سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و راپۆرت » وڵاتان هۆشداری دەدەنە هاووڵاتیانیان

رەوشی فەرەنسا بەرەو گرژی زیاتر دەڕوات

وڵاتان هۆشداری دەدەنە هاووڵاتیانیان

بە هۆی خۆپیشاندانە گەورەکانی ئەم دوایەی فەرەنسا کە لە لایەن بزووتنەوەی «هێلەکە زەردەکانەوە» رێکدەخرێت، فەرەنسا رووبەروی گرژی و نا ئارامی زۆر بۆتەوە، ئەمەش وایکردووە کە زۆرێک لە دەوڵەتانی جیهان، هۆشداری بددەنە هاولاتیانیان .

ئەمریکا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی
رۆژی هەینی 7.12 باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پاریس لە بەیانێکدا هۆشداری دایە هاوڵاتیانی ئەمریکا و داوای لێکردن، نەچنە ئەو شوێنانەی کە خۆپێشاندانی گەورەی تێدا روودەدات بەتایبەتی لەپاریسی پایتەخت . لەبەیانەکەدا هاتووە؛ لە خۆپیشاندانەکاندا توندوتیژی تێدەکەوێت، بەمەش ئەگەری هەیە کە تووشی زەرەروزیان ببن.

بەریتانیاش بەهەمان شێوە هۆشداری دەدات
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاش لە بەیانیکدا هۆشداری دایە هاوڵاتیانی لە فەرەنسا و لەهەمانکاتیشدا دەڵێت: پێدەچێت بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە، رێگاوبانەکان کێشەیان هەبێت و لە گەیشتن دوا بکەون.

وڵاتانی تریش هەمان داوایان کردووە.
جگە لە ئەمریکا و بەریتانیا ، هەریەک لە ئیسپانیا و ئەڵمانیا و بەلجیکا و ئوردونیش، هۆشداریان دایە هاوڵاتیانیان، کە ئاگاداری خۆیان بن، وتێکەڵی خۆپێشاندانەکان نەبن.

سەرچاوە: -ئاژانسەکان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەڵمانیا سزای بەسەر ئێراندا سەپاند

بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وڵاتەکە بڕیاریدراوە بە قەدەغەکردنی ...