سەرەکی » وتار » 25 نۆڤەمبەر لە ڕوانگەی منەوە

مێخەک

25 نۆڤەمبەر لە ڕوانگەی منەوە

لە ڕۆژی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان ، ئەوەی کە ئەنجام ئەدرێ ساڵانە شتێکی دووبارەیە ژن کوشتن بەردەوامەو بگرە لە زیادونیشدایە ، بەڵام ڕێکخراوەکان بۆ لە ناوەندە پەروەردەیەکاندا کەسانی دەرونزان و کۆمەڵناسی داانێن تا بزانن کێشەی خێزانی کچەکان چۆنەو لەژێر چ فشارێکێ نێرینەدان ، زۆربەی خۆ کوژی کچان و ژنان بەهۆکاری خێزان و کێشەکانی ناوخۆیانە .
ڕێکخراوەکانی ژنان و بەرگری کاران لە ژنان تائێستا نەیانتوانیوە تیمێکی بەهێز پێک بهێنن بۆ بەدواچوون لەسەر ئەو کۆمپانیا و شوێنە تایبەتی و گشتیانەی ژنان و کچان کاری تێدا دەکەن، بەشێکی زۆر لە توندو تیژییە دەرونییەکان لەوێوە دەست پێدەکەن،خاوەنکاری واهەیە ئەوپەڕی هەڵسوکەوت و ڕەفتاری نابەجێ یان داواکردنی کاری نابەجێ و نەشیاو لە ژنان و کچان دەکەن ، ئەی ئەمانە توندوتیژی نین ، بۆ دەبێ دوای کوشتن و بڕین بێنە قسە.
ژنان و کچانیش دەبێت خۆیان وشیاربن چونکە مرۆڤی ناکام خۆی بەرپرسیارە لەناکامیەکەی خۆی

ئەی ژن، ئەی کچ
کاتێک کارێکی ناشرین، تەحەڕووش، هەشتێک بۆ تۆ گونجاو نەبێ سەردامەخەو بێ دەنگ بیت، خاوەن ئازایەتی خۆتبە
ئازایەتی ئەوەت هەبێ ئازایەتیەکانت زیندانی نەکەیت
زەعیفە مەبە بەرامبەر کاروکردەوە قێزەونەکانی نێرینە ، خۆت بە کەم و کورت مەزانە ، مەهێڵە کەس سەرکردایەتیت بکا، لەبەر ووشەی میهرەبانی و عاتیفە ، بەهاکانی ناخت لەدەست مەدە
میهرەبانبە بەرامبەر هەرشتێ پێوست بێت،ڕەقتربە لەو کەسەی بیەوێ بەهەرجۆر و شێوازێک بێت ئازارت بدات، خۆی بەسەرتۆدا بە هەبوو دەربخات، سنور جوانەو ڕێز و شکۆ بۆ هەمووکەس بەقەت خۆی دابنێ
ژنێک مەبە هەموو کەس پێت وێرێ، کچێک مەبە بە دڵساف و ساویلکەت بزانن ، مەردبەو لەهەموو کاتەکان خاوەن قسەو وەڵامی خۆت بەوجۆرە نا کە پێت بڵێن هارو دەمەوەر بەڵکو وابە سام و شکۆ و ڕێزی خۆت هەبێ ، بێ دەسەڵات و چاو داخەر مەبە، هەڵەیەکیش مەکە بیرت بچێت کە ئێمە خێزانی کوردین، کارێک مەکە بە کوشتن وەڵام بدرێیتەوە
تکایە پیاوانیش هەڵمەت و کەمپین دروست مەکەن ، کەژن و کچەکانی خۆتان زیندانن، بەشان و باڵی ژن و کچا هەڵمەدەن کاتێ خۆت قبوڵی ناکەی بە مێینەکانی خۆت بوترێت، داوای هاوسەرگیری و خۆشەویستی و هیچ پەیوەندیەک مەکە کاتێ خۆت ئامادە نیت ئەمانە لە خێزانی تۆدا ڕووبدەن، ژن مەکوژە کاتێ خۆت لەو پەڕی سەقافەت ئەبینی .

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پێداگریی یەكێتی و بەرژەوەندیی هاونیشتمانیان

كاروان عەلی شامار (١) هیچ كات هەنگاوەكانی یەكێتی بارتەقای ئێستای ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort