سەرەکی » دۆسێ (پەڕە 65)

دۆسێ

میسر: توندڕه‌وه‌كان سۆفییه‌كان ده‌كه‌نه‌ ئامانج

میسر بۆ قوربانیانی‌ په‌لاماره‌كه‌ی‌ سه‌ر مزگه‌وتی‌ ره‌وزه‌ له‌ باكووری‌ سینا كه‌ بووه‌ مایه‌ی‌ كوژرانی‌ 305 كه‌س و برینداربوونی‌ 128 كه‌سی‌ تر، پرسه‌ی‌ نیشتمانی‌ راگه‌یاندبوو، به‌پێی‌ زانیارییه‌كانیش 27 له‌ كوژراوه‌كانی‌ ئه‌و په‌لاماره‌ كه‌ سۆفییه‌كانی‌ كردبووه‌ ئامانج، منداڵن بوون. دوابه‌دوای‌ رووداوه‌كه‌ش نوێژی‌ (غائب) له‌ چه‌ندان ناوچه‌ ئه‌نجامدرا، ته‌رمی‌ قوربانییه‌كانیش برانه‌وه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ لێوه‌ی‌ هاتبوون. له‌ 25ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2017، داواكاریی‌ گشتی‌ ...

زیاتر »

هاوپه‌یمانیی‌ ئیسلامی‌ دژی‌ تیرۆر له‌ سعودیه‌وه‌

له‌ ریازی‌ پایته‌ختی‌ سعودیه‌ و به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی‌ شاهانه‌ی‌ سعودیه‌، وه‌زیره‌كانی‌ به‌گری‌ «هاوپه‌یمانی‌ ئیسلامی‌ دژی‌ تیرۆر» یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی‌ خۆیان ساز كرد. وه‌زیره‌كانی‌ به‌رگری‌ «هاوپه‌یمانی‌ ئیسلامی‌ له‌ دژی‌ تیرۆر» كه‌ له‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2015دا راگه‌یه‌ندرا و 41 وڵات له‌خۆده‌گرێت و ئامانج لێی‌ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی‌ توندڕه‌وه‌ی‌ و تیرۆره‌، له‌ 26ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2017، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی‌ خۆیان سازكرد. له‌ سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ...

زیاتر »

هاوپه‌یمانی‌ باكووری‌ ئه‌تڵه‌سی‌ داوای‌ لێبوردن له‌ توركیا ده‌كات

ینس ستۆلنبێرگ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ هاوپه‌یمانی‌ باكووری‌ ئه‌تڵه‌سی‌ داوای‌ لێبوردنی‌ له‌ توركیا كرد به‌و هۆیه‌ی‌ له‌كاتی‌ مه‌شقێكی‌ سه‌ربازی‌ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ له‌ نه‌رویج، سه‌ربازه‌كان وێنه‌ی‌ ئه‌تاتورك و ناوی‌ «ئه‌ردۆغان»یان وه‌ك ئامانج دانابوو بۆ نیشان شكاندن، هه‌ر به‌هۆی‌ ئه‌و رووداوه‌وه‌ ئه‌ردۆغان فه‌رمانی‌ به‌ كشانه‌وه‌ی‌ 40 سه‌ربازی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كردبوو كه‌ به‌شدارییان له‌ مه‌شقه‌كاندا ده‌كرد. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی‌ توركیا له‌ 18ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2017 رایگه‌یاندبوو، ...

زیاتر »

ئه‌سه‌د و پۆتین رێكخستنی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ سوریا تاوتوێ‌ ده‌كه‌ن

روسیا له‌پاش ساڵی‌ 2011و دروستبوونی‌ ته‌نگژه‌كان له‌ سوریا، رۆڵی‌ گه‌وره‌ و كاریگه‌ریی‌ هه‌بوو، به‌ تایبه‌ت له‌ مانه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی‌ وڵاته‌، له‌ئێستاش و له‌پاش سه‌ركه‌وتنه‌ یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی‌ سوپای‌ سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانی‌ له‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ له‌ چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كان، رۆڵی‌ مۆسكۆ جگه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌ مه‌یدانییه‌كان، له‌ نه‌خشاندنی‌ ئاینده‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ سوریادا فراوانتر ده‌بێت. به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی‌ سوریا، ...

زیاتر »

كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌: ئێران ده‌ست له‌كاروباری‌ ناوچه‌كه‌ وه‌رده‌دات

به‌یاننامه‌ی‌ كۆتایی‌ وه‌زیره‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتانی‌ كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌، « ده‌ستوه‌ردانی‌ ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆسه‌ر ئاسایشی‌ عه‌ره‌بی‌» له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێرانیش ده‌ڵێت، كێشه‌كانی‌ ئێستای‌ ناوچه‌كه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و «سیاسه‌ته‌ نه‌زۆكانه‌وه‌یه‌» كه‌ سعودیه‌ ده‌یانگرێته‌به‌ر. له‌ 19ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2017، وه‌زیره‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ نائاسایی‌ خۆیان له‌ قاهیره‌، به‌یاننامه‌ی‌ كۆتاییان ده‌ركرد و تێیدا «ده‌ستوه‌ردانه‌كانی‌ ئێرانیان له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌ ...

