سەرەکی » هەواڵ » پەرەپێدانی پەیوەندییەكان

قوباد تاڵەبانی‌ و سەرۆك وەزیرانی ئیستۆنیا

پەرەپێدانی پەیوەندییەكان

دوێنێ لەهەولێر، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ سیداد ئۆنال جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبۆوە‌و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان‌و توركیایان تاوتوێكرد.
لەكۆبوونەوەكەدا، كە عەلیڕەزا گونەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی دۆسێی عیراق، هاكان كاراچای كونسوڵی گشتیی توركیا لەهەرێمی كوردستان‌و ئەفە جیلان یاریدەدەری كونسوڵ، ئامادەبوون. هەردوولا هاوڕابوون كە بەهێزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم‌و توركیا لەبەرژەوەندیی هەردوولادایە، لەو چوارچێوەیەشدا، قوباد تاڵەبانی، جەختی لەوەكردووە كە كۆمپانیاكان‌و وەبەرهێنەرانی توركیا دەتوانن رۆڵێكی باشتر ببینن لەگەشەكردنی ئابووریی هەرێمی كوردستاندا. سەبارەت بەبارودۆخی ناوچە كێشە لەسەرەكانیش، جێگری سەرۆكی حكومەت، جەختیكردەوە كە دەبێت لەو ناوچانە بەبێ جیاوازی، مافی هەموو پێكهاتەكان پارێزراوبێت.
لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، باسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم‌و بەغداو تەواوكردنی كابینەی عادل عەبدولمەهدی كرا، كە هەردوولا دیدو بۆچوونی خۆیان لەبارەیەوە خستەڕوو.
هەروەها، لەدوو رۆژی رابردوودا‌و لەمیانی سەردانیدا بۆ ئیستۆنیا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت لەگەڵ یوری راتاس سەرۆك وەزیرانی ئیستۆنیا كۆبۆوە‌و پێداگرییان كرد لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكان بەتایبەت لەبواری حكومەتی ئەلكترۆنیدا.
لەكۆبوونەوەكەدا، یوری راتاس، ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ یارمەتیدانی حكومەتی هەرێم لەبواری دروستكردنی حكومەتی ئەلكترۆنی‌و گواستنەوەی ئەزموونی سەركەوتووی ئیستۆنیا لەو بارەیەوە. هەر لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆك وەزیرانی ئیستۆنیا بەرەسمی بانگهێشتنامەیەكی پێشكەشی حكومەتی هەرێم كرد بۆ بەشداری لەكۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی سەبارەت بەحكومەتی ئەلكترۆنی، كە بڕیارە لەمانگی ئایاری ئەمساڵدا لەئیستۆنیا بەڕێوەبچێت.
پاشان، قوباد تاڵەبانی، سەردانی مەڵبەندی تۆماری زانیاریی ئیستۆنیای كرد‌و لەلایەن بەرپرسانی مەڵبەندەكەوە، گرنگیی ئەرك‌و كارەكانی مەڵبەندەكەی بۆ روونكرایەوە كە هەموو داتاو زانیارییەكی حكومەتی ئیستۆنیا لەخۆدەگرێت‌و بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی تۆماركراون.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆسرەت رەسوڵ: خزمەتكردنی زیاتری هەڵەبجەو هەڵەبجەییەكان

پەیامی كۆسرەت رەسوڵ لە 31ەمین ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە كەسوكاری سەربەرزی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort