سەرەکی » ئابووری » ژووری بازرگانی سلێمانی كێشەی كارگەكانی نان چارەسەر دەكات

«رێنمایی نوێ بۆ نرخەكان دەركرا»

ژووری بازرگانی سلێمانی كێشەی كارگەكانی نان چارەسەر دەكات

بە هەوڵی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی، كێشەی خاوەن كارگەكانی نانی تیری لەشاری سلێمانی چارەسەركرا، بەجۆرێك نرخ و رێنمایی نوێ بۆ كارگەكانی دروستكردنی نان دادەنرێت ‌و بۆ جێبەجێكردنی رێنماییەكانیش لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی چادێریان دەكەن.

پێداویستی بازاڕ دابین دەكەن
سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازیی سلێمانی رایگەیاندوە: خاوەنی كارگەكانی سلێمانی سەردانیانكردین و كێشەكانیان ئاراستەی ئێمەكرد كە لەگەڵ لیژنەكانی قائیمقامییەت دروستبووە، ئێمەش كێشەكەمان بۆ بردنە لای قائیمقامییەتی سلێمانی و لەگەڵ لیژنە هاوبەشەكانی كۆبووینەوەو بەهەوڵی ئێمە توانیمان لەسەر نرخێك رێكەوین كە هەردوولا رەزامەدیان لەسەر پێشاندا.
وتیشی:»كارگەكان ئەو بەرهەمەی كە دەیخەنە بازاڕەوەو تاڕادەیەكی باش پێداویستی بازاڕ دابین دەكەن، هەروەها بۆ یەكخستنی نرخ و بەرزكردنەوەی ئاستی جۆر و پێكهاتەی ئەو نانانەی كە لە كارگەكاندا بەرهەم دەهێنرێت».

رێنماییەكان گشتگیرە
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی راشیگەیاند: لەگەڵ قائیقمامی سلێمانی و خاوەن كارگەكان، بۆ ئەوەی بەرهەمێكی تەندروست بە نرخێكی گونجاو بگات بە دەستی هاووڵاتیان هەموو هەنگاوێكی پێویست دەگرنەبەر و پێویستە خاوەنی كارگەكانی نان پابەندبن بە كۆی ئەو مەرج و رێنماییانەی كە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە ئاراستەیان دەكرێت.
سیروان محەمەد ئاماژەی بەوەشدا، نرخ و رێنماییەكان گشتگیرەو لەمەودوا كار بەو رێنماییە نوێیانە دەكرێت، لیژنە هاوبەشەكانش راسپاردراون چاودێری هەموو كارگەكان بكەن و رێگری لە هەموو جۆرە سەرپێچیەك بگرن.

نرخ و رێنمایی نوێ بۆ كاركردنی كارگەكانی نان لە سلێمانی
1- (28) نانی تیری بە هەشت هەزارو 500 دینار بە كێشی گونكی (190) گرام.
2- هەشت نان بە هەزار دینار بە كێشی گونكی (130) گرام.
3- هەشت كولێرە بە هەزار دینار بە كێشتی گونكی (130) گرام.
4- چوار كولێرە بە هەزار دینار بە كێشی گونكی (260) گرام.
5- یەك ناوەشكێنە بە (500) دینار بە كێشی كونكی (250) گرام.
6- یەك ناوساجی بە (250) دینار بە كێشی (130) گرام.
7- یەك كەلانە بە (500) دینار بە كێشی گونكی (150) گرام
هاوكات بڕیاردراوە كە بەكارهێنانی كونجی و رەشكەو شمڵی یان هەر بابەتێكی لەو شێوەیە نابێتە هۆی زیادكردنی نرخ یان كەمكردنی كێشی گونك.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

زیاتر لە ملیارێك دینار بۆ كەسوكاری شەهیدانی سلێمانی خەرجكراوە

ئا: سامان فەریق لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2019دا نزیكەی ...