زیاتر »

ئێران و سعودیه‌ ململانێیه‌كی‌ ناقۆڵا

ئیدریس جه‌بار ئه‌مریكاییه‌كان له‌ ساڵی‌ 2003 دڵخۆش بوون به‌وه‌ی‌ كه‌ به‌ تاكانیانه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ به‌غدای‌ پایته‌خت و له‌ گۆڕه‌پانی‌ فیرده‌وس ئاڵای‌ وڵاته‌كه‌یان له‌ روملی‌ په‌یكه‌ره‌كه‌ی‌ سه‌دام حسێنه‌وه‌ پێچا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ چاوه‌ڕوانیان نه‌كرد هاته‌به‌ر و عیراقیان وه‌ك میوه‌یه‌كی‌ پاككراو راده‌ستی‌ ئێرانییه‌كان كرد. ئه‌مریكاییه‌كان له‌و ده‌مه‌وه‌ په‌یتا په‌یتا هێز و هه‌ژمونییان له‌ عیراقدا رووی‌ له‌ پووكانه‌وه‌ لاوازبوون كرد، تا ئه‌و كاته‌ی‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ ...

زیاتر »

ناوچه‌كه‌ پێویستی‌ به‌ وتوێژی‌ راسته‌وخۆی‌ نێوان سعودیه‌ و ئێرانه‌

كاملیا انتخابی‌ فه‌ر دانیشتوانی‌ ناوچه‌ی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕست هه‌موو رۆژێك گوێبیستی‌ شتێكی‌ نوێ‌ ده‌بن كه‌ نیگه‌رانییه‌كانیان زیاتر ده‌كات. ناوچه‌كه‌ بۆ ده‌یان ساڵ ده‌چێت بێشكه‌ی‌ زۆرێك له‌ ململانێكانه‌: ململانێی‌ فه‌له‌ستینی‌- ئیسرائیلی‌ تا ده‌گاته‌ جه‌نگ له‌ عیراق، و كاولكارییه‌كانی‌ سوریا، ته‌نگژه‌كانی‌ لوبنان، و ناڕه‌زاییه‌كانی‌ به‌حره‌ین، بزوتنه‌وه‌ی‌ سه‌وز له‌ ئێران، جه‌نگ له‌ یه‌مه‌ن، له‌نێوان ئه‌مه‌و ئه‌وه‌دا زۆر ورده‌كاریی‌ هه‌ن كه‌ مایه‌ی‌ نیگه‌رانین. تاوانه‌كانی‌ دژ ...

زیاتر »

په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان توركیا و روسیا پته‌وده‌كرێن

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی‌ توركیا، ته‌ئكید له‌سه‌ر رێكه‌وتنی‌ نێوان وڵاته‌كه‌ی‌ و روسیا ده‌كاته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ سیاسی‌ پێویست بۆ سوریا. ئه‌م لێدوانه‌ی‌ ئه‌ردۆغان له‌ كۆنفرانسێكی‌ رۆژنامه‌وانی‌ هاوبه‌شدا بوو كه‌ له‌گه‌ڵ فلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی‌ روسیا كه‌ له‌ شاری‌ سوچی‌ روسیا سازكرابوو. رجه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی‌ توركیا له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ بۆ روسیا له‌ 13ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2017، رایگه‌یاندبوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ...

زیاتر »

سه‌عد حه‌ریری‌: به‌م زوانه‌ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ لوبنان

بومه‌له‌رزه‌ی‌ ته‌نگژه‌ سیاسییه‌كان به‌رۆكی‌ لوبنان به‌رنادات و ئه‌و ته‌نگژه‌سیاسیانه‌ش كه‌ له‌و وڵاته‌ دروستده‌بن، زیاتر په‌یوه‌ندییان به‌ ململانێكانی‌ ناوچه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ و هۆكاری‌ سه‌ره‌كین بۆ له‌قكردنی‌ سه‌قامگیریی‌ سیاسی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌و وڵاته‌ كه‌ چه‌ندان پێكهاته‌ی‌ جیاجیای‌ تێدا ده‌ژی‌. دوایین ته‌نگژه‌ی‌ سیاسیش كه‌ رووی‌ له‌ لوبنان كرد، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی‌ سه‌عد حه‌ریری‌ سه‌رۆك وه‌زیران بوو له‌ 4ی‌ ئه‌م مانگه‌ كه‌ دۆخێكی‌ ناله‌باری‌ له‌ وڵاته‌كه‌دا دروستكرد ...

زیاتر »

تۆماس فریدمان: ئاگاداربن! میره‌ سعودیه‌كه‌ زۆر په‌له‌ ده‌كات

تۆماس فریدمان بیرمه‌ند و گه‌وره‌ نوسه‌ری‌ ئه‌مریكایی‌ له‌ دوایین نوسینیدا له‌باره‌ی‌ پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست و به‌ تایبه‌ت له‌ باره‌ی‌ گۆڕانكارییه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ وڵاتی‌ شانشینی‌ عه‌ره‌بی‌ سعودیه‌، له‌ رۆژنامه‌ی‌ «نیویۆرك تایمز» وتارێكی‌ شرۆڤه‌كاریی‌ به‌ ناونیشانی‌ « ئاگاداربن! میره‌ سعودیه‌كه‌ زۆر په‌له‌ ده‌كات» بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. نوسه‌ر هه‌رچه‌نده‌ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ستایشی‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان (جێنشینی‌ شاهانه‌ی‌ ئێستای‌ سعودیه‌»ی‌ كردبوو، ...

زیاتر »