سەرەکی » ئابووری » دابه‌شكردنی نه‌وت..گرانفرۆشی بازرگانه‌ نه‌وت فرۆشه‌كانی ڕه‌وانده‌وه‌

دابه‌شكردنی نه‌وت..گرانفرۆشی بازرگانه‌ نه‌وت فرۆشه‌كانی ڕه‌وانده‌وه‌

ده‌ستخۆشی لە (هۆبه‌ی سوته‌مه‌ن سلێمانی دەکەین) بۆ ئه‌و ئه‌رك ‌و ماندوو بوونه‌ی كارمه‌ند ‌و لێپرسراوه‌كانیان دەكێشین له‌پێناو هاووڵاتیانی شاری سلێمانی ‌و ده‌وروبه‌ریدا، دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نیش واته‌ نه‌وتی سپی، گرانفرۆشی بازرگانه‌ گرانفرۆشه‌كانی نه‌وتی سپی ڕه‌وانده‌وه‌‌و، خه‌ڵكی هه‌ژار‌و كه‌مده‌ست ئاهێكیان به‌به‌ردا هاته‌وه‌، دابه‌شكردنی ئه‌م جاره‌ی هۆبه‌ی دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی سلێمانی، به‌گشتی جێگه‌ی خۆشحاڵی ‌و ڕه‌زامه‌ندی ته‌واوی هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست بووه‌، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سەرنجە لێپرسراوی دابه‌شكردنی نه‌وتی ناو شار، بۆ هه‌موو مه‌ڵبه‌نده‌كان تا دواین ته‌نكه‌ر له‌گه‌ڵ ته‌نكه‌ره‌كاندا بووه‌‌و، گه‌ڕه‌ك به‌ گه‌ڕه‌ك، سه‌رپه‌رشتی دابه‌شكردنه‌كه‌ی كردووه‌‌و، خه‌مخۆرێكی راسته‌قینه‌ی هاووڵاتیانی هه‌ژار ‌و كه‌م ده‌ست بووه‌‌و، به‌گوته‌ی هاووڵاتیان جێگه‌ده‌ستی دیار بووه‌، له‌ هاوكاریكردنیان، كوردستانی نوێ وه‌ك نه‌ریتی خۆی له‌ گه‌شتێكی مه‌یدانیدا زیاتر له‌ 3 بۆ 4 رۆژ له‌گه‌ڵ لێپرسراوی دابه‌شكردنی نه‌وتی سلێمانی ‌و كارمه‌نده‌ به‌رێزه‌كان‌و هاووڵاتیانی گه‌ڕه‌كه‌كان‌و ته‌نكه‌ره‌كاندا ته‌واجدی هه‌بوو، مه‌یدانی ‌و به‌ ئه‌ركێكی رۆژنامه‌وانی وورد له‌نزیكه‌وه‌ چاودێری دابه‌شكردنه‌كه‌ی كرد، بۆیه‌ هیوادارین بۆ به‌ر چاوڕوونی، له‌نزیكه‌وه‌ خوێنه‌رمان بن.

محه‌مه‌د ڕه‌زا

ده‌ست خۆشی ده‌كات
*سه‌ره‌تای ریپۆرتاژه‌كه‌مان، ئه‌گه‌رچی ته‌واوی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی (كانی سپیكه‌‌و هه‌واری شار‌و تاڤگه‌) سوودمه‌ند بوون له‌ پرۆسه‌ی دابه‌شكردن ‌و وه‌رگرتنی نه‌وت، به‌گشتی ڕاوبۆچوونیان باش بوو له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌ به‌ڵام ئێمه‌ به‌پێویستمان زانی، چه‌ند هاووڵاتیه‌ك بكه‌ینه‌ میوان ‌و قسه‌كانیان بكه‌ینه‌ هه‌وێنی ریپۆرتاژه‌كه‌مان، هه‌روه‌ها به‌ چاكمانزانی قسە لەگەڵ شۆفێری تانكه‌ر ‌و پیكابه‌كانیشدا بكه‌ین.
*كامەران جەمال: وه‌ك هاووڵاتیه‌ك ‌و كارمه‌ندێكی پۆلیس پێی وا بوو: ئه‌گه‌رچی ئه‌م دابه‌شكردنه‌ زۆر خه‌ڵكی هه‌ژاری دڵخۆش كرد، به‌ڵام خۆزگه‌ ده‌خوازم حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ بدات، ساڵانه‌ له‌زستاندا ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌رجه‌سته‌ بكات.
*خاتوو شیرین نەجمەدین وه‌ك هاووڵاتیه‌ك ‌و مامۆستایه‌كی بنه‌ره‌تی پێی وابوو: زۆر كارێكی باش كراوه‌، بۆ ئه‌م دابه‌شكردنه‌‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌جێی خۆیایه‌تی كه‌ له‌م زستانه‌دا خه‌ڵك هه‌ژاره‌‌و پاره‌ نیه‌‌و نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت، ده‌ست خۆشی له‌هه‌موو لێپرسراو‌و كارمه‌نده‌كانی دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی كرد بۆ ئه‌و ماندووبوونه‌ زۆره‌یان.
*ئێمه‌ سه‌رنج ‌و تێبینی زۆرێك له‌و هاووڵاتیانه‌مان وه‌رگرت كه‌ نه‌وتیان وه‌رگرتبوو له‌ گه‌ڕه‌كه‌كاندا، به‌ڵام با ئه‌م دوو هاووڵاتییه‌ به‌س بێت ‌و بچینه‌ وێزگه‌یه‌كی تری بابه‌ته‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌مان.
له‌جه‌نجاڵی كێشمه‌كێشی به‌تاڵكردنی نه‌وتی به‌رمیله‌ پڕكراوه‌كان بۆ ماڵه‌كان، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ كه‌ به‌ ماتۆری سێ تایی ‌و پیكاب هه‌موو (موزه‌خه‌یان) پێ بوو، به‌ پاره‌ به‌رمیله‌ نه‌وته‌كانیان بۆ هاووڵاتیان به‌تاڵ ده‌كرد.

خه‌ڵكی هه‌ژاری خۆش ده‌ویست
*به‌همه‌ن خالد، شۆفێری ماتۆڕێكی سێ تایی بوو، نه‌وتی بۆ هاووڵاتیان به‌تاڵ ده‌كرد، ئه‌و لاوێكی جوان ‌و خوێن گه‌رم بوو، به‌ڵام به‌ویژدان به‌ئه‌مه‌ك بوو، كاتێك لێم پرسی به‌رمیلێك به‌چه‌ند بۆ هاووڵاتیان به‌تاڵ ده‌كه‌یت له‌وه‌ڵامدا ووتی ته‌نها دوو هه‌زار، كاتێك پێم وت باشه‌ ئه‌ی بۆچی ئه‌و شۆفێری دووته‌نی ‌و پیكابانه‌، هه‌ریه‌كه‌یان به‌ پێنج هه‌زار ‌و شه‌ش هه‌زار دینار به‌رمیله‌ نه‌وته‌كانی هاووڵاتیان به‌تاڵ ده‌كه‌ن، له‌وه‌ڵامدا پێی وتم وه‌ڵا مامۆستا هه‌چ كه‌سه‌‌و ویژدانی خۆی، ئه‌و به‌رێزه‌ ئه‌وه‌نده‌ لاوێكی به‌ویژدان بوو له‌ناخا بۆ هه‌ژاری ئه‌و خه‌ڵكه‌ سووتابوو، چونكه‌ پێی وتم خه‌ڵكی هه‌ژاره‌ ‌و پاره‌یان نیه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام ئه‌وه‌بوو ئه‌و خۆشی كوڕێكی هه‌ژار بوو، هه‌ر بۆیه‌ خه‌ڵكی هه‌ژاری خۆش ده‌ویست، من وه‌ك خۆم سوپاسم كرد، ده‌ست خۆشكه‌ریم لێ كرد، ئه‌بێ چی له‌وه‌ خۆشتر بێت، كه‌ گه‌نجێكی ووڵاته‌كه‌ت سكی به‌هه‌ژارانی ووڵاته‌كه‌ی بسوتێت.
من ده‌ڵێم ئافه‌رین ئه‌ی گه‌نجی شاره‌كه‌م كه‌ خه‌می هه‌ژاران به‌خه‌می خۆت ده‌زانی.
*هه‌ر بۆیه‌ حه‌زم نه‌كرد قسه‌ی هیچ كام له‌ شۆفێری ئه‌و دووته‌نی ‌و پیكابانه‌ بخه‌مه‌ سه‌ر پانتایی رۆژنامه‌كه‌، كه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌ گران نه‌وتی هاووڵاتیانیان به‌تاڵ ده‌كرد.

كۆمه‌ڵێك به‌ ئۆتۆمبێل دێن
*به‌داخه‌وه‌ حاجی دلێر زه‌ینه‌دین وه‌ك لێپرسراوی هۆبه‌ی سووته‌مه‌نی سلێمانی به‌هۆی سه‌رقاڵیه‌وه‌ نه‌مانتوانی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، به‌و هیوایه‌ی بتوانین له‌ كاته‌كانی تردا بابه‌تی تایبه‌ت ‌و كاری رۆژنامه‌وانی بۆ ئه‌نجام بده‌ین.
*عوسمان عه‌لی حه‌مه‌، لێپرسراوی دابه‌شكردنی نه‌وتی ناوشار، به‌درێژایی ڕۆژ له‌كاتی دابه‌شكردنی نه‌وتدا، له‌گه‌ره‌كه‌كانی تاڤگه‌‌و هه‌واری شار پێكه‌وه‌ بوین له‌لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ قسه‌ی بۆ كردین به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌.
-ئێمه‌ سه‌ره‌تا سوپاسی ماندووبونتان ده‌كه‌ین، كاره‌كه‌ی ئێمه‌ دابه‌شكردنی نه‌وته‌ بۆ ماڵان، هه‌موو مه‌ڵبه‌نده‌كان دابه‌شكردنی نه‌وتمان بۆ كردون، ئێستاش له‌ مه‌ڵبه‌ندی (10) له‌ پرۆسه‌ی دابه‌شكردن به‌رده‌وامین كه‌ سنووری گه‌ڕه‌كه‌كانی(كانی سپیكه‌‌و تاڤگه‌‌و هه‌واری شار) ئه‌گرێته‌وه‌، وه‌ ئێمه‌ به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌دابه‌شكردنی به‌پێی ئه‌و رێژه‌ نه‌وته‌ی ده‌گاته‌ ده‌ستمان، كه‌ ده‌یگه‌ینینه‌ به‌رده‌م سه‌رجه‌م ماڵی هاووڵاتیان به‌بڕی (50,000) هه‌زار دینار‌و كارتی ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌وته‌ی كه‌ ئه‌یدرێتێ، له‌ هیچ ڕوویه‌كه‌وه‌ كێشه‌مان نیه‌، كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێك به‌ ئۆتۆمبێل دێن له‌ كۆڵانه‌كان نه‌وت وه‌رئه‌گرن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ كێن. بریتین له‌و كه‌سانه‌ی كاتێك ئێمه‌ چوینه‌ته‌ سنووری گه‌ڕه‌كه‌كانیان، ئه‌و كاته‌ی ئه‌و سه‌ره‌ی نه‌هاتووه‌، یان سنووری مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی ئه‌و نه‌بووه‌، بۆیه‌ ئێستا به‌ ئۆتۆمبێل به‌رمیله‌كانیان ئه‌هێنن ‌و نه‌وته‌ وه‌رئه‌گرن، ئه‌وانه‌ش كه‌ نه‌وته‌كه‌ بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ وه‌رئه‌گرن به‌ بڕی 10 هه‌زار دینار نه‌وته‌كانیان بۆ وه‌رئه‌گرن ‌و به‌ پیكاب یان به‌ دووته‌نی بۆیان ئه‌به‌نه‌ بۆ ماڵه‌كانیان.

به‌پشتی ته‌نكه‌ره‌كانه‌وه‌یه‌
*عوسمان عه‌لی، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا: ئێستاش له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌رزی سه‌رما‌و سۆڵه‌یه‌، هه‌موو هه‌وڵێكمان خستۆته‌ كار بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندی بتوانین نه‌وت دابه‌ش بكه‌ین به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا، له‌و پێناوه‌شدا ته‌نها ماڵێك مابێت له‌ هه‌چ گه‌ڕه‌كێكدا ئێمه‌ نایه‌ڵین به‌رمیلی دووته‌نی ‌و پیكابه‌كان پڕ بكه‌ن، بۆ هه‌چ كێشه‌‌و گرفتێكیش، ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی من به‌پشتی ته‌واوی ته‌نكه‌ره‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ بریتی یه‌ له‌ (07700264010)، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نكه‌ره‌كان له‌ هه‌چ كاتێكدا‌و له‌ هه‌چ شوێنێكدا سه‌رپێچیان ئه‌نجامدا، یان هاووڵاتیان هه‌چ كێشه‌یه‌كی تریان هه‌بوو ئه‌توانن په‌یوه‌ندی به‌و ژماره‌یه‌وه‌ بكه‌ن. بۆیه‌ ئێوه‌ش ئه‌توانن له‌ كوردستانی نوێ بڵاوی بكه‌نه‌وه‌.
*ئه‌م لێپرسراوی دابه‌شكردنی نه‌وته‌، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: هه‌چ هاووڵاتیه‌ك به‌جێ بمێنێت، له‌هه‌ر شوێنێك بێت یان له‌ دورترین شوێن بێت، یان له‌هه‌ر سنوورێك بێت، ئێمه‌ به‌ ته‌نكه‌ر نه‌وته‌كه‌ی بۆ ئه‌به‌ینه‌ به‌رده‌می ماڵه‌كه‌ی، به‌بێ ئه‌وه‌ی دینارێك زیاده‌ی لێ وه‌ربگیرێت، ئیتر ئه‌و كه‌سه‌ له‌هه‌ر شوێن ‌و له‌هه‌ر سنوورێك بێت، بۆیه‌ ئێمه‌ ڕۆژانه‌ له‌ سه‌عات (9) ی به‌یانیه‌وه‌، ده‌ست ئه‌كه‌ین به‌ نووسینی عینوان‌و ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ ئه‌كه‌ن، تاكوو سه‌عات (11) ی پێش نیوه‌ڕۆ، كاتێك هاووڵاتیان نه‌وته‌كه‌ ئه‌گاته‌ ده‌ستیان ده‌ست خۆشیمان لێ ئه‌كه‌ن، چونكه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ كرێیه‌كی زیاده‌ی لێ بده‌ن به‌ڕێزه‌وه‌ نه‌وته‌كه‌ی بۆ ده‌چێته‌ ماڵه‌وه‌، ئێمه‌ كه‌س ناناسین‌و هه‌مووی به‌یه‌ك چاو ته‌ماشا ده‌كه‌ین ‌و نه‌وتیان بۆ دابین ده‌كه‌ین.

كار ئاسانیان بۆ ئه‌كه‌م
*عوسمان عه‌لی، وتیشی: هه‌ر هاووڵاتیه‌ك كه‌ ته‌له‌فۆنمان بۆ ده‌كات، راسته‌وخۆ ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ‌و عینوانی شوێنه‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گرین، زۆر جاریش ئه‌گه‌ر مه‌جالمان هه‌بێت ‌و بتوانین، ژماره‌ی ته‌نكه‌ره‌كه‌ش ئه‌ده‌ین به‌و هاووڵاتیه‌‌و، پێی ئه‌ڵێن ئه‌و ته‌نكه‌ر نه‌وته‌كه‌ت بۆ ئه‌هێنێته‌وه‌، بۆیه‌ هاووڵاتیان به‌رده‌وام ته‌له‌فۆنم بۆ ده‌كه‌ن، هه‌ر كار‌و گرفتێكیان هه‌بێت به‌ ئامانه‌ته‌وه‌ بۆیانی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م، چونكه‌ خه‌می ئه‌وان، خه‌می گه‌وره‌ی منیشه‌، به‌فه‌خره‌وه‌ تائێستا ته‌نیا هاووڵاتیه‌یه‌ك شك نابه‌م كێشه‌ی هه‌بوبێت‌و بۆم چاره‌سه‌ر نه‌كردبێت، كێشه‌كانی هاووڵاتیان زۆرن، بۆ نموونه‌ زۆر جار هاووڵاتی كێشه‌ی كارته‌كه‌ی هه‌یه‌، یان نایخوێنێته‌وه‌، یان شكاندویه‌تی، یان كارته‌كه‌ی له‌ مه‌سڵه‌حه‌ داتا نه‌كراوه‌، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، زۆرجار كابرا ته‌مه‌نی هه‌یه‌‌و كارته‌كه‌ی حیجر كراوه‌.
*لێپرسراوه‌كه‌ی دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی ده‌ڵێ: هه‌موو ئه‌مانه‌ی كه‌ ئاماژه‌مان پێ دا، ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی ئه‌كه‌ن به‌منه‌وه‌، منیش له‌ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی خۆمه‌وه‌، په‌یوه‌ندی ئه‌كه‌م به‌ كۆمپانیاكه‌وه‌‌و كارئاسانیان بۆ ئه‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چێت جارێكی تر سه‌ردانی كۆمپانیاكه‌ بكات ‌و كرێیه‌كی تر بدات ‌و دوای ئه‌وه‌ بێته‌وه‌ ڕاكه‌ڕاكه‌ بكات به‌دوای ئێمه‌دا، بۆیه‌ راسته‌وخۆ له‌ شوێنه‌كه‌ی خۆم په‌یوه‌ندی ئه‌كه‌م ‌و ئه‌گه‌ر هه‌قی هه‌بوو كارته‌كه‌ی وه‌رگیرێت، ئه‌وه‌ پێیان ئه‌ڵێم بۆی بكه‌نه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی بۆی ئه‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ له‌به‌رده‌رگاكه‌ی خۆیدا نه‌وته‌كه‌ وه‌رئه‌گرێت، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی هه‌بوو قورستر بوو، لای من چاره‌سه‌ر نه‌كرا، عینوانی شوێنه‌كه‌ی ئه‌ده‌مێ، ئه‌ڵێم بڕۆ بۆ فڵانه‌ شوێن، په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌م كه‌سه‌وه‌، كه‌ له‌و كۆمپانیایه‌، به‌رپرسیاره‌ له‌و كاره‌.

(به‌ ته‌له‌فۆن ‌و قسه‌ ‌و دانیشتن)
*عوسمان عه‌لی: سه‌باره‌ت به‌ هه‌ماهه‌نگی به‌رپرسانی سه‌رو خۆی له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا ووتی: حاجی دلێر زینه‌دین، كه‌ لێپرسراوی هۆبه‌ی سووته‌مه‌نی سلێمانی یه‌، به‌قه‌ده‌ر ئێمه‌ ماندوو ده‌بێت، به‌ ته‌له‌فۆن ‌و به‌ قسه‌ ‌و دانیشتنیش له‌گه‌ڵمان هه‌رگیز ده‌رێخی نه‌كردووه‌، به‌ڕاستی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێكی دڵسۆزه‌، ئه‌گه‌رچی ئێمه‌ زیاتر كاك (محه‌مه‌د) كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رمانه‌، به‌ڵام كاك حاجی دلێر لێپرسراوی هۆبه‌ی دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی ناو شاره‌، واته‌ له‌ هۆبه‌ی سوته‌مه‌نیه‌، بۆیه‌ زیاتر په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ كاك حاجی دلێره‌ ‌و كاك (محه‌مه‌د) یش خوا هه‌ڵناگرێت زۆر هاوكار ‌و پشتیوانمانه‌، ئێمه‌ وه‌كوو به‌رپرسه‌كان، سه‌رجه‌ممان هه‌ماهه‌نگین له‌گه‌ڵ یه‌كتری، چونكه‌ ناتوانین به‌بێ یه‌كتری كاره‌كان به‌ڕێوه‌به‌رین، پێویسته‌ بۆ ڕاپه‌راندنی كاره‌كان هه‌موومان په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت به‌یه‌كه‌وه‌، جومگه‌یه‌ك بین پێكه‌وه‌ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانمان، له‌به‌رئه‌وه‌ی هاووڵاتیان چاوه‌ڕوانی ده‌ستی ئێمه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زویی نه‌وت بگه‌یه‌نینه‌ ماڵه‌كانیان، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ش ئه‌و متمانه‌یه‌ له‌ده‌ست نه‌ده‌ین ‌و ، به‌ هه‌وڵ ‌و ماندووبوونی خۆمان ‌و فه‌رمانبه‌ره‌كانی كه‌ له‌گه‌ڵمانن، كۆڵان به‌ كۆڵان بگه‌ڕێین ‌و نه‌وته‌كه‌ به‌سه‌ر هاووڵاتیه‌ به‌رێزه‌كاندا دابه‌ش بكه‌ین.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پیاوێكی هەڵەبجەیی چیرۆكی ناولێنانی منداڵەكانی بۆ كوردستانی نوێ‌ دەگێڕێتەوە

مەحمود نامۆ – هەڵەبجە كات پێشنوەڕۆی رۆژی 16ی 3ی 1988ە، ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort