ده‌سته‌ی یانه‌كانی خولی ئیسپانیا به هاوكاری رۆژنامه‌ی ماركا ئاهه‌نگی باشترینه‌كانی وه‌رزی رابردووی خولی ئیسپانیای رێكخست و لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆناش خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی پێدرا. میسی وه‌رزی رابردوو توانی به 34 گۆڵ ببێته گۆڵكاری وه‌رزی رابردووی خولی ئیسپانیا و گۆڵكاری خوله ناوخۆییه‌كانی ئه‌وروپا بۆیه له‌سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه‌دا خه‌ڵاتی پی چی چی پێدرا كه ساڵانه ماركا ده‌یدات به گۆڵكه‌ری خولی ئیسپانیا. ...
زیاتر »وەرزش
بیلی بۆڵت پاڵه‌وانێتی جیهانی مۆتۆر كرۆسی برده‌وه
ناسان واتسۆنی به‌ریتانی دواین قۆناغی پاڵه‌وانێتی جیهانی ماتۆڕسوار‌ی سه‌ر گۆڕه‌پانی خۆڵی برده‌وه كه به رێد بۆڵ مۆتۆر كرۆس ناسراوه‌و له هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌چوو بیلی بۆڵتیش خه‌ڵاتی پاڵه‌وانی جیهانی پێدرا. شاری لاهای هۆڵه‌ندا میوانداری دواین قۆناغی رێد بۆڵ نۆك ئاوتی مۆتۆر كرۆسی كرد كه به‌ریتانیه‌كان به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی قۆناغه‌كه بكه‌ن. دوای سه‌عاتێك پاڵاوتان ناسان واتسۆنی به‌ریتانی توانی خێراترین ماوه له‌نێوان 750 ماتۆڕسوار‌ی تۆماربكات ...
زیاتر »ئه‌لیگری به باشترین راهێنه‌ری ئیتالی دیاری كرا
ماسیمیلیانۆ ئه‌لیگری راهێنه‌ری یانه‌ی یۆڤانتۆس خه‌ڵاتی كورسی ئاڵتونی تایبه‌ت به باشترین راهێنه‌ری ئیتاڵیا برده‌وه كه ساڵانه له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیاوه دیاری ده‌كرێت. خه‌ڵاتی پانچینا دی ئۆرۆ ساڵانه له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیاوه ده‌درێت به باشترین راهێنه‌ری ئیتاڵی له خول و پاڵه‌وانێتیه‌كاندا و ئه‌مساڵیش هه‌ریه‌ك له ئه‌لیگری و ماوریسیۆ ساری و سیمۆنی ئینزاگی پاڵێوراوبوون بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه ببه‌نه‌وه. براوه‌ی خه‌ڵاتی ...
زیاتر »تیپی مارسیدس بۆ پێنجه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك بووه پاڵه‌وانی جیهان
تیپی مارسیدس بۆ پێنجه‌م وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك له‌سه‌ر ئاستی تیپ بووه پاڵه‌وانی جیهانی فۆرمۆلا وه‌ن، به‌مه‌ش چه‌ندین ریكۆردی نوێی تۆماركرد و له دووباره كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی مێژووییه‌كه‌ی فێراری نزیك بۆوه. تیپی مارسیدس له ركابه‌ری سه‌خت دابوو له‌گه‌ڵ تیپی فێراری له‌سه‌ر نازناوی تیپ له پاڵه‌وانێتی جیهان و دوای ئه‌وه‌ی هامیڵتۆنیش توانی له قۆناغی به‌رازیل پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت نازناوه‌كه بۆ مارسیدس یه‌كلایی بۆوه. ...
زیاتر »چیك جامی یەكێتی تێنسی سەرزەوی بردەوە
هەڵبژاردەی چیك بەردەوامە لەسەر كۆنتڕۆڵكردنی جامی یەكێتی تێنسی سەرزەوی تایبەت بە هەڵبژاردەكانی تێنسی سەرزەوی و ئەمساڵیش توانی نازناوەكە بباتەوە كە ئەمە شەشەمین نازناوە لە دوا 8 ساڵ ئەو هەڵبژاردەیە جامی پاڵەوانێتییەكە بەرز دەكاتەوە. هەڵبژاردەی چیك لە یاری كۆتایی فید كەپ كە لە شاری براگ دەكرێت رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەمریكا دەبێتەوە كە بەبێ ئەستێرەكانی یاری كۆتایی دەكات و توانیشی رووبەڕووبوونەوەكەی لێبباتەوە. چیك ...
زیاتر »یوفا گفتوگۆ لەسەر 2 بڕیاری گرنگ دەکات
یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا سەرەتای مانگی داهاتوو كۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر 2 پرسی زۆر گرنگ بدات كە یەكێك لەو 2 پرسە بنبڕكردنی بیرۆكەی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتی سوپەر لیگە سیستمی ڤار لەم وەرزەدا یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا سەرەتای مانگی داهاتوو كۆبوونەوەیەك دەكات بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر ئەگەری بەكارهێنانی سیستمی ڤار لە قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ بدات. یوفا لە ماوەی رابردوو بەشێوەیەكی ...
زیاتر »دیبرۆین زووتر دەگەرێتەوە
یانەی مانچستەر سیتی پێشبینی دەكات كیڤن دی برۆینی مایسترۆی هێڵی ناوەندی یانەكە پێش ئەو وادەیەی بۆی دیاری كراوە لە پێكانەكەی ئەژنۆی چاك بێتەوە. رۆژنامەی میترۆ بڵاویكردۆتەوە مانچستەر سیتی دڵنیایە لەوەی دی برۆین پێش كۆتایی ئەم مانگە دەتوانێت بگەڕێتەوەو بەشداری یارییەكان بكات، ئەمەش سەرەڕای ئەوە سەرەتا بڵاوكرایەوە ئەو یاریزانە ماوەیەكی زیاتر دوور دەكەوێتەوە. دی برۆین سەرەتای ئەم وەرزە بەهۆی پێكانی بەستەرەكانی ...
زیاتر »دیۆكۆڤیچ خەڵاتی باشترینی پێدرا
لەگەڵ دەستپێكردنی یەكەم یاری دوا پاڵەوانێتی وەرزی تێنسی سەرزەوی كوران بەدیاری كراوی لە یاریگای ئۆ تو ئەرینا نۆڤاك دیۆكۆڤیچی ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی لەلایەن دەستەی یاریزانە پیشەگەرەكان خەڵاتی باشترین یاریزانی 2018ی پێدرا. نۆلی دوای ئەوەی مانەوەی لە پێشەنگی ریزبەندی تا كۆتایی وەرز مسۆگەر كرد بە باشترین یاریزانی ساڵی 2018 دیاری كرا‌و پێش دەستپێكردنی دوا پاڵەوانێتیش خەڵاتەكەی پێدرا. نۆلی بووە یەكەم یاریزان ...
زیاتر »به‌هێزترین كوڕ‌و كچی جیهان
له‌نێوان رۆژانی 1 تا 10/11/2018 له ئه‌شقئابادی پایته‌ختی توركمانستان پاڵه‌وانێتیی جیهانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی (كوڕان و كچان) به‌ڕێوه‌چوو. له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا به‌هێزترین كوڕ‌و كچه‌كانی جیهان له‌سه‌رجه‌م كێشه جیاجیاكاندا به‌شدارییان كرد. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو ئه‌وه‌بوو، دوو رۆژی كۆتایی 9 و 10/11/2018 پڕ ململانێترین رۆژه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه جیهانییه بوو به‌وه‌ی به‌هێزترین ركابه‌ریی به‌خۆیه‌وه بینی و پاڵه‌وانه كوڕه كچه‌كان نه‌ك له لووتكه‌ی ململانێدا بوون ...
زیاتر »چیرۆكێكی سه‌ركه‌وتن به كاره‌سات كۆتاییهات
یانه‌ی لیسه‌ر سیتی ئه‌و یانه بچوكه‌یه كه وه‌رزی 2015-2016 هه‌موو جیهان به‌گشتی و ناوه‌ندی تۆپی پێی ئینگلیزی توشی شۆك كرد به‌وه‌ی توانی پشتی گه‌وره‌كانی هاوشێوه‌ی دوو یانه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی شاری مانچسته‌ر و زلهێزه‌كانی له‌نده‌ن له زه‌وی بدات و نازناوی پریمه‌رلیگیان لێبسێنێت. چیرۆكی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه پاڵه‌وانی ئه‌م چیرۆکی سهرکوتنهش ناوی (ڤیچای سری ڤاد هانا برابا) یه، ئه‌و خه‌ڵكی تایله‌نده، ساڵی 2010 یانه‌ی ...
زیاتر »