سەرەکی » هەمەڕەنگ » وشەکانیش بریندارن

وشەکانیش بریندارن

ناونیشانی نوێترین کتێبی شیعریی گۆران ڕەئوف-ە کە لەلایەن ماڵی وەفاییەوە چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
ئەم کتێبە کۆمەڵێک شیعر لە خۆدەگرێت، کە سەرجەمیان لەڕووی تەکنیک و زمان و فەزاو جیهانبینیی و کەرەستەی شیعرییەوە هەڵێنجراوی ئەم زەمەنەن، زەمەنێک کە بۆنی جەنگ و تەنیایی و برین و پارچە پارچەبوونی ڕۆحی مرۆڤی لێدێت.
جێی ئاماژەیە ئەم کتێبە لە بەرگێکی جواندایەو لەدووتوێی 130 لاپەڕەدایە، هاوکات گۆران ڕەئوف جیا لەم کتێبە خاوەنی چەندین کتێبی دیکەیە کە لە ساڵانی ڕابردوودا بڵاوکراونەتەوە وەک: ڕاستییە درۆزنەکان، ڕۆمان 2009. عەشق نائومێدییەکی خۆشە، شیعر، 2013 خانەی ڕۆنان، قەفەزێک لە ناخی باڵندەیەکدا، چیرۆک، 2016 چاپ و پەخشی سەردەم.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سێ کتێبی مستەفا عەسکەری بڵاوکرایەوە

سێ کتێبی مستەفا عەسکەیچاپ و بڵاوکرایەوە رۆژی پێنجشەممە 13/6/2019 لەهوڵی ...