سەرەکی » وتار » د.شیركۆ عبدالله‌‌ » پێی ئەڵێن موعجیزە

پێی ئەڵێن موعجیزە

× فەرموو بەگم.. ئەمەش كیتابەكە.. ئیمزایەكی بكەو با بڕۆم رەقەم و تەئریخی لێبدەم.
ـ ئیمزای چی لەخۆتەوە؟! ئەی نابێ‌ بیخوێنمەوە؟
× قوربان خەمت نەبێ‌ فیڕنەگولە تایپی كردووە.. ماشەڵـڵای لێ‌ بێ‌ كە سەریعە!.
ـ یاڕەبی دەستی شكێ‌ باشە؟! تەماشا.. فەرموو.. لەباتی جەنابی وەزیر نووسیوێتی جەناحی وەزیر.. وەزیری فەقیر باڵی لەكوێ‌ بوو؟
× ئەشهەدوبیلـلا راست ئەكەی گەورەم.. وەزیر قوڕبەسەرە خۆی عایدی باڵە… بەڵام پیاو قسەیەك بۆ دزیش بكات.. فیڕنەگولە زۆر سەریعە لە تایپكردندا.
ـ فایدەی چی رۆڵە؟! شەڵـڵا هێواش بوایەو غەڵەتی نەكردایە.
× ئوستاز درۆم نەكردبێ‌ لە سەركردایەتی سیاسیی كوردەوە فێر بووە.
ـ لەوانەوە فێر بووە؟!!
ـ بەڵێ‌. ئەوانیش قەراری سەریع ئەدەن، بەڵام هەمووی غەڵەتە.
× ئەها.. چاوت لێیە؟.. كلكەقنگەم ئەدەی بۆ ئەوەی دەست بكەمەوە بە باسی سیاسەت.
ـ نەكەی بەقوربانی رۆحت بم.. سیاسەت تامی نەماوە.. وازی لێبێنە.
× دە كەواتە دانیشە با دوو قسەت بۆ بكەم.
ـ ئەزانم چییە بەگم.. نەسیحەتە.
× چۆن ئەزانی نەسیحەتە؟
ـ لەبەرئەوەی بەلاشە.
× ئەی ئەگەر بە پارە بوو؟
ـ ئەگەر بە پارە بێ‌ پێی ئەڵێن راوێژ قوربان.
× تۆش مەلعونی ها.. دانیشە با قسەكەت بۆ بكەم.. دانیشە لەگەڵ تۆمە.
ـ گەورەم ئیجازە بفەرموو با گوێی لێنەگرم.
× بەخوا بێ‌ ئەقڵی.. هەیە حەزی لە قسەی باش نەبێ‌؟!!
ـ بەگم ئیمانم بە قسەی باش نییە.. قسەی باش نایەتەدی.
× ئەی ئەگەر هاتەدی؟؟
ـ ئەگەر هاتەدی پێی ناڵێن قسەی باش، پێی ئەڵێن موعجیزە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەگەر ئەمری حیزب بێ‌

ئەرێ‌ رۆڵە تۆ تاكەی واز لەم فیعلە قۆڕە ناهێنی!!.. سویچی ...