سەرەکی » ئابووری » ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ پڕۆژه‌ گرنگه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌ ته‌رخانكرا

ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ پڕۆژه‌ گرنگه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌ ته‌رخانكرا

یەکەی ئابووری

وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی هەرێم بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ پڕۆژه‌ گرنگه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌ ته‌رخان ده‌كات و ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانیش چه‌ند زانیاریه‌ك له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، «به‌مزوانه‌ ده‌ستده‌كرێت به‌كاركردن له‌شه‌قامی‌ 100 مه‌تری‌ شاری سلێمانی‌».
رێكه‌وت زه‌كی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاندوە، «دوای‌ هه‌وڵێكی‌ زۆر توانرا بڕی 90 ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری شاری سلێمانی ته‌رخان بكرێت، به‌مه‌به‌ستی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌مساڵدا».
وتیشی‌:»ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ قۆناغێكی‌ پڕۆژه‌كه‌یه‌و به‌گوێره‌ی‌ پێویست بۆ قۆناغه‌كانی‌ دیكه‌ش پاره‌ ته‌رخان ده‌كرێت».
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، «پاره‌كه‌ ده‌خرێته‌سه‌ر حسابی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌زوترین كات ده‌ستبه‌كاركردن له‌پڕۆژه‌كه‌دا بكرێته‌وه‌».
ئه‌وه‌شی‌ وت:»كۆی‌ پاره‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ 469 ملیارو 900 ملیۆن دینار، به‌ڵام له‌قۆناغی‌ یه‌كه‌مدا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ته‌رخانكراوه‌».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كوردستان بەرەو گەشەپێدانـی ..

كوردستان بەرەو گەشەپێدانـــــــی ئابووریی هەنگاو دەنێت یەکەی ئابووری هەنگاوەكانی چاكبوونەوەی ...