سەرەکی » وتار » مستەفا محەمەد » لەبارەی رێكەوتنی یەكێتی و پارتییەوە

شەن و كەو

لەبارەی رێكەوتنی یەكێتی و پارتییەوە

گومانی تێدا نییە كە دەستكەوتە نەتەوەییەكان، مافە دەستووری‌و شایستە داراییەكانی كورد لە عیراقی فیدراڵدا تەنها بە كاری هاوبەش‌و ستراتیژییەكی بەجێ كە هەڵێنجراوی سیاسەت‌و دیپلۆماسیەتێكی ورد بێ، وەدی دێ. سیاسەتوان‌و عاقڵمەندان دەبێ هەمیشە بیر لە لۆژیكی دانوستان‌و گفتوگۆی بەرهەمدار بكەنەوە، نەك ببنە هێزو تەوژمی خۆشكردنی ئاگری شەڕو ناتەبایی، كە دواجار هاووڵاتیان باجەكەی دەدەن.
ئێستا لەدواژانی مشتومڕی لەدایكبوونی كابینەی نوێی هەرێمەوە نزیكین، لایەنە براوەكان (یەكێتی‌و پارتی) خەریكی دانانی دواخاڵی دیباجەیەكی هاوبەشن بۆ ئیدارەدانی چوار ساڵی داهاتووی حوكمڕانی، هەڵبەت ئەم چەند رۆژەی دادێ بۆ خاوەن بڕیارەكانی هەردوو حزب جێی سەرنجی وردن، هاووڵاتیانی هەرێمیش چاویان لەوەیە چیتر كات بەفیڕۆ نەدرێ‌و دەرفەتی ساڕێژكردنی برینی ساڵانی پێشوویان لە نەهامەتیی وێرانكارییەكانی شەڕ‌و گرفتە داراییەكانیان، لەقاڵبدانی سەرچاوەی بژێوی ژیانیان، كۆتاییان بێ، لەجێی ئەودا فەرەحی‌و ئاوەدانی گیرفان‌و ماڵ‌و وڵاتیان بۆ ئەو چوار ساڵە بەچاوی سەر ببینن.
تەبایی‌و كاری پێكەوەیی ئەو دوو لایەنە بۆ كۆی پڕۆسەی چاكسازی‌و ئەدای باشی حوكمڕانی گرنگە، چونكە لەڕابردوودا هەر بە هەماهەنگی‌و كۆدەنگی ئەو دوو لایەنە بە هاوئاهەنگی هێزو لایەنەكانی تر بووە، كە كوردستان خۆری ئازادیی بینیوە‌و مافە دەستوورییەكانمان لە عیراقی تازەدا جێگیركران، ساڵانەش پشكی بودجەو دۆسێی خاك‌و ناوچە جێناكۆكەكان‌و چەندان دەستكەوتی تر بەدەستهاتوون، كەواتە جگە لە كاری هاوبەش هیچ چارەیەكی تر لەگۆڕێ نییەو دەبێ بەدیدی وەلانانی بەرژەوەندیی خودیی، روونتر دەست ببەن بۆ چاكتركردنی ئەدای حوكمڕانی .
لەئێستای نووسینەوەی رەشنووسی رێككەوتنی ستراتیژیشدا بۆ چوار ساڵی ئاییندە، پێویستە ئەو دوو هێزە سەرەكییە لە بڕیارو راسپاردەو شان دانە بەر بەرپرسیارێتییەكە دەبێ چاویان لە بەشداریی هێزو لایەنی تربێ، مەسەلەی یەكلاییكردنەوەی كێشەی كەركوك‌و دروستكرنی فشار بۆ وەرگرتنەوەی پۆستە گرنگەكانی ئەو شارە، دۆسێی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناكۆكەكان، دانانی پلانێكی هەمەلایەنە بۆ نەهێشتنی كاریگەرییەكانی دوو ئیدارەیی بەتەواویی رەنگ بداتەوە، هاوكات بۆ مامەڵەیەكی تەندروست‌و دوور لە گرژیش لەگەڵ حكومەتی عیراقدا، دەستكراوەییەك بدرێتە فراكسیۆنە كوردییەكان تا لە كاری ئایندەی پەرلەمانی‌و شەڕی بودجەو مافە دەستوورییەكاندا نەخزێنرێنە ناو ململانێی تەسكی حزبی‌و لەكاتی سەرهەڵدانی گێرمەو كێشەكاندا (جا سووچەكەی لە هەولێرەوە بێ یا لە بەغدا)، توانای دەربڕی هێزی گوشاربن بۆ سەر لایەنی كەمتەرخەم، كەواتە رێككەوتنە سیاسییە پێشبینی كراوەكە مادام بۆ ماوەی چوار ساڵ دادەڕێژرێ، بەدڵنیاییەوە دەبێ وەڵامی تەواوی وردەكارییەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی هەرێم‌و دۆسێكانی بەغداو كەركوكیشی پێ بێ، بە پێچەوانەوە دابڕینی هەر مەلەفێك لەوانی تر ریسەكە دەكاتەوە خوری، گومانیشی تێدا نییە كە كات كوشتنی زیاتریش لە قازانجی هیچ لایەنێكیاندا نابێ.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بژاردەی کورد لەدوای کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا

بڕیارە چاوەڕواننەکراو و لەناکاوەکەی دۆناڵد تڕەمپ بۆ کێشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort