سەرەکی » هەواڵ » کۆسرەت رەسوڵ پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو مامۆستا عومەر شیرەمەڕی و خاتوو تانیا دەکات

کۆسرەت رەسوڵ پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو مامۆستا عومەر شیرەمەڕی و خاتوو تانیا دەکات

بەڕێزان: کەسوکارو خانەوادەی مامۆستا عومەر شیرەمەڕی

بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری خاتوو تانیا فەتاح مەعروف

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (تانیا فەتاح مەعروف) هاوسەری تێکۆشەری دێرین و هاوڕێی ئازیزم کۆچکردوو مامۆستا عومەر شیرەمەڕی-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.

بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی خاتوو تانیا پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی خۆتان و خانەوادە تێکۆشەرو قارەمانەکەتان بێ، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 181 جار بینراوە