سەرەکی » هەمەڕەنگ » كورد بەشداری فیستیڤاڵی كۆتا ساڵ بوو

لە بەغدا

كورد بەشداری فیستیڤاڵی كۆتا ساڵ بوو

لە كۆتا ڕۆژانی ساڵی 2018دا چەند چالاكییەكی كەلتوری و ڕوشنبیری لە بەغدای پایتەختی عیراق بەرێوەچوو.
لەوبارەيەوه شێرزاد رەسوڵ فەقێ سەرۆكی رێكخراوی كوردستان فۆتۆ بەكوردستانی نوێی ڕاگەیاند؛ لەڕۆژانی 26تا30 فێستیڤاڵی سینەمای عیراقی بەڕێوەچوو بەفیلێمێكی كوردی فێستیڤاڵەكە دەستیپێكرد كە لەدەرهێنانی (نەوزاد شێخانی) بوو. لە كۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵەكەدا ڕێز لەبەڕێوبەرایەتی سینەمای هەولێر و سلێمانی و چەند سینماكارێكی كوردی گیرا، هەروەها كۆمەڵە چالاكوانێكی مەدەنی لەفێستیڤاڵی دیداری دۆستانی كەلتوری بەشدارییانكرد كە تیایدا لە هەموو شارەكانی عیراق بەبەشداری هەموو پێكهاتەكان بەشداربوون بە نمایشی جل و بەرگی كوردی و كارە دەستییەكانی كوردەواری دەستیپێكرد كە لەلایەن رێكخراوی نوتێلا بەسەرپەرشتی خاتوو زەهرا زەنگەنە لەشاری هەولێر بەشداربوون لە نمایشی كەلتوریدا پلەی یەكەمی بەدەستهێنا لەپاڵ نمایشی كەلتوری پیشانگەی كوردستان فۆتۆ كرایەوەو هەر لەم هەفتەیەدا نمایشی جل و بەرگی كوڕان و كچان كرایەوەو شاندی هەرێمی كوردستان بە جلی كوردییەوە بەشداریی چالاكییەكانیان كرد.

تەها عەبدوڵڵا

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چوار ھونەرمەند کۆنسێرتێکی خێرخوازی..

چوار ھونەرمەند کۆنسێرتێکی خێرخوازی سازدەکەن رێکخراوی ھایما کۆنسێرتێک بۆ چەند ...