عومەر فەتاح: تەبایی هێزە سیاسییەكان – knwe.org
سەرەکی » هەواڵ » عومەر فەتاح: تەبایی هێزە سیاسییەكان

عومەر فەتاح: تەبایی هێزە سیاسییەكان

دوێنێ عومەر فەتاح كارگێڕی مەكتەبی سیاسی بەئامادەبوونی تەحسین نامیق پێشوازییكرد لە مانۆج ماسیۆ بەڕێوەبەری ئۆفیسی سیاسی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعیراق (یونامی)‌و وەفدێكی یاوەری‌و لەدیدارێكدا تاوتوێی دۆخی سیاسیی كوردستان‌و عیراقیان كرد‌و جەختیان لەگفتوگۆو هەنگاوی هاوبەش كردەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
عومەر فەتاح رایگەیاند: وەك یەكێتی، یەكڕیزیی لایەنە سیاسییەكان‌و بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان لەپۆست‌و پشكی حوكمڕانی لا گرنگترە. وتیشی: بەبێ‌ تەبایی هێزە سیاسییەكان بەتایبەتی یەكێتی‌و پارتی، كوردستان ئۆقرەیی بەخۆیەوە نابینێ‌‌و بەبێ‌ یەكتریش ناتوانن حوكمڕانی بكەن لەكوردستان.
سەبارەت بەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی رایگەیاند: دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی، یەكێتی هەڵوێستی كۆتایی خۆی رادەگەیەنێ‌‌و هیوادارین كۆمسیۆن بەبێلایەنی‌و بەپێی یاساو بەبێ زیادەڕەوی كارەكانی تەواو بكات.
روونیشیكردەوە: سەرۆك مام جەلال‌ و حزبی سەرۆك مام جەلال لەعیراق‌و لای هەموو پێكهاتەكانی عیراق پێگەو رێزی گەورەی هەیە.
سەبارەت بە كەركوكیش جەختی لەسەر ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك‌و كاراكردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگا‌و دانانی پارێزگارێكی نوێ‌ بۆ كەركوك كردەوەو وتی: سیاسەتی سەرۆك مام جەلال بۆ كەركوك، كە بنەماكەی پێكەوەژیان‌و تەبایی نێوان پێكهاتە رەسەنەكان‌و خزمەتكردنی دانیشتووانی شارەكەیە، بەبێ‌ جیاوازیی جێبەجێ دەكەین.
روونیشیكردەوە: یەكێتی شەهیدو قوربانی زۆری لەپێناوی كەركوكدا بەخشیوە، زۆرجاریش یەكێتی كراوەتە قوربانی كەركوك، پێگەی جەماوەری‌و سیاسی یەكێتی لەنێو هەموو پێكهاتەكانی كەركوك بەهێزەو پێمانوایە یەكێتی هێزێكی شایستەیە كە بتوانێ‌ خزمەتی كەركوك بكات.
لای خۆشیانەوە وەفدی یونامی ئامادەیی خۆیان پیشاندا بۆ هاوكاریی لایەنە سیاسییەكان، بۆ چارەسەركردنی كێشەكان‌و ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك‌و هیوایان خواست كۆمسیۆن دادپەروەرانە‌و بە یەكسانی سكاڵاكان لەسەر هەڵبژاردن یەكلابکاتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

مەلا بەختیار: وەفاداری رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال ‌و شەهیدەكانمان بین‌

لەڕێوڕەسمێكی شایستەدا لەگردی شێخ مارف لەسلێمانی، یادی 38 ساڵەی شەهیدبوونی ...