سەرەکی » چاوپێکه‌وتن » قادر عەزیز: یەكێتی بەشێوازی كاراكردنەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم رازی نابێت

قادر عەزیز: یەكێتی بەشێوازی كاراكردنەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم رازی نابێت

قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌ و سەرپەرشتیاری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، یەكێتی پێیوایە كە پێش پێكهێنانی حكومەت پێویستە رێكەوتنێكی سیاسی لە نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‌ و پارتی دیموكراتی كوردستان هەبێت، كە ئەو رێكەوتنە سیاسییە دەستەبەری بەشداریكردنی راستەقینەی یەكێتی بكات لە دەسەڵات بەتایبەت لە بڕیاری سیاسی، واتە شەراكەتی راستەقینە لە بڕیاری سیاسی‌ و ئابووری كوردستان.
قادر عەزیز لەدیدارێكیدا لەگەڵ كەناڵی (KNN)، هۆكارەكانی دواكەوتنی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی ئاشكراكرد و ئاماژەی بەوەدا كە بۆچوون‌ و دیدی جیاواز هەیە لە نێوان یەكێتی‌ و پارتیدا، ئەویش ئەوەیە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێیوایە لە پێش پێكهێنانی حكومەت پێویستە رێكەوتنێكی سیاسی لە نێوان یەكێتی‌ و پارتی هەبێت، كە ئەو رێكەوتنە سیاسییە دەستەبەری بەشداریكردنی راستەقینەی یەكێتی بكات لە دەسەڵات بەتایبەت لە بڕیاری سیاسیدا، واتە شەراكەتی راستەقینە لە بڕیاری سیاسی‌ و ئابووری كوردستان، ئەو كات حكومەت لەسەر رۆشنایی ئەم رێكەوتنە سیاسییە پێكبهێنرێت.

لایەنەكانی تریش لە حوكمڕانیی هەرێمدا هەبن
ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی‌ و سەرپەرشتیاری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی پێیوایە كە حوكمڕانی ئەم هەرێمە دەبێت بە شەراكەتی راستەقینەی خۆی بێت، بۆیە یەكێتی پێی باشە سەرجەم لایەنەكانی تریش لە حوكمڕانیی هەرێمدا هەبن.
قادر عەزیز، ئەوەشی ئاشكراكرد: یەکێک لەکێشەکانی ئێستا ئەوەیە کە پارتی ئەوەندەی گفتوگۆ لەسەر سەرۆكی هەرێم دەكات، لەسەر حكومەت نایكات!، ئەوەش جێگەی سەرسوڕمانەو ناگونجێت، چونکە ئاشکرایە راستەوخۆ دوای هەڵبژاردن، پەرلەمان پێكدەهێنرێت، قۆناغی دوای ئەوەش پێكهێنانی حكومەتە، كەچی ئێستا پارتی، سەرۆكی هەرێم‌ و سەرۆكی حكومەتی لە یەك پاكێجدا داناوە‌ و لەگەڵ یەكێتی‌ و گۆڕان گفتوگۆی لەسەر دەكات. ئەوەش لەو روانگەیەوەیە کە ئەو لایەنانەی دەچنە حكومەتەوە، سەرەتا دەبێت پاكێجەکەی پارتی-یان قبوڵ بێت، ئەوكات بەشداریی لە حكومەتدا بكەن‌، کە پارتی ئەوەی كردۆتە مەرجێك بۆ بەشداریكردنی لایەنەكان لە حكومەتدا، بۆیە وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، تێبینی زۆرمان لەسەر پۆستی سەرۆكی هەرێم هەیە كە بە یاسا سڕكراوە. وتیشی: لە ئێستادا نە یاسا هەیە‌ و نە پەرلەمان پێكهاتووە، نە حزبەكان رێكەوتنی سیاسییان كردووە، لە پشت هەموو ئەوانەوە پارتی سەرۆكی هەرێمی زیندووكردۆتەوە و كردووشیانە بە هی خۆیان‌و كاندیدیشیان بۆ دیاریكردووە، كە وەك یەكێتی تێبینی زۆرمان لەسەر ئەمەش هەیە.

ئامادەكردنەوەی PUKmedia

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

له‌ بیره‌وه‌رییه‌ به‌ ئازاره‌كه‌ی كوێستانی و هاوڕێكانیدا

ئاوات كۆكه‌یی* له‌بیره‌وه‌ریی كوێستانیدا، دڵه‌كان هه‌ر ژان ده‌كه‌ن و چاوه‌كانیش ...