سەرەکی » راپۆرت » دامەزراندنی دادگایەكی تایبەتی نێودەوڵەتی

مەحمود حاجی ساڵح لە پەرلەمانی بەریتانیا:

دامەزراندنی دادگایەكی تایبەتی نێودەوڵەتی

وەزیری كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوانی هەرێم، لەپەرلەمانی بەریتانیا، لەدیبەیتێكی تایبەتدا، پرسی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی، خستەڕوو. جەختیشیكردەوە لەسەر گرنگیی دامەزراندنی دادگایەكی تایبەتی نێودەوڵەتی. وتیشی: زیاتر لە پێنج هەزار بەڵگە لەسەر تاوانەكانی داعش دژ بەئێزدی‌و پێكهاتەكان، كۆكراونەتەوە.
مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان‌و سەرۆكی لیژنەی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی‌و پێكهاتە نەتەوەیی‌و ئایینەكانی تر، رۆژی 26/11 بەسەرۆكایەتیی وەفدێكی باڵا، لەسەر بانگهێشتی رەسمیی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لەبەریتانیا، گەیشتە بەریتانیا‌و لەهۆڵی پەرلەمان، ئامادەی دیبەیتێك بوو بۆ قسەكردن لەسەر پرسی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی، كە گروپی سەرجەم پارتەكانی پەرلەمان‌و سەنتەری ئۆپۆزسیۆن لەزانكۆی پوڵتن‌و سەنتەری توێژینەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەهەماهەنگی؛ رێكیانخستبوو.

جینۆساید و كۆمەڵكوژی لە تاوانەكانی داعشدا، دیار و بەرچاوە
لەدیبەیتەكەدا بەناونیشانی (جینۆسایدو لێپرسینەوەو دادپەروەری)، بەئامادەبوونی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی بەریتانیاو پەرلەمانتاران‌و مامۆستایانی زانكۆو كەسایەتی‌و رەوەندی كوردی، وەزیری شەهیدانی هەرێم باسی لەگەورەیی ئەو كارەسات‌و تاوانانە كرد كە دژی خەڵكی بێدیفاعی كوردانی ئێزدی كراوە. تیشكیشی خستەسەر رۆڵی حكومەت‌و پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا بۆ كۆكردنەوەی بەڵگەنامەكانی تایبەت بەتاوانەكان، كە تائێستا زیاتر لە 5000 بەڵگە بەفۆرمێكی نێودەوڵەتی كۆكراوەتەوەو بۆ دادگا ئامادەن‌و وتیشی: سەرجەم رەگەزەكانی جینۆسایدو كۆمەڵكوژیی لەتاوانەكانی داعشدا، بەدیدەكرێن.

لێكۆڵینەوە لەدۆسێكان
لەبەشێكی دیكەی وتەكانیدا، وەزیری شەهیدان باسی لەبڕیاری 2379ی ئەنجومەنی ئاسایش كردو بەگرنگ وەسفی كرد، باسیشی لەو دیدارە كرد كە وەكو سەرۆكی لیژنەی باڵای جینۆسایدی كوردانی ئێزدی لەگەڵ كەریم ئەسعەدخان سەرۆكی تیمی بەبەڵگەكردن‌و دادپەروەری لەئەمریكا، ئەنجامیداوە، هەر لەوچوارچێوەیەشدا داوای لەپەرلەمانی بەریتانیاو كەسایەتییە یاسایی‌و سیاسییەكان كرد، رۆڵی زیاتر ببینن بۆ كاراتركردنی تیمەكەو بەپێویستیشی زانی لیژنەی باڵاو حكومەتی هەرێم بەشداربن لەپێكهاتەی ئەو تیمەدا. هەروەك داواشیلێكردن هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ دامەزراندنی دادگایەكی تایبەتی نێودەوڵەتی، تالێكۆڵینەوە لەو دۆسێیانە بكات كە تایبەتە بەو تاوانانەی دژی كوردانی ئێزدی‌و پێكهاتە ئایینی‌و نەتەوەییەكانی تری كاكەیی‌و شەبەك، كراون.

گەڕانەوەی ئاشتی‌و سەقامگیریی بۆ شنگال‌و دەوروبەری
هەر لەو دیبەیتەدا، كاروان جەمال تاهیر نوێنەری حكومەتی هەرێم لەبەریتانیاو د.سامی ئەندامی لیژنەی باڵاو شێری تاڵەبانی سەرۆكی رێكخراوی سدیس، بابەتیان پێشكەشكرد‌و باسیان لەچۆنێتی گەڕانەوەی ئاشتی‌و سەقامگیریی بۆ شنگال‌و ناوچەكە بەگشتی كرد‌و داوایانكرد گرنگیی زیاتر بەدۆخی دارایی‌و ئاوەدانی سنوورەكە بدرێت.
لەمیانی وتەكەیدا، شێری تاڵەبانی؛ بەگرنگییەوە باسی لەچارەسەری دەروونی بۆ كچان‌و ژنانی كوردانی ئێزدی كرد. هەروەك پێویستیی دامەزراندنی دادگایەكی تایبەت بۆ بەسزاگەیاندنی تاوانبارانی تاوانەكانی جەنگ‌و جینۆساید، خستەڕوو.

بەگرنگییەوە دەڕوانێتە كێشەی گەلی كوردستان
هەروەها، لەمیانی دیدارێكیدا لەگەڵ ئەلی ستێر بێرت وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی بەریتانیا، مەحمود حاجی ساڵح؛ ئاماژەیكرد بەتاوانەكانی داعش دژی پێكهاتە نەتەوەیی‌و ئایینییەكان لەعیراقدا. تیشكی خستەسەر ئەو هەوڵانەی دراون بۆ بەنێونەتەوەییكردنی ئەو تاوانانە.
لای خۆیشییەوە، ئەلی ستێر؛ وتی: هەموو كاتێك بەگرنگییەوە روانیومەتە كێشەكانی گەلی كوردستان. دووپاتیشیكردەوە كە هەوڵی جددی‌و باشتر دەدەن بۆ كارەكانی لیژنەكەیان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تاوانباران دەستگیركران ‌و پارە دزراوەكەش گەڕێنرایەوە بۆ مووچەخۆرانی نەخۆشخانەی شار

راپۆرتی، كوردۆ عەلی-كەناڵی گەلی كوردستان بەرەبەیانی دوێنێ سەعات 4:15 دەقیقە، ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort