سەرەکی » هەمەڕەنگ » رەگی کۆن، گەڵای نوێ، نوێترین بەرهەمی هەژار زەهاوی

رەگی کۆن، گەڵای نوێ، نوێترین بەرهەمی هەژار زەهاوی

لەمەراسیمێکدا کە لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو، ھونەرمەندی دەف ژەن «ھەژار زەھاوی» ئەلبوومێکی نوێی بەناوی «رەگی کۆن، گەڵای نوێ» بڵاوکردەوە.
دەربارەی ناوەرۆکی کارە نوێیەکەی، هونەرمەند «ھەژار زەھاوی» رایگەیاند: کۆی ئەلبوومەکە لە ھەشت تراک پێکهاتووە بە بەشداری شەش ھونەرمەندی جیهانیی و لەماوەی ساڵێک بە سێ قۆناغی جیاواز کارم تێدا کردووە تاوەکو بەرھەمهاتووەو یەکێک لە بەرھەمەکانیش کلیپ کراوەو بەمزوانە بڵاودەکرێتەوە.
وتیشی: لەئەلبوومەکەدا چەندین ریتمی جۆراوجۆر بەکارھێنراوەو ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەزموونی چەندین وڵاتم بینیوەو کاریگەری نەتەوەکانی ترم لەسەرە.
زەھاوی روونیشکردەوە، ئەلبوومەکە لەسەرجەم تۆمارگەکانی کوردستان بەردەستەو لەئێستاشدا کە سەردەمی ئەلکترۆنییە لەماوەی دوو ھەفتەی داھاتوو لەئایتونس و ئەمازۆن لەرێگای ئەو کۆمپانیایەوە بڵاودەکرێتەوە کە ئەلبوومەکەی چاپکردووە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

five × 3 =

x

هەواڵێ هاوشێوە

پیشانگەیەکی تایبەت

پیشانگەیەکی تایبەت بۆ کارە هونەرییەکانی عەتا قەزاز کرایەوە لەبەردەوامی چالاکییەکانیداو ...