سەرەکی » زانست » خۆت به‌ نامه‌یه‌ك بنێره‌ بۆ خۆر

له‌ ڕێگه‌ی ناساوه‌یه‌:

خۆت به‌ نامه‌یه‌ك بنێره‌ بۆ خۆر

ئاژانسی فرۆكه‌وانیی‌و كۆمه‌ڵه‌ی فه‌زایی( National Aeronautics and Space Administration)ی ناسراو به‌ (ناسا) به‌ نیازه‌ مه‌كۆیه‌كی تایبه‌تمه‌ند به‌ره‌و خۆر ئاراسته‌ بكات و ده‌یه‌وێت خه‌ڵكانی ئاره‌زوومه‌ندیش به‌شدار بن له‌و ئه‌ركه‌دا.
ناسا هه‌لێك بۆ ئاره‌زوومه‌ندان ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ به‌شێك له‌و یه‌كه‌مین ئه‌ركه‌ی ئه‌و ئاژانسه‌ له‌ ڕێگه‌ی ناردنی ناوه‌كانیان به‌ نامه‌یه‌ك.
ناسا پلانی هه‌یه‌ كه‌ مه‌كۆی (Parker Solar Probe) بنێرێت بۆ خۆر، ئه‌مه‌ش به‌ یه‌كه‌مین ئه‌ركی له‌و شێوه‌یه‌ داده‌نرێت له‌ مێژووی ئه‌و ئاژانسه‌دا، ئامانج له‌و كاره‌ش گه‌ڕانه‌ به‌ دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی ماوه‌ی 60 ساڵه‌ زانایانی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه‌.
بڕیاریشه‌ ئه‌و مه‌كۆ فه‌زاییه‌ له‌گه‌شته‌كه‌یدا به‌ره‌و خۆر پلێتی بچووك له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرێت كه‌ ناوی ئه‌و ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی له‌سه‌ره‌ كه‌ ویستوویانه‌ ناویان بچێته‌ ئه‌و لیسته‌وه‌، ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی ناونوسكردنی خۆیان له‌لاپه‌ڕه‌ی پێشكه‌شكردنی (submissions)كه‌ ناو و ئیمه‌یلی خۆیانی تێدا ده‌نووسن و ماوه‌ی ناونوسكردنه‌كه‌ تا 27ی نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕیاریشه‌ مه‌كۆ فه‌زاییه‌كه‌ له‌ 31 ته‌مموزی 2018دا گه‌شته‌كه‌ی ده‌ستپێبكات.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، توێژینه‌وه‌ی كاریگه‌ریی خۆر له‌سه‌ر فه‌زا و ژینگه‌ی هه‌ساره‌كان كه‌ له‌زاراوه‌ زانستییه‌كاندا به‌زانستی فیزیای خۆر ناسراوه‌ پێشه‌نگی كاری زاناكانه‌.
ئه‌ركی (Parker Solar Probe) ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وورده‌كاریی گرنگ پێشكه‌ش بكات له‌سه‌ر چۆنییه‌تی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ و گه‌رمیی به‌ناو به‌رگه‌ هه‌وای خۆریدا‌و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی خێرایی ڕه‌شه‌با خۆرییه‌كان و ته‌نۆلكه‌كانی وزه‌ .
بڕیاره‌ ئه‌و مه‌كۆیه‌ی ناسا به‌خێراییه‌كی زۆر به‌ ناو به‌رگه‌ هه‌وای خۆردا بڕوات، كه‌ ده‌گاته‌ 430 هه‌زار میل له‌ سه‌عاتێكدا، ئه‌وه‌ش ئه‌و خێراییه‌ كه‌ پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ خوله‌كێك گه‌شتێك بكه‌یت له‌ واشنتۆنه‌وه‌ بۆ تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن.
زانایان قه‌ڵغانێكیان بۆ مه‌كۆكه‌ دروستكردووه‌ كه‌ ئه‌ستورییه‌كه‌ی (4.5) ئینجه‌، به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی مه‌كۆكه‌ له‌پله‌ی گه‌رمای خۆر كه‌ به‌ 2500 پله‌ی فه‌هره‌نهایت مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌: عالم الابداع

print

 77 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*