سەرەکی » ئابووری » كۆبوونەوەی G20 و گۆڕانكارییە بازرگانییەكان

كۆبوونەوەی G20 و گۆڕانكارییە بازرگانییەكان

نۆزدە سەركردەی وڵاتانی خاوەن گەورەترین ئابووریی جیهان‌و سەرۆكی ئەنجومەن‌و سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپاو سەركردەی چەند وڵاتێكی دیكە، لە 30 تشرینی دووەمی 2018 لە بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرژەنتینی ئەمریكایی لاتین لە لوتكەی G20 كۆبوونەوە.
لە لوتكەكەدا هەریەكە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی روسیا، شی جینگ پینگ سەرۆكی چین، ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنساو تێرێزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئامادە بوون، هەروەها یەكێك لەو سەركردانەی یەكەمجارە بەشداریی لە لوتكەكەدا دەكات محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیەیە.
سەرۆكی سندوقی نێودەوڵەتی (كریستن لاجارد) لەبارەی ئاڵۆزییەكانی بازرگانی جیهانی هۆشداری دەدات. بەهۆی لێدوانی بەشێك لە سەركردەكانی وڵاتە زلهێزە ئابورییەكانی جیهان، چەندین وتارو بڕیاری جۆراوجۆر لەبارەی مامەڵە بازرگانییەكانی نێوان وڵاتان دراون، هەروەها چاوەڕێی سەپاندنی چەن بڕیارێك و باجێكی نوێ دەكرێت لەنێوان وڵاتاندا.
دوای سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران‌و قەدەغەكردنی مامەڵەی بازرگانی وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریكا لەگەڵ ئێراندا، شارەزایانی ئابووریی جیهان چاویان بڕیبۆوە سەر كۆبوونەوەكانی سەرۆكی ئەمریكا لەو كۆڕبەندەدا، كە پێیانوابوو بڕیاری گرنگ لەبواری ئابووری‌و مامەڵەی نەوت‌و غازو بارزگانی نێوان وڵاتان دەدرێت.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا، هەریەك لەد‌وناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاو شی جین بینگ سەرۆكی چین لەپەراوێزی كۆبوونەوەی گرووپی بیست لە بۆینس ئایرس رێكەوتن لەسەر ئەوەی وڵاتەكانیان هیچ باجێكی نوێ بەسەر هاوردەی كاڵاكانی یەكتردا نەسەپێنێت لەسەرەتای ساڵی داهاتووەوە.
رۆژنامەی چاینا دەیلی‌و تۆڕی ئێس جی تی ئێنی رەسمی چینی بڵاویانكردەوە، سەرۆكی ئەمریكاو چین رێكەوتوون لەسەر ئەوەی لەڕێكەوتی یەكی مانگی داهاتووەوە هیچ باجێكی نوێ بەسەر كاڵا هاوردەكراوەكان نەسەپێنرێت، ئەوەش ئەو رێكەوتەبوو كە واشنتۆن دەیویست باجی نوێ بەبڕی 200 ملیار دۆلار بخاتەسەر كاڵا هاوردەكراوەكان لە چینەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پڕۆژەی دووسایدی رێگای (كەلار – دەربەندیخان) دەستپێدەكات

یادگار عەلی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، دەڵێت: «بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی ...