەرنجی خوێنەر بەلای خۆیدا راکێشێ، نەک پاشکۆبێ و قسەکانی ڕۆژانەی جەماوەر بجوێتەوە!
13.زۆر بێلایەنانە، لە ڕووداوەکان بڕوانێ و لەبەر ڕۆشنایی بەرژەوەندی باڵای گەلدا، لێیان بکۆڵێتەوە و شییانبکاتەوە.
*نووسەر و مامۆستای زانکۆ.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گه‌وهه‌ر له‌ هونه‌ری مۆسیقادا

ئا : ئازاد مه‌عروف 16 سامان هیچ بونه‌وه‌رێك ناتوانێت نكوڵی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort