سەرەکی » هەمەڕەنگ » فیلمە نوێکەی ویڵ سمیس 8 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا

فیلمە نوێکەی ویڵ سمیس 8 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا

فیلمی «King Richard» کە فیلمێکی نوێی سینەمای جیهانە و «ویڵ سمیس» ئەستێرەی دیاری سینەما رۆڵی تێدا دەبینێت، توانی لەماوەی 4 رۆژی نمایشیدا بڕی 8 ملیۆن دۆلار داهات بەدەستبهێنێت.

لەم فیلمەدا ویڵ سمیس رۆڵی یاریزانی تێنس «ریشارد ولیامز» دەگێڕێت و فیلمەکەش بەرهەمی کۆمپانیای «Warner Bros» و جگە لە خۆی ژمارەیەک ئەکتەری دیار رۆڵ لە فیلمەکەدا دەبینن، لەوانە: «لیڤی شاربیر، سوسی ئابرۆمێت»،.

لەمبارەیەوە ئەم ئەکتەرە جیهانییە لە چاوپێکەوتنە رۆژنامەوانییەکانیدا رایگەیاندبووە کە زۆر سەرقاڵە و دەیەوێت خۆی تەرخان بکات بۆبینی ئەو رۆڵە و ئەوەی دەیەوێت ئەوەیە کە بە باشترین شێوە رۆڵی ئەو یاریزانە جیهانییە بەرجەستە بکات.

شایەنی باسە «ویڵ سمیس» پێشتر و لە ژیانی هونەریدا بەشداریی لە چەندین فیلمی سینەمایی بە ناوبانگدا کردووە، بۆ ئەم بەشدارییانەشی دووجار پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی «ئۆسکار» و چوارجاریش پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی «گٶڵدن گلوپ» و چوارجاریش خەڵاتی گرامی بەدەستهێناوە.

 61 جار بینراوە