سەرەکی » هەمەڕەنگ » دیواربەندی عومەری خاوەر دانرا

دیواربەندی عومەری خاوەر دانرا

لەیادی ٣١ ساڵەی تاوانی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا دیواربەندێک بۆ عومەری خاوەر لەیەکێک لەشەقامەکانی ھەڵەبجە دادەنرێت و پەیکەرسازەکەش ئاماژە بەوەدەکات کە لەھەر شوێنێک بۆمبێک کەوتبێت پەیکەرێکی لێ دروستدەکرێت.
لەمبارەوەیە بەختیار ھەڵەبجەیی پەیکەرسازو خاوەن پڕۆژەی (لێرە بۆمبێک کەوت) رایگەیاندووە: پرۆژەکەمان بەھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و ھونەری ھەڵەبجە ئەنجامداوە کە دەچنە چوارچێوەی بەرنامەکانی تایبەت بەیادی ٣١ ساڵەی تاوانی کیمیابارانی ھەڵەبجەو ئامانج لە پڕۆژەکەشمان لە بیرنەکردنی شوێنی ئەو بۆمبانەیە کە لەکاتی کیمیابارانەکەدا لە ھەڵەبجە دران و بە ھەزاران ھاوڵاتی شەھیدو بریندار بوون.
راشیگەیاندووە: بۆ ئەمساڵیش دیواربەندی عومەری خاوەرمان لە شوێنی ئەو بۆمبە کیمیاییە دانا کە لەگەڕەکی (مەرزەبۆتۆ) کەوتە خوارەوە، پەردەمان لەسەری لاداو پێشتریش پەیکەرێکی ترمان لەیەکێکی تر لەگەڕەکەکان داناوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: پرۆژەکەمان بەردەوامی ھەیەو سەرجەم ئەو کۆڵان و جێگایانەی بۆمبی کیمیاییان تیادا کەوتووەتە خوارەوە کە ژمارەیان 24 بۆمبی کیمیاییە، پەیکەری لێدروست دەکەین بۆ ئەوەی بمێنێتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

13 + 13 =

x

هەواڵێ هاوشێوە

پیشانگەی هونەریی بەرهەمی من کرایەوە

رۆژی 20/4/2019 بەئامادەبوونی خاتوو (شاناز ئیبراهیم ئەحمەد) لە كۆلێژی سەڵاحەدینی ...