سەرەکی » هەواڵ » سەرۆك كۆمار: زمانی دیالۆگ بۆ چەسپاندنی ئاشتی

سەرۆك كۆمار: زمانی دیالۆگ بۆ چەسپاندنی ئاشتی

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازییكرد لە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكاو لەكۆبوونەوەیەكدا پێشهاتە سیاسی‌و ئەمنییەكانی عیراق‌و ناوچەكەو پەیوەندیی نێوان عیراق‌و ئەمریكا گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
لەدیدارەكەدا، كە وەزیری دەرەوەی عیراق ئامادەیبوو، سەرۆك كۆمار؛ تەئكیدیكردەوە كە ناوچەكە پێویستی بەگفتوگۆو لێكگەیشتنی نوێ هەیە لەنێوان تەواوی پێكهاتەكان بۆ چەسپاندنی ئاسایش‌و ئاشتی‌و نەهێشتنی بارگرژی‌و چەسپاندنی دۆخێكی ئارام كە لەخزمەتی گەلانی ناوچەكەدا بێت بەگشتی.
سەبارەت بەپەیوەندیی دووقۆڵیی عیراق‌و ئەمریكاش، سەرۆك بەرهەم ساڵح، ئاماژەی بەگرنگیی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات كرد‌و پەرەپێدان‌و پێشخستنیشی لەهەموو بوارەكاندا بەپێویستزانی؛ بەتایبەت بەشداریكردنی ئەمریكا لەبنیاتنانەوەی عیراق‌و سەرپێخستنەوەی ئابووری‌و بوژاندنەوەی ژێرخانی وڵات‌و باشتركردنی توانا سەربازییەكانی، لەوڕووەشەوە بەبایەخەوە باسی لەو پشتیوانیانە كرد كە ئەمریكا لەڕووی سیاسی‌و ئەمنییەوە پێشكەشی عیراقی كردووە، بەتایبەت لەجەنگەكەی دژ بەتیرۆرو سەركەوتن بەسەر داعشدا.
لای خۆیشییەوە، مایك پۆمپیۆ؛ سووربوونی وڵاتەكەی دووپاتكردەوە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عیراقدا‌و هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەكەشی بۆ بەگژاچوونەوەی داعش‌و مەترسیی تیرۆر بەگشتی لەعیراق‌و تەواوی ناوچەكەدا، دووپاتكردەوە‌و تەئكیدیشیكردوە كە ئەمریكا؛ عیراق بەهاوبەشێكی گرنگ‌و ستراتیژی دەزانێت لەزۆربەی بوارەكاندا‌و ئامادەی وڵاتەكەشی دەربڕی بۆ بەشداری لەوەبەرهێنان‌و پرۆسەی بنیاتنانەوەی عیراق‌و ناوچە وێرانكراوەكاندا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

״سەرخستنی پرۆسەی دانوستاندن و گەیشتن بە رێكەوتن״

راگەیاندنی هاوبەشی وەفدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی ...