سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 16)

هەواڵ

د.ئەرسەلان بایز: لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا پشتیوانی زیاتر لە دۆزی رەوای كورد بكەن

د.ئەرسەلان بایز رایدەگەیەنێت كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوان‌و پاڵپشتی هەموو جۆرە چاكسازییەكەو لەگەڵ ئەوەدایە كە دۆخی كوردستان پێشكەوتنی بەرچاو بەخۆوەببینێت. ئەم وتانەی، د.ئەرسەلان بایز ئەندامی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك) دوێنێ لەهەولێر، لەمیانی پێشوازیكردنی لەوەفدێكی سەندیكا پیشەییەكانی بەریتانیا بەسەرۆكایەتیی سیمۆن دەبنز هات‌و لەدیدارێكدا كە جەمال هەروتی سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی كوردستان‌و رێباز بێركۆتی سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو ژمارەیەك پەرلەمانتاری فراكسیۆنی ...

زیاتر »

وەزیری پێشمەرگە و كونسوڵی ئێران چەند پرسێكی گرنگیان تاوتوێكرد

كونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەولێر سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی كردو لەدیدارێكیدا لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە، جەخت لەسەر پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكان‌و هەماهەنگییە هاوبەشەكان كرایەوە. بەمەبەستی پیرۆزبایی‌و پەرەدان بەهەماهەنگی‌و پەیوەندییەكانی نێوانیان، دوێنێ، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، پێشوازیی كرد لە نەسروڵڵا زارع رەشنودی كونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەولێرو شاندی یاوەری. لەدیدارێكدا، وەزیری پێشمەرگە، هیوای خواست پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم‌و كۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر ...

زیاتر »

مــــام لە كوردستانی نوێ‌-دا

لەسەروبەندی بەرەو یادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال-دا، كوردستانی نوێ‌ هەر جارەو كتێبێك یان بڵاوكراوەیەك یان وتارێك دەخاتەڕوو كە لەسەر سەرۆك مام جەلال چاپ و بڵاوکراوەتەوە، ئەمەش وەكو وەفایەكی بچووك بۆ رۆحی بەرزەفڕی سەرۆك مام جەلال و بە بڵاوکراوەکانی کوردستانی نوێ دەستپێدەکەین. (جەلال) دووتوێیەکی کوردستانی نوێیە تایبەت بە دیدار و وتاری رووناکبیرانی عەرەب دەرهەق بە مام جەلال، چاپ و بڵاوکراوەتەوەو ...

زیاتر »

ئەمڕۆ لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ

لەبەردەوامی ئەو کۆڕانەی ساڵۆنی کوردستانی نوێ رێکیاندەخات، سەعات 10.30ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 16/9/2019 ساڵۆنی کوردستانی نوێ کۆڕێک بۆ هەڤاڵ (قادر عەزیز) ئەندامی م. س و سەرپەرشتاری مەکتەبی راگەیاندن، لەبارەی (گوتاری راگەیاندن و گوتاری سیاسی لەکوردستاندا، ئێستا و ئاییندە) رێکدەخات.

زیاتر »

پیرۆزبایی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان

كۆسرەت رەسوڵ:یەكگوتاریی سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەكان برای بەڕێزم: كاك عومەری سەید عەلی-ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێزان: ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەتان وەك ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان‌و هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن لەلایەن جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەكەتانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەكەم‌و دەخوازم سەركەوتوو بن لە كارەكانتاندا. هیواخوازم دووبارە هەڵبژاردنەوەتان وەك ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ڕۆڵی ئەرێنی هەبێ لە پێشخستن‌و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانمان‌و ...

زیاتر »

ئەركی هەمووانە خزمەتی تێكۆشەران بكەین

دوێنێ لەهەولێر، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) سەردانی ماڵی تێكۆشەری دێرین مام یاسین گەڵاڵی كرد. لەمیانی سەردانەكەیدا جێگری سكرتێری گشتی، لەتەندروستیی مام یاسینی پرسی‌و هیوای تەندروستییەكی باشی بۆ خواست‌و رایگەیاند: مام یاسین پیاوێكی قارەمان‌و تێكۆشەرەو خزمەتی زۆری شۆڕشی كوردستانی كردووە. كۆسرەت رەسوڵ، وتیشی: دەستكەوتەكانی ئەمڕۆی كوردستان بەرهەمی خەبات‌و تێكۆشانی تێكۆشەران‌و قارەمانانی كوردەو ئەركە لەسەر هەموومان ئاوڕیان لێبدەینەوەو خزمەتیان ...

زیاتر »

د.ئەرسەلان بایز وەك سەرپەرشتیاری مەكتەبی چاودێری‌و بەدواداچوون دەستبەكاربوو

شوان كەریم دوێنێ، لەمەكتەبی سیاسی، بەئامادەبوونی حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك)، لەمەراسیمێكی تایبەتدا د.ئەرسەلان بایز ئەندامی مەكتەبی سیاسی، وەك سەرپەرشتیاری مەكتەبی چاودێری‌و بەدواداچوون دەستبەكاربوو. لەمەراسیمەكەدا، كە بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید لێپرسراوی پێشووی مەكتەب‌و سەرجەم ئەندامانی مەكتەبی چاودێری‌و بەدواداچوون، بەڕێوەچوو، حاكم قادر؛ لەوتەیەكدا لەپاڵ دەستخۆشی‌و سوپاسگوزاری لەلێپرسراوی پێشوو، كە بەكارامەیی كاروبارەكانی بەڕێوەبردووە، ئومێدی سەركەوتنی بۆ د.ئەرسەلان بایز، ...

زیاتر »

قوباد تاڵەبانی: حوكمڕانیی باش رێگر دەبێت لە پەلكێشانی تیرۆر

لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ لوبنان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی لوبنان كۆبۆوەو بەشداری لەدیداری زانكۆی ئەمریكی لەبەیروتی پایتەختی لوبنان، كردو دووپاتیكردەوە كە حوكمڕانیی باش رێگر دەبێت لەپەلكێشانی تیرۆر. لەكۆبوونەوەكەدا، كە لە(سەرای گەورە) لەبینای ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی‌و سەعد حەریری، پەیوەندییەكانی لوبنان‌و هەرێمی كوردستانیان تاوتوێكرد. قوباد تاڵەبانی، پێویستیی گۆڕینی كونسوڵخانەی لوبنانی لەهەولێر لەفەخرییەوە ...

زیاتر »

پەلە بكرێت لە ئامادەكارییەكانی ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی سەركەوتووانە

ئەنجومەنی ناوەندی، دیاریكردنی رۆژی بەستنی كۆنگرە بەگرنگ‌و چارەنووسسازو مێژوویی وەسفدەكات. جەختیشدەكاتەوە كە»كەركوك‌و ناوچە دابڕێنراوەكان بۆ گەلی كوردو یەكێتی، بایەخ‌و گرنگیی تایبەتی هەیە، لەوڕووەشەوە پشتیوانی هەوڵەكانین بۆ دیاریكردنی پارێزگاری نوێ‌و ئاسایكردنەوەی دۆخی شارەكە». رۆژی 12/9، بەمیوانداریی ئاسۆ مامەند ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوك، خالید شوانی ئەندامی سەركردایەتی‌و مامۆستا موحسین عەلی ئەكبەر لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین، لەمەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی ...

زیاتر »

״هەفتەی داهاتوو وەفدێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات״

لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا بڕیاردرا «هەفتەی داهاتوو وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات بە مەبەستی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاریی سەبارەت بە پرسی بودجە و بەشداریی هەرێمی كوردستان لە قۆناغی سەرەتای ئامادەكردنی رەشنووسی بودجەی 2020، لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە». ئامانجی سەردانی وەفدەكە دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبۆوە. لە راگەیەنراوی كۆبوونەوەكەدا ...

زیاتر »