سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 170)

هەواڵ

״كورد وەك تیمێكی هاوبەش بچێتە بەغدا״

دوێنێ لە سلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێی كرد. لە كۆبوونەوەكەدا كە ژمارەیەك لە هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی ئامادەیبوون، گفتوگۆكرا لەبارەی بارودۆخی كوردستان و عیراق. گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی هاوبەش وەك چارەسەری سەرەكی بۆ بارودۆخەكە سەیر كرا. هەر لە كۆبوونەوەكەدا جێگری سكرتێری گشتی دەستخۆشی لە سەرۆكی حكومەتی ...

زیاتر »

ئەركی سەرشانمانە هەلی كار بۆ دەرچووانی زانكۆكانمان بڕەخسێنین

دوێنێ بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، یەكەمین دیداری گەشتیاری لە دوكان، بەڕێوەچوو. جێگری سەرۆك وەزیران لە وتارێكدا رایگەیاند: ئەركی سەرشانمانە زۆرترین هەلی كار لە كەرتی تایبەت بڕەخسێنرێت بۆ ئەوانەی ئەمڕۆ بێكارن و دەرچووی زانكۆكانمانن. وتیشی: گەشتوگوزاری بەهێز، ئابووریی كوردستان بەهێز دەكات، ئابوورییەكی بەهێزیش كوردستان بەهێز دەكات. با كوردستان بەهێز بكەین.

زیاتر »

״پرۆسەی چاكسازیی سەرتاسەری״

دوێنێ، لەمیانی پێشوازیی د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار لە یان كۆبیچ نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعیراق، تەئكیدكرایەوە لەسەر تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەو دەستپێكردنی پرۆسەی چاكسازیی سەرتاسەری. لەسەرەتای دیدارەكەدا، یان كۆبیچ؛ هەوڵەكانی سەرۆك مەعسوم-ی بەرزنرخاند لەئیدارەدانی دیالۆگ‌و لێكتێگەیشتن لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا لەپێناوی تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە، كە ببێتە فاكتەری بەئاكامگەیشتنی لێكتێگەیشتن بۆ پێكهێنانی حكومەت تا بتوانرێت پرۆگرامی چاكسازیی گشتی‌و هەمەلایەن جێبەجێبكرێت. هەر لەدیدارەكەدا، سەرۆك ...

زیاتر »

وێستگەی كارەبای ٤٠٠ كەیڤی لە بازیان كرایەوە

دوێنێ لەسلێمانی لەسنووری بازیان، وێستگەی كارەبای ٤٠٠ كەیڤی كرایەوە. لەڕێوڕەسمەكەدا، كە نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم‌و ژمارەیەك لە وەزیر و بەرپرسانی حكومەتی هەرێم و كونسوڵی وڵاتان ئامادەبوون، سەرۆك وەزیران، لەوتەیەكدا هیوای خواست پڕۆژەكە یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەری بەشێكی كێشەی كارەبا. هەروەك سوپاسی خەڵكی ناوچەی بازیان‌و ئەو كەسایەتییانەشی كرد كەڕۆڵی ئەرێنییان هەبوو لەچارەسەركردنی كێشەی زەوی‌وزار‌و قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان. لەدرێژەی وتەكەیدا، سوپاسگوزاریی دەربڕی ...

زیاتر »

روونكردنەوەیەك لە نووسینگەی رۆژنامەوانی د.ئەرسەلان بایز-ەوە

ئەمڕۆ دوای نوێژی عەسر ئاگاداریان كردمەوە كە ببم بە سەرۆكی لیستی (ی.ن.ك) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام لەبەر ئەوەی من چوار ساڵ ئەندامی پەرلەمان و چوار ساڵیش لە سەرۆكایەتیی پەرلەمان بووم، بۆیە من داوای لێبووردن دەكەم بۆ ئەو متمانەیە، پێم باشە هەڤاڵێكی تر ببێتە سەرۆكی لیستی (ی.ن.ك). سوپاسی ئەو هەڤاڵ و برایانە دەكەم كە منیان بۆ ئەو شوێنە پاڵاوتبوو. نووسینگەی ...

