سەرەکی » وتار » د.عیزه‌دین مسته‌فا » جارێكیتر بۆ یادگار

ئه‌م كونجه‌ش

جارێكیتر بۆ یادگار

لەكونجێكی پێشوودا-كە سڵاوم لە نەزانان كردبوو. ئەوەی لەبیرم چوو ئەوە بوو كە بڵێم: پێشكەشكەری نەزان. هەواڵی (ڕوانگە)ی لە شاعیرە نەزانەكە پرسیی ڕات بەرامبەر بە شیعری (ڕوانگە) چی یە. من ئەوەم پێخۆش بوو كە كابرا شیعری نەمر (شێركۆ بێكەس) ی پێخۆش‌و جوان بوو-بەڵام هەر لەباری نەزانێوە ئەوە گرژی كردم، كە كابرای پێشكەشكەر ناوی خاوەنان یا دامەزرێنەرانی (ڕوانگە)ی هێنا.
بەڵام ناوی (حسین عارف‌و كاكە مەم بۆتانی)ی نەبرد. نازانم لە نەزانی یەوە بوو-یا میكرۆفۆن-یا ئێستا ووتەنی (مایك)ی بەدەستەوەیە‌و دەتوانێ ناوی ئەو دووانە بسڕێتەوە. كە ناتوانی بیانسڕیتەوە. خۆ شتێكیتر لەم باسەدا گرنگە-ئەویش ئەوەیە كە بۆ بەو نووسەر ‌و شاعیرانە دەڵێن: دەستەی (ڕوانگە) دیارە لەوەوەیە كە بەیاننامەی یەكەمیان بەسەر ناوی (لەڕوانگەی ئەدەبیاتی تازەوە) یا شتێكی لە جۆرە بوو- ئیتر پێ یان ووترا ئەدیبانی (ڕوانگە)- جا نازانم كابرای پرسیاركەر ئەمە دەزانێ یا نا.
هەر ئەمەش یادی نەمر (كەمال ڕەئووف) ی هێنایەوە یادم. كە سەد ڕەحمەتی لێ بێ- لەم ڕۆژانەدا كۆچی دوایی كرد. یادەكەش ئەوەیە-كە ئیمزاكەرانی بەیاننامەی ڕوانگە-بەیاننامەكەیان دابوو بە رۆژنامەی (هاوكاری) كە (كەمال رەووف) ی ڕەحمەتی لەوێ كاری دەكرد) ‌و بەیاننامەكەی بڵاو كردبۆوە‌و ناوی خۆیشی لەپاڵ ئیمزاكەرانی بەیاننامەكەدا نوسیبوو. جا ئەوان كە شوكور (حسین عارف‌و كاكە مەم) ماون. لەناو نووسەراندا دەیان ووت: كەمال ڕەووف لەبیری ڕوانگە‌و نووسینی بەیاننامەكەدا لەگەڵمان نەبووە. كەچی ناوی خۆیشی لەپاڵ ئێمەدا نووسیووە. وەكو خۆیان (سەلامەت بن) مەدالیای زێڕیان وەرگرتبێ‌و دەبوو كەمال رەووفی رەحمەتیی لێ بێ بەری بكەن.
ئەمە هەر بۆ ئەوە دەگێڕمەوە تا نەوەی نوێ ئاگاداری هەندێ جموجووڵی نەوەكانی پێشوو بێ. ئیتر لای چاك بێ-یان نا.
هەر لەباسی ڕوانگەدا كە من لەگەڵیان نەبووم‌و لەڕاستیدا لەگەڵ ئەوەشدا كە هەموویان دۆستم بوون پیان نەووتبووم، ئیتر ئیمزام دەكرد یا نا ئەوە مەسەلەیەكیترە، تازە ڕابوردووە‌و ئێستا باسی هۆكەی ناكەم‌و ناشچمەوە موناقەشەیەوە.
شتێكیتر بەرامبەر بە ڕوانگە هەیە كە بەڕاستی جموجووڵێكی تازەی خستە ناو بزووتنەوەی ئەدەبیی ئەوساوە. ئەویش ئەوەیە كە ڕەحمەتی دوكتۆر ئیحسان فوئاد تا كاتی (ئیمزاكردن) لەگەڵیاندا بووە. بەڵام ئیمزای نەكردووە. بۆچی؟ بێگومان لەهیچ نەترساوە. بەڵام دوكتۆر ئیحسانی نەمر هەمیشە حەزی لەكاری نهێنی یا شت شاردنەوە دەكرد. وەك بڵێین ئەویش وەك شەهید زەبیحی-بۆ لۆقەنتەیەك دەچوو نان بخوات، پێی دەووتی: كارێكی زۆر گرنگم هەیە بۆ ئەوە دەچم. لەكۆبوونەوەیەكدا یەكێك باسی حەوت كەسی كرد كە (كاژیك) یان دامەزارندووە‌و دیارە مەرجیش ئەوەبوو كە نابێ بڵێن( كاژیك) ین. ئەو كابرایە لەناو حەوت كەسەكەدا ناوی دكتۆر ئیحسانیشی هێنا. لای منەوە دانیشتبوو ووتم: (ئیحسان) ئەوا كاژیكەكەت ئاشكرا بوو، خوا كەریمە بوو(….) ت. پیكەنی‌و بەگاڵتەوە ووتی: خوا بكا.
بەڕاستی دوكتۆر ئیحسان مەغدوورە. نووسەری چاك، شاعیری چاك، بەدڵنیاییەوە دەڵێم: تێكۆشەری چاك-بەڵام نە هیچی لەبارەوە دەووترێ. نە هیچ شوێنێك یا شەقامێكی بەناوەوە ناونراوە-ئەمە ئەركی زانكۆ ‌و شارەوانی یە-هیوام وایە بەجێی بهێنن.
نەمر بێ یادی د. ئیحسان فوئادی هاوڕێم

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شه‌هید دارا تۆفیق

كه‌سێكی زۆر نزیكی خۆم پێی ووتم: سه‌یری ئه‌م هه‌موو كه‌ناڵانه‌ی ...