سەرەکی » هاوپۆل نەکراو (پەڕە 12)

هاوپۆل نەکراو

نوێنەرە سەنگینەكەی یەكێتی لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن شەهید كرا

كوردستانی نوێ-هەولێر شەهید فارس، ساڵی 1962 لەبنەماڵەیەكی جوتیاری ناسراو لەدەشتی هەولێر، گوندی گردعازەبان لەدایكبووە، ناوەندی‌و دواناوەندی لەهەولێر تەواوكردووە. خاوەنی شەش منداڵە 3 كوڕو 3 كچ. بنەماڵەكەی لەگەڵ دەستپێكی شۆڕش تێكەڵ بەخەباتی نهێنی‌و پێشمەرگایەتی بوون. محەمەد سادق باوكی شەهید فارس ساڵی 1979 دەبێتە پێشمەرگە لەخەتی بزووتنەوەی سۆسیالیست‌و پیاوێكی ناسراوی دەشتی شەمامك بوو، ئەو پیاوە رێنوێنی منداڵەكانی كرد بەرەو شۆڕشی نوێی گەلی ...

زیاتر »

كتێبی شانۆ و هه‌مبه‌ره‌كه‌ی

دانا ره‌ئووف نووسه‌ر و شانۆكاری فه‌ره‌نسی (ئه‌نتۆنان ئارتۆ) له‌ ساڵی ١٩٣٨دا چاپی یه‌كه‌می كتێبی (شانۆ و هه‌مبه‌ره‌كه‌ی) بڵاوده‌كاته‌وه‌. كتێبه‌كه‌یش، كه‌ نووسه‌ر له‌ چه‌ند كاتێكی جیاوازدا نوسیوویه‌تی، ته‌قه‌لایه‌كه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شانۆی باو و له‌ هه‌مان كاتدا ڕۆنانی شانۆیه‌كی تری جودا. به‌شه‌كانی كتێبه‌كه‌ بریتین له‌: شانۆ و تاعوون، شانۆ و ڕۆشنبیری، ریژی و میتافیزیك، شانۆی ڕۆژهه‌ڵاتی و شانۆی ڕۆژئاوایی، شانۆ ئه‌لشیمی، سه‌باره‌ت ...

زیاتر »

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران دوابڕیار لە سیستمە نوێیەکە دەدات

مەلا بەختیار: پشتگیریی خۆپیشاندانی مەدەنیانە دەكەین خۆپیشاندان و ناڕەزایی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان سێیەم رۆژی تێپەڕاند و خۆپیشاندەران داوای «هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە»، دەكەن. بڕیاریشە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆببێتەوە و سیستمی نوێی مووچە پەسەند بكات. بە پێی زانیارییەكانی PUKmedia لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی ئابووریدا، بڕیاردراوە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا، لە بەرژەوەندیی كۆی مووچەخۆران پێداچوونەوە بە سیستمی مووچەدا ...

زیاتر »

یەكێتی لە بەرەی دژ بە تیرۆرە و بەردەوامیش دەبێت

دوێنێ لەسلێمانی، حاكم قادر حەمەجان و رزگار عەلی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی‌و مستەفا چاوڕەش‌و سیروانی كوێخا نەجم ئەندامانی سەركردایەتیی (ی.ن.ك) پێشوازییانكرد لەوەفدێكی باڵای كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان‌و لەدیدارێكدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكان‌و بەگەڕخستنی پەیوەندییە سیاسی‌و دیپلۆماسییەكانی هەرێمیان لەگەڵ وڵاتان‌و بەتایبەتیش دراوسێكان، تاوتوێكرد. لەكۆبوونەوەكەدا، وەفدی میوان، كەپێكهاتبوون لە جەمیل هەورامی سكرتێری كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان‌و رابەر سەید ئیبراهیم ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵەو حەمەڕەشید ...

زیاتر »

پێبکەنە، نوێترین بەرهەمی بەرزان حەمە رەشید

هونەرمەندی لاو بەرزان حەمە ڕەشید بەرهەمێكی هونەریی جیاواز بەناوی پێبكەنە بڵاودەكاتەوە. لەوبارەیەوە ئەم هونەرمەندە وتی: بەرهەمی پێبكەنە لەتێكستی خۆمەو ئاوازی كەڤەرە، كاری موزیكی لەلایەن ئارام سەردارەوە لە ستۆدیۆی ڤینۆ بۆكراوە. وتیشی: جێگەی شانازییە من یەكەم هونەرمەندم كە بەرهەمێكی لەو جۆرەو بەناوی پێكەنین بڵاوبكەمەوە، چونكە بەشێوەیەكی گشتی لەتێكستی زۆربەی بەرهەمە هونەرییە كوردییەكاندا غەمباری دیارە. راشیگەیاند: لەئێستادا بەرهەمەكە بە شێوەی mp3 بەردەستەو ...

زیاتر »

تابلۆی سەرۆك «مام جەلال» خەڵاتی كچانی شێوەكاری كفری-یە

گروپی كچانی شێوەكاری كفری تابلۆی سەرۆك «مام جەلال» وەك خەڵات پێشكەش بەسەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەكەن. گروپی كچانی شێوەكاری كفری لەكاتی پێشوازیكردنیان لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، ڕایانگەیاند: لەساتی دروستبوونی گروپەكەمانەوە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان هاوكاریی بەردەوامی هەموو هەنگاوەكانمان بووە، بۆیە پێمانباش بووە خەڵاتی تایبەتی گروپەكەمان كە وێنەیەكی سەرۆك مام جەلال-ە پێشكەش بەسەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بكەین. لەبەرامبەردا، سەڵاح كوێخا، وتی: ئیدارەی گەرمیان هەمیشە ...

زیاتر »

عه‌فرین، رێوره‌سمی خه‌ڵاتی ماملێ -ی راگرت

مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ریی ماملێ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ بۆ پشتیوانی گه‌له‌كه‌مان له‌ هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان و به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی عه‌فرین، بۆ ساڵی ٢٠١٨، ڕێوڕه‌سمی پێشكه‌شكردنی “خه‌ڵاتی ماملێ « به‌ڕێوه‌ نابه‌ین. به‌پێی ڕاپۆرتێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به‌ مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ریی ماملێ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێوڕه‌سمی پێشكه‌شكردنی “خه‌ڵاتی ماملێ «ڕایانگه‌یاندووه‌، كه‌ بۆ پشتیوانیی گه‌له‌كه‌مان له‌ هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان و به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی عه‌فرین، بۆ ساڵی ٢٠١٨، ڕێوڕه‌سمی ...

زیاتر »

روداوە نێودەوڵەتییەكان یەكڕیزیی لە كورد دەخوازن

پێشڕەو وەیسی ئەو رووداو گۆڕانكارییە نێودەوڵەتییانەی جیهان و ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، هێندە خێراو لەناكاو گۆڕانیان بەسەردا دێت، كە رەنگە هەندێك كات دیراسەكرنی هەروا ئاسان نەبێت، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ 26 ساڵی رابردووی كورد، دەبینین وڵاتانی زلهێزی وەك ئەمریكاو بەریتانیاو فەرەنسا پاڵپشت و هاوكاریی كوردیان كردووە بە ئاشكرا، بەڵام لە رووداوەكانی ئەم دواییەی باشووری كوردستان لەگەڵ عیراق، جۆریك پشتتێكردن بەدیكرا لەلایەن وڵاتانی ...

زیاتر »

خوێندنەوەی (مێژووی هونەری شێوەکاری)

 سەردار حەمید (نۆڕێ) -کەلار ئەم کتێبە، لە نووسینی: هونەرمەند و نووسەری بەریتانی «سوزی هۆج»ە، «هەڵگورد ئەحمەد» وەکو یەکەمین ئەزموونی، زۆر بەجوانی و بەکوردییەکی پاک و ڕەوان، لە ئینگلیزییەوە کاری وەرگێڕانی بۆ کردووە. «ناوەندی غەزەلنووس»یش وەکو ئەرکێکی ئەخلاقی و بەرپرسیارتێیی بەرامبەر بەچاپکردن و بڵاوکردنەوەی کتێب بەگشتی و ئەم کتێبە گرنگ و پڕ بایەخە هونەرییە بۆ خوێنەران و شێوەکارانی کوردزمان بەتایبەتی، هەستاون ...

زیاتر »

هۆڵی ژانەكان

لەڕۆژانی رابردوودا ماڵی وەفایی بۆ وتووێژی هزری و ئەدەبی و هونەری، كۆڕێكی سازكرد بۆ نووسەر (بەڵێن تۆفیق) سەبارەت بە رۆمانە نوێیەكەی بە ناونیشانی(هۆڵی ژانەكان). لەکۆڕەکەدا نووسەری رۆمانەکە ئاماژەی بەوە کرد کە جوانترین دیاری كتێبە، چونکە لەڕێگەی خوێندنەوەی چیرۆك یان رۆمانەوە هەست بەخۆمان و دەوروبەرمان دەكەین، وتیشی: دیارە رۆمان خوێندنەوە كارێكی ئاسانەو دنیایەكی فراوانمان بۆ دەگێرێتەوە بەباش و خراپییەکانییەوە. سەبارەت بەم ...

زیاتر »