زیاتر »

لەسەر رێگای هەولێر-كەركوك رێكەوتن کرا

دوێنێ وەفدێكی هەرێمی كوردستان‌و وەفدێكی حكومەتی عیراق لەبەغدا كۆبوونەوەو رێكەوتن لەسەر ئەوەی رێگەی نێوان كەركوك-هەولێر بكرێتەوە. لەوبارەیەوە دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە «لەكۆبوونەوەكەی وەفدی هەرێم‌و بەغدا، رێككەوتن كەپردێكی كاتی لەجێی پردە تەقێنراوەكەی پردێ دروستبكرێت‌و حكومەتی عیراقیش لەماوەیەكی دیاریكراودا پردەكە دروستبكاتەوەو شەقامەكەش نۆژەن بكاتەوە». بەپێی زانیارییەكانی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەماوەیەكی نزیكدا رێگای هەولێر-كەركوك لەلایەن حكومەتی عیراقیشەوە دەكرێتەوەو بڕیاریشە ...

زیاتر »

״گەمارۆكان رێگرن لە باشتربوونی بارودۆخی هاووڵاتیانی سوریا״

نوێنەری هەمیشەیی سوریا لەڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاندووە كە تەواوی ئەو هێزە سەربازیانەی لەناو خاكی سوریادان، بێ چاوپۆشین لەهیچ هێزێك، ناچاردەكرێن لەخاكی سوریا بڕۆنە دەرەوە. ئەم وتانەی، عەبدوڵڵا حەلاق، لەدانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكاندا پێشكەشیكرد كە سەبارەت بەڕەوشی مرۆیی هاووڵاتیانی سوریا رێكخرابوو و راشیگەیاند: گەمارۆ ئابوورییەكانی سەر سوریا، رێگرە لەبەردەم دابینكردنی خواستە سەرەتاییەكانی هاووڵاتیانی سوریاو باشتربوونی رەوشی مرۆیی. سەبارەت بەئازادكردنی باشووری سوریا لەدەستی ...

زیاتر »

ئەنجومەنی ناوەندی كاندیدەكانی لیستی 105ی پەسەندكرد

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە 100 كاندیدەوە و بە لیستی ژمارە 105 ئامادەیە بۆ ململانێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا ناوی سەرجەم كاندیدەكانی پێشكەش بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێم دەكات. یەكێتی: لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنداین لە كاتی خۆیدا لە دوو رۆژی رابردوودا، لە مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك، بە سەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی، كۆبوونەوەی ئەندامانی ...

زیاتر »

سلێمانی.. چلەی ماتەمینی تێكۆشەر شێخ بایز تاڵەبانی

دوێنێ لەسلێمانی، لەڕێوڕەسمێكدا چلەی ماتەمینی تێكۆشەری دێرین شێخ بایز تاڵەبانی، بەڕێوەچوو. لەڕێوڕەسمەكەدا بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و بەرپرسانی حزبی‌و حكومی‌و بنەماڵەو هاوڕێ‌و هاوسەنگەران‌و دۆستانی، سەرەتا وتاری بنەماڵە خوێنرایەوە. دواتر، مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، كورتەیەكی لەسەر ژیان و تێکۆشانی شێخ بایز پێشكەشكردو وتی: شێخ بایز، وەك پێشمەرگەیەك‌و تێكۆشەرێكی دێرین، وەك كەسێكی شارەزاو لێهاتوو، توانیوێتی رۆڵی گرنگ‌و كاریگەر ...

زیاتر »

حاكم قادر: یەكێتی بەجێهێنەری دەستاودەستكردنی دەسەڵاتە

حاكم قادر؛ دووپاتیدەكاتەوە كە یەكێتی؛ بەپراكتیك لەسەرجەم كابینەكانی حكومەتدا سەلمێنەری بەجێهێنانی پرەنسیپی دەستاودەستكردنی دەسەڵات بووە بەپێی شایستەیی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، ئەم نەریتەشی لەنێو ئۆرگانەكانیدا پەیڕەوكردووەو بەردەوام ئاڵوگۆڕكردنی پۆستە سیاسییەكانی بەپێی پێویستی‌و لێهاتوویی، دەستاودەست كردووە. ئەم وتانەی حاكم قادر حەمەجان ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی، لەمیانی ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی بەرزان ئەحمەد كوردە وەك لێپرسراوی بۆردی رێكخراوە دیموكراتییەكان، هات. هەروەك رۆڵی دیارو ...

زیاتر »