سەرەکی » وەرزش » كاتی لیدیكی گه‌ڕایه‌وه‌

كاتی لیدیكی گه‌ڕایه‌وه‌

دوای ساڵێك دابڕان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ركابه‌رییه‌كانی مه‌له‌وانی، كاتی لیدیكی ئه‌ستێره‌ی ئه‌مریكی گه‌ڕایه‌وه‌ ناو مه‌له‌وانگه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی‌ ركابه‌ری له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌ ئۆڵۆمپیادی 2020ی تۆكیۆ بكات كه‌ هاوینی ئه‌مساڵ ده‌كرێت.

لیدیكی به‌شداری له‌ پاڵه‌وانێتی وڵاته‌كه‌ی‌ كرد كه‌ وه‌كو پاڵاوتنه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئۆڵۆمپیاد و نوێنه‌رایه‌تی كردنی ئه‌مریكا له‌و بۆنه‌ وه‌رزشییه‌ گه‌وره‌یه‌.

لیدیكی له‌ ده‌ستپێكی ركابه‌رییه‌كان به‌شداری له‌ پێشبڕكێی 1500 مه‌تر كردو سه‌ركه‌وتنێكی ئاسانی نووسییه‌وه‌.

ئه‌و كچه‌ مه‌له‌وانه‌ توانی له‌ پێشبڕكێكه‌دا به‌جیاوازیه‌كی زۆر پێش ركابه‌ره‌كانی بكه‌وێت كه‌ ماوه‌كه‌ی‌ به‌ 15 ده‌قیقه‌و 2 سانیه‌ بڕی و ئاشلی تویچیلیش پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا.

وابڕیاریشه‌ ئه‌و كچه‌ پاڵه‌وانه‌ به‌شداری له‌ پێشبڕكێكانی 200 و 400 و 800 و 50 و 100 مه‌تریش بكات.

 368 جار بینراوە