سەرەکی » هەواڵ » سەعدی پیرە: شەراكەتی راستەقینە و بڕیاردان لە كێشە چارەنووسسازەكاندا

سەعدی پیرە: شەراكەتی راستەقینە و بڕیاردان لە كێشە چارەنووسسازەكاندا

دوێنێ لەهەولێر، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتی، لەمیانی پێشوازیی لە سكۆت كەلهیر جێگری باڵیۆزی ئوسترالیا لەعیراق، رایگەیاند: یەكێتی، پشتیوانی لەحكومەتی نوێی عیراق دەكات بەو ئامانجەی ببێتەمایەی سەقامگیریی سیاسی‌و ئایندەیەكی گەش.
سەعدی پیرە، سوپاسی حكومەت‌و گەلی ئوسترالیاشی كرد بۆ هاوكارییەكانیان لەقۆناغە جیاوازەكاندا، بەتایبەت لەچوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەشەڕی دژ بەداعش. وتیشی: راستە داعش لەڕووی سەربازییەوە شكستی هێناوە، بەڵام پشتیوانی‌و هەوڵەكان پێویستە بۆ وشكردنی سەرچاوە دارایی‌و لۆجستییەكان بۆ تیرۆریستان، هەروەها بۆ بنەبڕكردنی بیری توندڕەوی.
لەئاماژەكردنیش بەڕەوشی سیاسیی هەرێم‌و عیراق، رایگەیاند: یەكێتی، پشتیوانی تەواوی حكومەتی نوێی عیراق دەكات بەو ئامانجەی ببێتەمایەی سەقامگیریی سیاسی‌و ئایندەیەكی گەش‌و خزمەتگوزاری بۆ گەلانی عیراق‌و وتیشی: هەوڵەكانمان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم، بەردەوامەو هیواشمان پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێزە لەسەر بنەمای شەراكەتی راستەقینەو دابەشكردنی دەسەڵاتەكان‌و بڕیاردان لەكێشە چارەنووسسازەكاندا.
لای خۆیشییەوە، سكۆت كەلهیر، ئاماژەی بەوەكرد كە وڵاتەكەی خوازیاری عیراقێكی یەكگرتوو و حكومەتێكی بەهێزە، هاوكات هیوای خواست لەئایندەیەكی نزیكیشدا حكومەتی نوێی هەرێم پێكبهێنرێت، كە دڵنیایی دەداتە پێشكەوتنی ئابووری‌و گەشەی سێكتەرە جیاوازەكان، لەو روانگەیەشەوە ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ هەر هاوكارییەك كە ببێتەمایەی سەركەوتنی پرۆسەی سیاسی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

״سەرخستنی پرۆسەی دانوستاندن و گەیشتن بە رێكەوتن״

راگەیاندنی هاوبەشی وەفدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی ...