سەرەکی » وتار » ئیدریس جەبار (پەڕە 2)

ئیدریس جەبار

هەڵبژاردن و سەدرییەكان و كازمی

10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو، وەك وادەیەكی كۆنكریتی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریی كراوە، رەوتی سەدر وەك كاریگەرترین هێزی نێو پرۆسەی سیاسی پاشەكشەكردنی خۆی لە پرۆسەكە راگەیاند، هەڵسوكەوتی سیاسی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانیش، بەپێچەوانەی شێوازیی قسەكردن و لێدوانەكانی، روو لە مانەوە و دواخستنی هەڵبژاردنە. كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عیراق، لەگەڵ ئەوەی لە بایەخ و گرنگی پاشەكشەكردنی هێزە سیاسییەكان كەمدەكاتەوە، بەو ...

زیاتر »

ئەمریكاییەكان لە عیراق

گەڕی چوارەمی دیالۆگی ستراتیژی لەنێوان بەغدا و واشنتۆن بەڕێوەچوو، وەك گەڕەكانی تر ئەمریكاییەكان نكوڵی لە پاشەكشەكردن ناكەن و دەڵێن هێزە شەڕكەرەكانیان دەبەنەوە، بەڵام بەردەوام دەبن لە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە عیراقییەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر. پاشەكشەكردنی ئەمریكاییەكان لە عیراق وەك ئەوەی هەندێك دەیخوازن، رەنگە نەیەتەدی و پێناچێت لە مەودایەكی نزیكدا ئەو پاشەكشەكردنە بێتەدی، خۆ گەر پاشەكشەكردنەكەش رووبدات، لەژێر گوشاری ئەو هێرش و ...

زیاتر »

عەبدولكەریم قاسم و 14ی تەمموز

هەركاتێك بێزارییەكەت دەگاتە ئەوپەڕی، لەبەرخۆتەوە بە ئەسپایی دەڵێیت»با بڕوخێت عەبدولكەریم قاسم»، ئاخر بۆچی مەلیكە بچكۆلەت كوشت و عیراقت نغرۆی ئەم جەوروستەم و بێدادییە كرد، ئەمە تەنیا وڕێنەیەكی رۆژانەیە و چەندان جار دووبارەی دەكەیتەوە، لەكاتێكدا رەنگە حوكمڕانی ئەو پیاوە كە پێنج ساڵی خایەند (1958-1963) «حوكمڕانییەكی رەشید» بوبێت، لانی كەم لەم وڵاتە بێ‌ سەروبەرەیەدا كە تەنیا حەجاج و هاوشێوەكانی بەباشی دەزانن چۆن ...

زیاتر »

شۆڕشی كارەبا

لە دوای ساڵی 2003وە، دەیان ملیار دۆلار بۆ چاككردنەوەی سیستمی كارەبا لە عیراقدا خەرجكراوە، بەڵام زۆربەی هەرەزۆری ئەو پارەیە چۆتە گیرفانی مشەخۆر و نەهەنگە گەورەكانی گەندەڵی، ئەگەرنا تائێستا رەوشی كارەبا لە وڵاتدا دەچووە سەر سكەی خۆی و وەك تێكڕای وڵاتانی تری ناوچەكە گیرۆدەی بێ‌ كارەبایی نەدەبوو. ئەوەی زیاتر عیراقییەكان لەبەرانبەر نەبوونی كارەبا و ئەو خزمەتگوزارییە سەرەتاییە رادەچڵەكێنێت، گەرما پڕوكێنەرەكەی هاوینی ...

زیاتر »

حكومەت و بەڵێنەكانی

لە مانگی ئایاری 2020، حكومەتی راگوزەریی لەلایەن مستەفا كازمییەوە پێكهێنرا، حكومەتێك لەپێناو زەمینەسازیی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە و جێبەجێكردنی خواست و داواكاریی شەقامی توڕە و ناڕازیی عیراق. كازمی سێیەم كەس بوو لە پاش محەمەد تۆفیق عەللاوی و عەدنان زورفی كە بۆ پێكهێنانی حكومەت لە پاش دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی راسپێردران، بەڵێنی راسپێردراوەكان زۆر لە قەبارەی خۆیان گەورەتربوو، بەو پێیەی وەك دەوترێت «لەم ...

زیاتر »

پاکێجی سپی

حكومەتی راگوزەریی عیراق «بعد خراب البصرە» خۆی بۆ چاككردنەوەی رەوشەكە بە گشتی و رەوشی ئابوری بە تایبەت تاودەدات، چاككردنەوەیەك كە لەسەر بنەمای «بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان» و بەرزكردنەوەی نرخی خەرجی دۆلار و شتێك زیاتركردنی داهاتی خاڵە سنورییەكان بەندە. پاكێجی سپی كە لەلایەن عەلی عەللاوی وەزیری دارایی و پسپۆڕ و شارەزایانی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵەوە ئامادەكراوە، جێبەجێكردنەكەی چەند ساڵێكی ...

زیاتر »

پارە بلۆككراو و دزراوەكان

لەدوای ساڵی 2003، زۆرێك لەو لایەنە شاردراوانەی بەشێك بوون لە نەهامەتییەكان بۆ گەلی عیراق دەركەوتن، بەشی هەرە زۆریش بە شاردراوەیی ماونەتەوە و هێشتا ئاشكرانەبوون، پارە بلۆككراوەكان بەشێكی كەمی دۆزراوەتەوە،دۆسێیەكەش بۆتە خەمێكی گەورە و دەستەی نەزاهەی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە. دەوترێت ملیارێك و سەدان ملیۆن دۆلارە، رەنگە ژمارەكە زۆر لەوە گەورەتر بێت، هەرچەند بێت ناگاتە ئەو بڕەی بە قاچاخ لە دوای روخانی ...

زیاتر »

چیرۆكی تەلارسازیی و سەرگوزشتەكان

ناوچەیەكی شاخاوییە و رێڕەوەكانی سەختن، سروشت بە جوانییە دڵڕفێنەكەی خۆشیویستووە و یەكێك لە دێرە مێژووییەكانی جیهانیشی لەخۆگرتووە كە «دێر مار مەتی»یە. ئەو شوێنە سەربڵندە بەسەر چیایەكی نوشتاوەوە خۆی گرتۆتەوە، ئەوەی دەچێتە شوێنەكە دەروونی ئارام دەبێت رووبەرێكی بەرین لە سەوزایی و گردۆڵكە و تاشەبەردەكان بەدی دەكات، بەسەر ئەو ماڵ و گوندانەدا دەڕوانن كە دەیان كیلۆمەتر دوورن. دێر مەتی سەنتەری ئەبریشیەی مار ...

زیاتر »

لە ئەلهولەوە بۆ جەدعە

زۆرێكیان لە سنوورەكانی سوریاوە خۆیان بە ئەنبار و موسڵدا كرد، لەگەڵ ئەمانی تردا عیراقیان كردە كابول و قەندەهار و هیرات و جەلال ئاباد و مەزار شەریف، ئەوان پێیانوابوو بە بەیداخە رەشەكەیانەوە، دەتوانن نەك عیراق، تەواوی ناوچەكە كۆنترۆڵ بكەن و ئەو دەوڵە ئیسلامییەی گەرەكیانە دایبمەزرێنن. هەر یەكێك لەوانە، مەعالیمەكەی (سید قوتب) و «الفریضە الغائبە»ی (عەبدولسەلام فەرەج) لەبەرباخەڵیاندا بوو، پێیانوابوو رەوشەكە لەبارە ...

زیاتر »

مۆزەخانەی بەغدادی سەرگوزشتەی نەریتە كۆنەكانی عیراق

مۆزەخانەی میللی بەغدادی، سەدان پەیكەر و دیمەن لە خۆ دەگرێت كە دابونەریتی خێزانی بەغدادی كۆن دەگێڕێتەوە. مۆزەخانەكە زۆر بە سادەیی دەستیپێكرد، بەو پێیەی لە سەرەتای ساڵی 1970 كرایەوە و لە ناوەڕاستی هەشتاكانیش بەشێكی تری بۆ زیادكرا كە بەشی پیشە و پیشەوەریی بەغدادییە و لێوەی دیمەنی ئەو پیشەوەرانە بەرجەستەدەكات. مۆزەخانەكە لەنێو تەلارێكی مێژووییدایە كە بۆ سەردەمی عوسمانی دەگەڕێتەوە و دەكەوێتە سەر ...

زیاتر »