سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » پەرلەمانی ئەڵمانیا یاسای کۆچی پەسەند کرد

پەرلەمانی ئەڵمانیا یاسای کۆچی پەسەند کرد

لە دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و چاوەڕوانیەکی دوورودرێژ ،کۆتایی هەفتەی ڕابردو پەرلەمانی ئەڵمانیا بە ئامادەبونی « ئەنگێلا مێرکل» ی راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرکردەی سیاسی حیزب و لایەنەکانی تر، دەنگی لەسەر پڕۆژەیاسای وەرگرتنی کۆچبەراندا ، ٣٧٢ پەرلەمانتار دەنگیان بە بەڵێ دا کە زۆرینەیان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کریستیان « پارتەکەی میرکل « بون، ١٥٣ یش نەخێر دەنگیاندا ، ١٤١ پەرلەمانتاریش بایکۆتیان کرد ، بەمجۆرە پەرلەمانی ئەڵمانیا پڕۆژەی هەردوو پارتی دەسەڵاتداری ناو حکومەت « هاوپەیمانی دیموکراتی کریستیان و سۆسیالدیموکراتەکان» دەربارەی وەرگرتنی کۆچبەرانی یەکلا کردەوە،تیایدا هاتوە کە ئەو پرۆژەیە لە بەرژەوەندی ئەڵمانیایە و زیانی بە سەروەریەکی ناگەیەنێت.

ئەوروپاش هەمان بڕیار دەدات
بڕیاریشە بەم نزیکانە لەگەڵ وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا لە کۆبونەوەیەکی دیکە دا کۆتایی بەو کەیسە بھێندرێت و لەوێش بخرێتە دەنگدان و بکرێتە بڕیاری یەکێتیەکە ، ئەو پرۆژەیە پێشوەخت پێشکەشی ئەندامانی ناو یەکێتیەکە کراوە، لە نێو ئەوروپادا مشتومڕێکی زۆری لەسەرە بە تایبەتیش پارتە ڕاستڕەوەکان زۆر بە توندی لە دژی وەستاونەتەوەو نایانەوێت سەر بگرێت ، هەندێک وڵاتانی ئەندام لەناو یەکێتیەکە وەک «پۆڵندا و هەنگاریا و بولگاریا و کرواتیا و نەمسا وچیک» ڕایانگەیاندوە کە ناچنە ناو ڕێکەوتنامەکە و ئاماژەیان بەوەش کردوەکە ئەو رێکەوتنامەیە لەگەڵ سەروەری وڵاتەکانیان ناگونجێ و ڕەتی دەکەنەوە .

ئەلتەرناتیڤ لە دژی بوو
پارتی ئەلیتەرناتیڤی ئەڵمانیا کە پارتێکی ڕاستڕەو گەلپەرستە، 90 کورسی پەرلەمانی هەیە بە توندی لە دژی ئەو پرۆژەیە وەستایەوەو کەسیان نەک هەر دەنگیان پێ نەدا بەڵکو بەدرێژایی گفتوگۆ و وتوێژەکانی ناو پەرلەمان هەوڵیان دەدا سەرنەگرێ و زۆرینە نەهێنێت، چونکە پێیان وایە پرسی کۆچ بۆ ئەڵمانیا ئاشوبە و لەزیان زیاتر هیچ سودێکی بەو وڵاتە نەگەیاندوە.

سیاسەتی نێودەوڵەتی تازە بۆ کۆچ
ئەو هەنگاوەی ئەڵمانیاش لەکاتێکدایە کە وا بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ نەتەوە یەکگرتوەکان بریار لەسەر میساقی کۆچبەرانی نایاسایی بداو سیستەمێکی تازەی نێودەوڵەتی بۆ کەیسی کۆچبەر و پەنابەران بدۆزرێتەوە،پێشتر ١٩٠ وڵاتی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتوەکان بڕیاریانداوە لە کۆبونەوەی گشتی چەند ڕۆژی داهاتویاندا کە لە وڵاتی مەغریب دەبەسترێت پڕۆژەکە ئیمزابکەن و بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

پێویستە رێز لە مافی پەنابەران بیگرێت
بە پێی بنەماکانیشی دەبێت ڕێز لە مافی مرۆڤی پەنابەر بگیرێ و وڵاتانیش سەروەریان بپارێژرێت، وڵاتان دەبێت هاوکاری بکەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە مافی وەرگرتنی پەنابەرێتیان تێدانیە و دەبێت وڵاتی زگماکی کۆچبەر ڕیز لەو دیپۆرتکراوەکان بگرێ و نابێت ئازار و ئەشکەنجەیان بدات .

هەندێک وڵات مۆری ناکەن
ژمارەیەک وڵات لەسەر ئەو پڕۆژەیەی نەتەوە یەکگرتوەکان رازی نین بە تایبەتیش وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، بۆیە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەم پڕۆژە بریارە لەگەڵ دەستوری وڵاتەکەی ناگونجێ و ئەوان مۆری ناکەن، هەوەرها ڤیکتۆر ئۆربان» ی سەرۆکی هەنگاریا بەهەمان شێوە ڕایگەیاند، کە ئەمە مەترسیەکی گەورە دەخاتە سەر مەسەلەی کۆچ و ملیۆنان کەس بەهۆیەوە ڕوو لە ڕۆژئاوا دەکەن.

ئەڵمانیا پێویستی بە دەستی کارە
شایانی باسە ئەڵمانیا پێویستی بە دەستی کار و شارەزایان لە هەموو پیشەکان هەیە و بە پێی ڕاگەیاندنی سەندیکا پیشەییەکان بێت، ئەو وڵاتە پێویستی بە یەک ملیۆن پیشەوەر هەیە لە هەموو بوارە جیاجیاکانەوە، بەو یاسایە ئەو بۆشاییە پڕ دەکاتەوە چونکە بە پێی یاساکە دەتوانرێت لە وڵاتانی دەرەوە سنعەتکار و خاوەن پیشە و شارەزاکان بهێنیتە وڵاتەکە و مافی مانەوەیان پێ بدا و بیانخاتە بازاڕی کارەوە.

سەرچاوە: کەناڵەکانی میدیای ئەڵمانیا

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

مێرکل ترسی لە ئایندەی ئەوروپا هەیە

یەکێتیی ئەوروپا لەسەر دەستی هێلمۆت کۆڵ گەورە راوێژکاری پێشووتری ئەڵمانیا ...