سەرەکی » مانشێت » ״پێش 18ی مانگ یەكێتی و پارتی پڕۆژەی سیاسی و بەرنامەی كاری هاوبەش ئامادە و پەسەند دەكەن״

״پێش 18ی مانگ یەكێتی و پارتی پڕۆژەی سیاسی و بەرنامەی كاری هاوبەش ئامادە و پەسەند دەكەن״

كۆبوونەوە و گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و پرسە گرنگەكانی كەركوك و بەغدا بەردەوام دەبن و بڕیاریشە «پێش 18ی مانگ یەكێتی و پارتی، پڕۆژەی سیاسی و بەرنامەی كاری هاوبەش ئامادە و پەسەند بكەن».
ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی 5/2/2019، وەفدی باڵای یەكێتی و پارتی لە هەولێر كۆبوونەوە و بڕیاردرا رۆژی 18/2/2019، پەرلەمانی كوردستان، هەروەها ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆببنەوە.
لەوبارەیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بەپێی خاڵی یەكەمی رێكەوتنی كۆبوونەوەی رۆژی 5/2/2019ی نێوان وەفدی باڵای یەكێتی و پارتی، بەم نزیكانە پڕۆژەیەكی سیاسی و بەرنامەی كاری هاوبەش لەلایەن راسپێردراوانی هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتییەوە، ئامادە دەكرێت و پاشان رەشنووسەكەی دەدرێتە مەكتەبی سیاسیی هەردوولا و پێش بڕیاری كۆتایی، لەلایەن مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانەوە پەسەند دەكرێت. وتیشی: پێویستە ئەم هەنگاوانە پێش 18ی مانگ یەكلابكرێنەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەعدی پیرە: لە یەكترگەیشتنی باش لە نێوان لایەنەكاندا هاتۆتەئاراوە

دوێنێ، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort