سەرەکی » هەواڵ » بەغدا شوێنی بەیەكگەیشتنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانە

سەرۆك كۆمار لە پێشوازیی سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێراندا:

بەغدا شوێنی بەیەكگەیشتنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانە

دوێنێ لەبەغدا، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و شاندی یاوەری.
لەپاش مەراسیمی پێشوازی‌و پشكنینی پاسەوانی شەرەف‌و لێدانی مارشی نیشتمانی هەردوو وڵات، سەرۆك بەرهەم ساڵح خۆشحاڵی خۆی بە‌سەردانی سەرۆك كۆماری ئێران دەربڕی. پاشان سەرۆك بەرهەم ساڵح و سەرۆك رۆحانی، بەئامادەبوونی شاندی وەزاریی هەردوو وڵات، كۆبوونەوەیەكی فراوانیان ئەنجامداو چەندین دۆسێیەی گرنگی جێبایەخییان باس كرد لەوانەش پەیوەندییە دووقۆڵییەكان‌و هەماهەنگی ئابووری. هاوكات گفتوگۆیانكرد لەبارەی هەلومەرجی سیاسی‌و ئەمنیی ناوچەكەو جیهان‌و جەنگ‌و مەترسییەكانی رێكخراوە‌ تیرۆریستییەكان، تەئكیدیش لە‌بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی عیراق‌و ئێران كرایەوە لەڕووی ئەمنی‌و سیاسی‌و بازرگانی، كە سەرجەمیان لە‌خزمەتی بەرژەوەندیی هەردوو وڵات بەتایبەتی‌و گەلانی ناوچەکە بەگشتی، بێت.
سەرۆك بەرهەم ساڵح، جەختی لەوە كردەوە كە سەردانەكەی سەرۆك رۆحانی زۆر گرنگەو كەشێكی گونجاوی بۆ لێكتێگەیشتن رەخساندووە، كەخزمەت بەبەرژەوەندییە هاوبەشەكان‌و سەقامگیری لەناوچەكەدا دەكات، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئاسایشی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات‌و وڵاتانی ناوچەكەش پێویستی بەهاریكاریی زیاترە لەپێناوی رێگاگرتن لەدووبارە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر، لەوبارەیەشەوە سەرۆك بەرهەم ساڵح، رۆڵی ئێرانی لەپشتیوانیكردنی عیراق لەجەنگی دژی تیرۆردا بەرزنرخاند، هاوكات جەختیشیكردەوە كە سەركەوتن بەسەر داعشدا زۆر گەورەیە، بەڵام بۆ سەركەوتنی یەكجارەكی پێویستە هزری تیرۆرو توندوتیژیی بەتەواوی ریشەكێش بكرێت لەناوچەكەدا.
دووپاتیشیكردەوە كە‌بەغدا شوێنی بەیەكگەیشتنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەوی‌و خوڵقاندنی سیستمێكی ئابووریی هاوبەش‌و وتیشی: ‌عیراق لەپاش شكستپێهێنانی داعش لەبەردەم دوو پرۆسەدایە، ئەوانیش دووبارە ئاوەدانكردنەوەو سەقامگیریی سیاسییە لەوڵاتدا.
لای خۆیشییەوە سەرۆك رۆحانی، ئاماژەی بەوە كرد كەگفتوگۆكانی لەگەڵ سەرۆك بەرهەم ساڵح زۆر باش بوون، جەختیشیكردەوە كەعیراق رۆڵێكی گرنگ دەگێڕێت لەناوچەكەدا، دەكرێت رۆڵی گەورەتریشی هەبێت لەسەقامگیری‌و ئارامیی ئیقلیمیدا. ئەوەشی خستەڕوو كە هەوڵی تەواو دەدەین بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە هاوبەشەكان لەبوارەكانی ئابووری‌و بازرگانی‌و سێكتەرەكانی وزەو ئاسانكاریی بۆ سەردانی زیارەتكاران‌و ئاڵۆگۆڕی بانكی‌و سەرچاوە ئاوییەكان لەگەڵ عیراقدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆسرەت رەسوڵ: خزمەتكردنی زیاتری هەڵەبجەو هەڵەبجەییەكان

پەیامی كۆسرەت رەسوڵ لە 31ەمین ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە كەسوكاری سەربەرزی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort