سەرەکی » دۆسێ » روسیا سیستمی بەرگری (ئێس-300)ی رادەستی سوریا كرد

ئیسرائیل ناڕازییە

روسیا سیستمی بەرگری (ئێس-300)ی رادەستی سوریا كرد

مۆسكۆ موشەكەكانی دژە فڕۆكەی جۆری (ئێس-300)، رادەستی سوریا دەكات، ئەمەش دوای دوو هەفتە بەسەر خستنەخوارەوەی فڕۆكە سەربازییە روسییەكە لەبەرانبەر كەنارئاوەكانی سوریا.
سێرگی شویگۆ، وەزیری بەرگری روسیا، فلادیمێر پۆتنی سەرۆكی وڵاتەكەی ئاگداركردەوە لە رادەستكردنی 4 سەكۆی هەڵدانی موشەكەكان.
ئەم هەنگاوەی روسیا دوای ئەوەبوو كە بەرگرییە ئاسمانییەكانی سوریا بەهەڵە، فڕۆكەیەكی چاودێری روسییان خستەخوارەوە، ئەمەش بووە مایەی كوژرانی 15 سەربازی روس كە هاوكات بوو لەگەڵ هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل بۆسەر پارێزگای لازقیە.
روسیا، ئۆباڵی رووداوەكەی خستە ئەستۆی ئیسرائیل.
بەرپرسانی ئیسرائیل رەتیانكردەوە دەستییان لە رووداوەكەدا هەبێت، رێگریشیان نواند بەرانبەر بە رادەستكردنی سیستمی بەرگری روسی بە دیمەشق، و رایانگەیاندبوو»رادەستكردنی ئەو جۆرە سیستمە بە گەمەكەرە نابەرپرسەكان، رەنگە ناوچە ئاڵۆزەكە زیاتر مەترسیدار بكات».

جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، سەبارەت بە بڕیاری رادەستكردنی سیستمی (ئێس-300) بە سوریا رایگەیاندبوو، دەبێتە مایەی ئاڵۆزتركردنی جەنگی ئەهلی لە سوریا، مۆسكۆشی هاندابوو، چاو بە بڕیارەكانیشدا بخشێنێتەوە.
روسیا بنكەیەكی ئاسمانی لە سوریا هەیە كە لێوەی هێرشە ئاسمانییەكانی بۆ پشتیوانی لە سوپای سوریا، ئەنجام دەدات.

لێدوانەكانی وەزیری بەرگری روسیا
لە كۆبوونەوەی لەگەڵ فلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا، شویگۆ رایگەیاندبوو»رادەستكردنی موشەكەكانی ئێس- 300 بە سوریا ئەنجامدرا».
بە وتەی وەزیری بەرگری روسیا»49 پارچە كەرەستە گەیەندرانە سوریا، بە چوار سەكۆی هەڵدان و گالیستەكانی چاودێرییەوە».
شویگۆ دەڵێت»سیستمی بەرگری ئاسمانی یەكگرتوو لە سوریا، لە 20ی تشرینی یەكەمی 2018 بە تەواوەتی دەخرێتەگەڕ».
روسیا لەسەر داوای ئیسرائیل، رادەستكردنی ئەو سیستمە بەرگرییە ئاسمانییە پێشكەوتووەی لە ساڵی 2013دا هەڵپەساردبوو.
بەڵام هەڵوێستی روسیا لەپاش خستنەخوارەوەی فڕۆكە سەربازییەكەی لە نزیك لازقیە، گۆڕانكاریی بەسەردا هات و شویگۆ لەو بارەیەوە رایگەیاندبوو»رەوشەكە گۆڕانكاریی بەسەردا هات. ئەمەش هەڵەی ئێمە نییە».

كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی روسیا
فڕۆكەكەی روسیا كە لە جۆری ئێڵ-20 بوو، لەدووری 35 كیلۆمەتر لە كەنارئاوەكانی سوریا كەوتەخوارەوە، دوای ئەوەی لە رێگەی گەڕانەوەدا بوو بۆ بنكەی حومەیمیی ئاسمانی لە نزیك شاری لازقیە.
ئاژانسەكانی دەنگوباسی روسیا لەو دەمەدا رایانگەیاندبوو»فڕۆكەكە لەكاتی هێرشی فڕۆكەكانی ئێف- 16ی ئیسرائیلی بۆسەر دامەزراوەكانی سوریا، دیارنەما».
دواتر، وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاندبوو، فڕۆكەكانی ئیسرائیل فڕۆكە روسییەكەیان وەك روكارێك بۆ خۆشاردنەوە لە بەرگرییە ئاسمانییەكانی سوریا، بەكارهێنابوو.
مۆسكۆ، بەرپرسیارێتی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی دابووە پاڵ ئیسرائیل و باسی لەوەكردبوو كە فڕۆكەكانی ئیسرائیل، فڕۆكەكەی روسیایان خستبووە سەر رێڕەوی سیستمی بەرگری ئاسمانی سوریا.
كرملین رایگەیاندبوو، پۆتین لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە بنیانیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی راگەیاندبوو كە بڕیاری پتەوكردنی بەرگرییە ئاسمانییەكانی سوریا «لە بنەڕەتدا ئامانج لێی پوچەڵكردنەوەی ئەو هەڕەشانە بوو كە لەسەر سەربازەكانی سوپای روسیا دروستدەبوون».

وەڵامی ئیسرائیل
نەتانیاهۆ، هۆشداریی دابووە پۆتین لە «فەراهەمكردنی سیستمی چەكە پەرەسەندووەكان بە لایەنە نابەرپرسەكان، چوەنكە مەترسییەكان لە ناوچەكەدا زیاتر دەكەن»، ئەمەش بەپێی راگەیەنددراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل.
هەر بە وتەی نەتانیاهۆ»ئیسرائیل سورە لەسەر رێگرتن لە خۆپتەوكردنی سەربازی ئێران لە سوریا و هەوڵەكانی تاران كە بانگەشەی لەناوبردنی ئیسرائیل دەكات و ئەو چەكە كوشندانە دەگەیەنێتە حزبوڵڵا تا لە دژی ئیسرائیل بەكاریان بهێنێبت».
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بڕوای تەواوی خۆی بەرانبەر بە راپۆرتەكانی سوپای ئیسرائیل دەربڕیبوو سەبارەت بە رەوشی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە چاودێرییەكەی روسیا.
سوپای ئیسرائیل پێداگری لەسەر ئەوەی كە فڕۆكەكانی گەڕاونەتەوە كایەی ئیسرائیلی، لەو دەمەی (ئێڵ-20) پێكراوە و دەڵێت، بەرپرسیارێتی رووداوەكە دەكەوێتە ئەستۆی سوپای سوریا.

(ئێس-300) و گۆڕینی گەمەكان
ئیسرائیل دانی بەوەدانا كە زیاتر لە 200 هێرشی كردۆتە سەر سوریا و لە هێرشەكانیدا ئامانجە ئێرانییەكانی لەماوەی 18 مانگی رابردوودا بۆردومان كردووە.
لەو ماوەیەدا ئیسرائیل تەنیا یەك فڕۆكەی لەدەستداوە لە جۆری ئێف 16 كە لە باكووری ئیسرائیل تێكشكا.
ئیسرائیل فشارێكی گەورەی لە روسیا دەكرد تا سیستمی (ئێس-300) نەدات بە سوریا.
هەرچەندە ئەو سیستمە بەرگرییە لە پەرەسەندووترین موشەكە بەرگرییەكانی روسیا نییە، بەڵام شارەزایان پێیانوایە لە سیستمی بەرگری ئاسمانی و موشەكی (پاتریۆت)ی ئەمریكایی دەچێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رێكخراوێكی ئۆپۆزسیۆن ناوچەی لە چەك داماڵدراو رەتدەكاتەوە

رێكخراوی «پاسەوانانی ئایین» یان (حراس الدین)، لەم ماوەیەی دواییدا رێكەوتنی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort