سەرەکی » هەواڵ » ئەڵمانیا و فەرەنسا رێکەوتنێکی نوێ مۆر دەکەن

ئەڵمانیا و فەرەنسا رێکەوتنێکی نوێ مۆر دەکەن

کۆشكی ئەلیزی لە بەیانێكدا رایگەیاند: لە 22 ئەم مانگەدا بە ئامادەبوونی هەریەک لە ئیمانویل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و ئەنجیلا مێرکلی راویژکاری ئەڵمانیا، ریکەوتنێکی نوێ لە نێوان فەرەنسا و ئەڵمانیا مۆردەکرێت، ئەمەش بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی بەتینی نێوان هەردوو وڵات. لەلایەکی ترەوە ستیفن سایبرت وتەبێژی مەکتەبی ئەنجیلا مێرکل، بە میدیاکانی راگەیاند: ئەڵمانیا و فەرەنسا کە هەردووکیان دوو زلهێزی ئابووری ناوچەی یۆرۆن، دەیانەوێت پەیوەندییەکانی نێوانیان بەهێزتر بکەن، کە خزمەتی ئەمنیەت و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیی هەردوولا بکات، لە هەمانکاتیشدا دەشیانەوێت ئەوروپاییەکی خاوەن سەروەریی و دیموکراتی بەهێز دروستبکەن. جێگەی ئاماژەیە ئەو رێکەوتنە نوێیە، بوارەکانی سەربازیی و ئەمنیی و ئابووریی و ژینگەیی دەگرێتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

״سەرخستنی پرۆسەی دانوستاندن و گەیشتن بە رێكەوتن״

راگەیاندنی هاوبەشی وەفدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی ...