سەرەکی » هەواڵ » مەلا بەختیار: ناكرێ‌ پێكهێنانی حكومەت دوابخرێت

مەلا بەختیار: ناكرێ‌ پێكهێنانی حكومەت دوابخرێت

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، لەمیانی پێشوازی لە سێرینا مۆرۆنی كونسوڵی ئیتاڵیا لەهەرێم، گفتوگۆیانكرد لەبارەی هەلومەرجی كوردستان، عیراق‌و هەرێمایەتی‌و بیروڕایان سەبارەت بەئەگەرو پێشهاتەكان، ئاڵوگۆڕكرد.
لەدیدارەكەدا، مەلا بەختیار، ئاماژەی بەهەلومەرج‌و پێكهێنانی حكومەت‌ كرد‌و رایگەیاند: بەگشتی پەیوەندیی كوردستان‌و عیراق باشە، بەڵام كە لێی ورددەبیتەوە، هێشتا چارەسەری كێشەكان ئاسان نین، چونكە تائێستا لەسەر بودجەو مووچە، نەوت، پێشمەرگەو مادەی 140، رێككەوتن نەكراوەو نەگەیشتوونەتە ئەنجامی كۆتایی‌و وتیشی: پێموایە لەدوو مانگی داهاتوودا دەرئەنجام تاڕادەیەك جۆرێك لەچارەسەر دەدۆزرێتەوە. لەبارەی كوردستانیشەوە، باوەڕی خۆی نیشاندا، كە حكومەت پێكدەهێنرێت، ئەگەرچی دیسانەوە ئەم حكومەتە دەبێتەوە بەمیراتگری كۆی ئەو كێشانەی لە دە بۆ پانزە ساڵی رابردوودا هەبوون‌و وتی: حكومەتی ئایندە، دەتوانێ‌ تەنها بەشێكی كێشەكان چارەسەربكات.
هەروەها، لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی ئایندەی كوردستان‌و بەشداریی هێزە سیاسییەكانیش، ئاماژەی بەڕێككەوتن‌و گرەنتی سیاسی لەكوردستان كرد‌و هەر جۆرە رێككەوتن‌و گرەنتییەكی سیاسی، لەپێناوی بەدیهێنان‌و چەسپاندنی هاوسەنگی‌و دادپەوەری كۆمەڵایەتی بەبایەخەوە هەڵسەنگاند‌و تەئكیدیشی لەپێویستیی دڵنیایی لەچۆنێتی بەشداریكردن لەپێكهێنانی حكومەتی ئایندەی كوردستان كردەوە، سەبارەت بەڕێككەوتنی یەكێتیی‌و پارتی-ش، رایگەیاند: رێككەوتنی یەكێتی‌و پارتی جیاوازە لەڕێككەوتنی پارتی‌و لایەنەكانی تر‌و وتیشی: ناكرێ‌ پێكهێنانی حكومەت دوابخرێت.
هەر لەدیدارەكەدا، گفتوگۆكرا لەبارەی هەلومەرجی كوردستان‌و كۆنگرەی یەكێتی، لەوبارەیەشەوە لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، وتی: «لەدوو ساڵی رابردوودا، لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرە دانراو 80%ی كارەكان تەواوكران، بەڵام قەیران‌و گرفتەكانی كوردستان، هۆكاربوون بۆ دواكەوتنی كۆنگرە، بەڵام ئێستا ئەو گرفتانە گۆڕاون»، وتیشی: «ئەگەر هەمیشە پێویست بووبێت حزب بۆ خۆی‌و لەپێناوی خۆیدا، گۆڕانكاریی بكات. ئەوا ئێستا پێویستە یەكێتی، هەم بۆ ناوخۆی‌و هەم بۆ خەڵكیش گۆڕانكاری لەناوخۆیدا بكات، چونكە هەم بۆ ناوخۆی‌و هەم بۆ دەرەوەی خۆی، پێویستی بەگۆڕانكاریی هەیە».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەعدی پیرە: لە یەكترگەیشتنی باش لە نێوان لایەنەكاندا هاتۆتەئاراوە

دوێنێ، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort