سەرەکی » هەواڵ » سلێمانی؛ بەڕێوەچوونی یادی رۆژی شەهیدانی عیراق و پێشمەرگە

سلێمانی؛ بەڕێوەچوونی یادی رۆژی شەهیدانی عیراق و پێشمەرگە

دوێنێ لەسلێمانی، بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەلێپرسراوانی حزبی‌و حكومی‌و كەسایەتیی سیاسی‌و ئایینی لەعیراق‌و كوردستان، رێوڕەسمی رۆژی شەهیدانی عیراق‌و پێشمەرگە، بەڕێوەچوو.
لەمیانی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەكەدا، ژمارەیەك وتار خوێنرانەوە، تیایاندا ئاماژە بەپەیوەندیی قوڵی بنەماڵەی شەهید ئایەتوڵڵا سەماحەتی سەید محەمەد باقر الحكیم‌و كورد، كراو رۆڵی بنەماڵەی ئەلحەكیم بەرزنرخێنرا. هەروەك تەئكید لەسەر پێكەوەژیان‌و لێبوردەیی‌و ئاشتەوایی كرایەوە لەنێوان گەلانی عیراقدا.
هەروەها، عومەر فەتاح ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك)، پەیامێكی ئاراستەی رێوڕەسمەكە كردبوو، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
-بنەماڵەی خەباتگێڕی الحكیم
-ئامادەبووانی بەڕێز
-ماتەمگێڕان
لە ساڵوەگەری «شەهیدی میحراب»‌و شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا سەماحەتی سەید محەمەد باقر الحكیم، خەمگینی‌و پرسەی خۆمان بۆ ئێوە دەردەبڕین، داواكارین خوای گەورە بە فیردەوسی بەرینی خۆی شاد بكات.
بنەماڵە تێكۆشەرەكەی ئێوە لەخەباتی دژ بە ستەمكاری رۆڵی گەورەیان بینیوە‌و قوربانی زۆریان داوە بۆ هێنانەدی ئازادی‌و ئاشتی‌و پێكەوەژیان، لەخەباتی رزگاریخوازانەی گەلانی عێراقدا هەمیشە بنەماڵەی الحكیم سەرمەشق لە ریزی هەرە پێشەوە بووە.
ئایەتوڵڵا سەماحەتی سەید محەمەد باقر الحكیم، سیمبولی بەرزی ئەو بەرخودانەیە، كە ساڵانێكی زۆر هاوشان لەگەڵ هێزە عێراقی‌و كوردستانیەكان پێكەوە سەركردایەتی بزاڤی رزگارییان دەكرد بۆ ئەوەی گەلانی عێراق لە چەوسانەوە‌و ستەمی بەعسیزم‌و سەدام، رزگار بكەن.
ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خەباتی بنەماڵەكەتان بەرز دەبینین‌و شانازی بە پەیوەندی لەمێژینەی نێوانمان دەكەین چ لە ئێستا‌و چ لەڕابردوو بە تایبەت لەسەردەمی خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال، شەهیدی میحرابیش ئایەتوڵڵا سەماحەتی سەید محەمەد باقر الحكیم، بە شەهیدی خۆمان دەبینین.
لەكۆتاییدا دووبارە سەری رێز بۆ شەهیدانی میحراب‌و تەواوی شەهیدانی رێگای رزگاری عێراق دادەنەوێنین، داوای لێبوردنیش دەكەم كە بەهۆی سەرقاڵیمان بە كۆبوونەوە لەهەولێر نەمانتوانی لەنزیكەوە لەم ماتەمینە لەگەڵتان بەشدار بین.
عومەر فەتاح
ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك)
لەبەشێكی دیكەی رێوڕەسمەكەدا، پەیامی خانەوادەی سەرۆك مام جەلال خوێنرایەوە، كە تیایدا هاتبوو:
شانازیی بەبوونتان دەكەین لێرە لەنێو براكانتان لە كوردستان‌و خۆشحاڵین كە لەم پەیامی بەخێرهێنانەدا بەشانازییەكی زۆرەوە چاكەی ئال حەكیم وەبیربهێنینەوە كە ئازایەنە لە دژی رژێمی سەركوتكەر وەستایەوە‌و رۆڵی بەرچاویان هەبوو لە رێكخستنەوەی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی‌و لەدوای ساڵی 2003شەوە بەشێوەیەك ریزەكانیان رێكخستەوە كە مایەی ئەوەیە ببێتە نموونە بۆ سووربوون لەسەر بنیاتنانی عیراقێكی دیموكراتی فیدراڵی.
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا ئاماژە بەوەدراوە كە فەتوای مەرجەع (حەكیم)مان لە یادە كە شەڕكردنی لە دژی كورد حەرام كرد، ئەوەش هەڵوێستێكە لەبیرناکرێت‌و زۆر كەس ئەو راستییە دەزانن، تەنانەت نەوەكانمان لەهەرێمی كوردستان‌و باشوور‌و ناوەڕاستیش.
لەپەیامەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە كە هەڵوێستەكانی ئال حەكیم وزەیەكی خوڵقێنەر‌و رێگەیەكی رۆشن بوو بۆ پتەوكردنی پەیوەندیی برایانەی نێوان هەردوو گەلی عەرەب‌و كوردو لە نێوان ئال حەكیم ‌و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەتایبەتی بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانیان لە مافە دەستووری‌و خزمەتی هاووڵاتیان‌و سەركەوتنی رەوتی دیموكراسی بۆ گەیاندنی وڵات بە كەناری ئارامی.
هەر لەڕێوڕەسمەكەدا، مامۆستا ئیكرام عەلی بەرپرسی پەیوەندییە كوردستانییەكانی (ی.ن.ك) لەوتەیەكدا باسی لەپەیوەندی نێوان یەكێتی‌و مەجلیسی پێشووی ئەعلای عیراق كردو رایگەیاند: مێژووی پەیوەندییەكان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1986 كە سەرۆك مام جەلال لەدروستكردنی ئەو پەیوەندییەدا رۆڵێكی گەورەو بەرچاوی هەبووە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆسرەت رەسوڵ: خزمەتكردنی زیاتری هەڵەبجەو هەڵەبجەییەكان

پەیامی كۆسرەت رەسوڵ لە 31ەمین ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە كەسوكاری سەربەرزی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort