سەرەکی » وەرزش » كوردێكی رۆژئاوا له‌ناو هه‌ڵبژارده‌ی‌ كۆچە‌راندایە‌ بۆ ئۆڵۆمپیاد

كوردێكی رۆژئاوا له‌ناو هه‌ڵبژارده‌ی‌ كۆچە‌راندایە‌ بۆ ئۆڵۆمپیاد

به‌ر له‌ حه‌وت هه‌فته‌ له‌ ده‌ستپێكردنی ركابه‌رییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ تۆماس باخی سه‌رۆكی لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی به‌شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین تیپی كۆچبه‌رانی ئاشكرا كرد كه‌ بۆ دووه‌م ئۆڵۆمپیاد له‌سه‌ریه‌ك به‌شداری بۆنه‌ گه‌وره‌ جیهانیه‌كه‌ ده‌كه‌ن و كوڕه‌كه‌ كوردێكیش له‌ناو تیپه‌كه‌ دایه‌.

ساڵی 2016 له‌ ئۆڵۆمپیادی ریۆ دی جانیرۆ بۆ یه‌كه‌م جار چه‌ند وه‌رزشكارێك له‌ ژێر ناوی تیپی كۆچبه‌ران به‌شداریان له‌ ئۆڵۆمپیاد كرد كه‌ ئه‌و تیپه‌ لایه‌ن تۆماس باخ به‌هۆی قه‌یرانی كۆچبه‌رانی جیهان دروستكرا.

بۆ ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆش تیپی كۆچبه‌ران جارێكی تر به‌شدار ده‌بێت و ئه‌مجاره‌ش تیپه‌كه‌ گه‌وره‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ 29 وه‌رزشكار پێكدێت و به‌شداری له‌ 12 وه‌رزش ده‌كه‌ن.

55 وه‌رزشكار ناویان پێشكه‌ش كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شداری له‌ ئۆڵۆمپیاد بكه‌ن كه‌ نوێنه‌رایه‌تی 13 وڵاتیان ده‌كرد و سه‌رجه‌میان كۆچبه‌رن و له‌ وڵاتی تر ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

دواجاریش 29 وه‌رزشكار دیاریكران بۆ ئه‌وه‌ی‌ نوێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌ بكه‌ن و ناوه‌كانیش به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌لایه‌ن تۆماس باخ دیاریكران و وه‌رزشكاره‌ دیاریكراوه‌كانیش زۆر خۆشحاڵ بوون به‌ به‌شداری له‌ ئۆڵۆمپیاد.

له‌ناو تیمه‌كه‌ ناوی ئارام مه‌حمود هه‌یه‌ كه‌ كوردێكی سوریایه‌ و پێشتر پاڵه‌وانی سوریا بووه‌ له‌ یاری بادمنتۆن و ساڵی 2015 رووی كردۆته‌ هۆڵه‌ندا.

تیپه‌كه‌ كه‌ سێ هێنده‌ی‌ تیپه‌كه‌ی‌ ئۆڵۆمپیادی پێشووه‌ رۆژی 11 بۆ 13ی ته‌موز له‌ ئه‌كادیمیای ئه‌سپایه‌ر كۆده‌بێته‌وه‌و له‌وێوه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ تۆكیۆ.

 58 جار بینراوە