سەرەکی » وتار » بەخششەكانی جەنگ!

بەخششەكانی جەنگ!

سمكۆ محەمەد

جەنگ جگە لەحاڵەت و دیاردە ناحەزەكان و گۆڕینی ژیانی ئاسایی بۆ نائاسایی، ئەو زاراوە ناخوشەیە كە پڕە لە هەواڵی بێزاركەرو ترس و هیچ ئومێدێكی تیانییە تاكو سەركەوتنەكانیشی بۆ دەوڵەت، یان نەتەوە یان ئایین بەجوانی ببینرێت، كەچی جەنگی ئێستا لەبری ئەوەی خۆی و كەرەستەكانی ناشیرین بن، بەپێچەوانەوە بەپێی سایكۆلۆژیای خەڵك و ئەوانەی بەگشتی بەشداری تێدادەكەن، بەشێوەیەك جوان كراوە كە ئازادی بەخشە، هەردەڵێی بۆ ئارەزووی خەڵك و ویستی گشتییە بە بەشدارییەكی ئارەزوومەندانە بۆ ئەوانەی پشت سیناریۆكان، بۆیە جوانییەكەی لەدرووستكردنی دوژمنی وەهمی و شەهیدی وەهمیە، یان درووستكردنی كەرەستەكانیەتی بۆ بەرگری هاندەر و بكەرانی یان هەردوولایەنی شەڕكەر ئامادەكراوە و لەزۆربەی پێداویستی ژیاندا رەنگیداوەتەوە، تادەگاتە ئەوەی لەبری عیشق و هاوسەرایەتی بەهەموو ماناكانیەوە بەئازادی تەماشا بكرێت، هەروەك چۆن شەهید و كوژراو لەدوو مانادا كۆكراوەتەوە، بەردەوام بوونی مەسەلەی رۆژئاوای كوردستان بە نموونە.
جەنگ هەمیشە جگە لەبردنەوەكان و دۆڕانەكانی بۆ گروپە سیاسیەكان و دەوڵەت، دۆڕانێكی گەورەی لەپشتەوەیە كە ئازادی وەكو بەرامبەر دەبەخشێت بەئەوانی دیكەی بینەر و ملكەچەكانی. مەسەلەی هەڵوەشاندنەوەی خێزان و قەیرانی هاوسەرایەتی كوڕ و كچ لەجەنگدا، یەكێك لەهۆكارەكانە كە بەناچار دەوڵەت لەرێگەی كۆمپانیاكانەوە بۆ ئەوەی زیانێكی گەورە نەكەن، پەنا بۆ هێزی كولتووری و ئایینی و مەزهەبی دەبەن تاكو قەناعەت بە گەنج بكەن هاوسەرایەتی باشترین رێگەیە بۆ دووركەوتنەوە لە سەرئێشە كە ئەمە سلاڤۆی ژیژاك وەكو بیرمەندێكی رۆژئاوایی، چاودێری جەنگەكانی ئەمدواییەی كردووە، ئەو تازە هەستپێكردووە لە ئەوروپا ئەم حاڵەتە كاریگەری خستۆتە سەر هەمووان. لەكاتێكدا لە رۆژهەڵات چونكە جەنگ حاڵەتێكی هەمیشەییە و بەتایبەتی بۆ كورد، هەر ئەویشە ئازادیەكان دەبەخشێتەوە.
ئەگەر لە ئەوروپا دەوڵەت زەمینەی ئازادیەكی بێ‌ بەرامبەری بۆ كوڕ و كچ خۆشكردووە و كەرەستەی ژیانیان پێدەخشێت لەبەرامبەر ئەو نەیارییەی جەنگە جۆراو جۆرەكان دەیخوڵقێنن، لێرە لە رۆژهەڵات لەمێژە هاوسەرایەتی جۆراو جۆر لەبری عیشق و ئازادی بۆ قەیرانەكە بیری لێكراوەتەوە، بۆ نموونە هاوسەرایەتی مسیار و زیغەی شیعەكان و هاوسەرایەتی بەخشینی كچ بەكوڕ بەبێ‌ عیشق لەلایەن هێزە ئیسلامیەكانەوە، هەروەها هاوسەرایەتی لەرێگەی كۆیلەكردنەوە بە ئایین و ئینتیمای سیاسی و فكری و هاوسەرایەتی كۆمەڵایەتی، تەنها بۆ ئەوەی كوڕو و چ ئازاد نەبن عیشق بكەن و هاوسەرایەتی تەقلیدی بمێنێتەوە و ئازادییەكە بكەوێتە بەرامبەر، شتێكی دیكە كە ئیغراكردنی هەوەسی گەنجایەتییە كە بەرهەمی جەنگە.
جەنگ موڵكێكی تەنها نییە تاكو بترسێت لەرووبەڕووبوونەوەی نەیارەكانی و شكستبهێنێ‌، لەهەموو دۆستەكانی كە سوپا و شارەزا و سیناریستەكانێتی، چونكە كۆمپانیاكان بەناڕاستەوخۆ میدیایان وەكو ماكینەیەك خستۆتەگەڕ بۆ قەناعەتپێهێنانی تەواو بەخەڵك هەم بەشداری بكەن، هەم بەدەركەوتەكانی قایل بن، هەروەك ئەوەی لەرێگەی پیاوانی ئاینی و بەناو كۆمەڵناسەكان و میدیاكارەكانەوە بۆ رۆژئاوا دەكرێت بەتایبەتی دوای دەنگۆی كشانەوەی هێزە سەربازییەكانی ئامریكا لە سوریا، ئەم ریكلامە سیاسیە جۆرە چارەسەرێك بۆ قەیرانە كۆمەڵایەتیەكان پێشكەش دەكەن كە تەنها شایستەی ئینسان نییە، نمونەش ئەو شەرعیەتەیە كە بەجەنگ و دیاردەكانی دەدەن بەناوی جەنگی پیرۆزكراو، ئەمە ئەزموونێكە لەسەردەمی شەڕەكانی نێوان عێراق ئێران و شەڕی نێوخۆ و شەڕەكانی نێوان كورد و رژێمی بەعس بینیمان، بەتایبەتی چەپاندنی حەزو ئارەزوو و ئازادیەكانی خەڵك لەبەرامبەر ئەو بەخشینەی بەناچار قەبوڵ دەكرێت، لێرەوە جەنگ چارەسەری قەیرانەكانی خۆی دەكات كە بەخششی جۆرە ئازادییەكە بە ئیدیۆلۆژیشتەكان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

یه‌كێتی چیی ده‌وێت؟

گۆران فه‌تحی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌سه‌ره‌تای دروستبوون‌و دامه‌زراندنییه‌وه‌، كاری له‌سه‌ر ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort