سەرەکی » هەواڵ » مەلا بەختیار: خەبات لەپێناوی پێكەوەژیاندا

مەلا بەختیار: خەبات لەپێناوی پێكەوەژیاندا

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، لەپێشوازیی تۆڕی پێكهاتەكانی كوردستان-دا، داوایلێكردن لەپێناوی بەدیهێنانی ئامانجەكان‌و پەرەپێدانی فەلسەفەی پێكەوەژیان لەكوردستاندا، كۆڵنەدەن‌و بەردەوامبن.
تۆڕی پێكهاتەكانی كوردستان، كە لەلایەن نەوزاد پۆڵسەوە سەرۆكایەتی دەكرێت‌و لە نۆ پێكهاتەی ئایینی‌و نەتەوەیی‌و 22 رێكخراو پێكهاتووە، لەمیانی سەردانیاندا بۆ مەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، ئامانجی پێكهێنانی تۆڕەكەیان، خستەڕوو كە پەرەپێدانی پێكەوەژیانە لەكوردستاندا‌و لەوڕووەشەوەو بۆ مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری پێكەوەژیان لەكوردستاندا، تەئكیدیان لەپێویستیی هاوكاری‌و پیشتیوانیی هەموولایەك كردەوە.
لای خۆیشییەوە، مەلا بەختیار؛ پشتیوانیی خۆی بۆ دووپاتكردنەوەو رایگەیاند: ئامانجەكانتان بۆ پێكەوەژیان، پرۆسەو رێگەیەكی دوورودرێژەو رەگوڕیشەكەی لەئایینە ئاسمانییەكاندا رەنگیداتەوە. وتیشی: ئەگەر دەتانەوێ پێكەوەژیان‌و ئامانجەكانی بەدیبهێنن، دەبێ بەباشی خۆتانی بۆ ئامادەبكەن، وەك یەكێتی-ش پشتیوانتانین‌و خەبات بۆ پێكەوەژیان دەكەین.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكان: چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر

لەكۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكانی عیراقدا، جەخت لەپێویستیی چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ...