سەرەکی » راپۆرت » ״سعودیە ئەوروپاشی فێری بەرتیلخواردن کردووە״

لە لیستی رەش هێنایانە دەرەوە

״سعودیە ئەوروپاشی فێری بەرتیلخواردن کردووە״

ئامادەکردنی: بێژەن بورهان

مانگی رابردوو، کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا بە تۆمەتی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و یارمەتیدانی تیرۆر و پۆخڵەواتی تر، پیشنیاری کرد کە یەکێتیی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام و دواتریش پەرلەمانەکەی، وڵاتی سعودیە بخەنە لیستی رەشەوە. زیادکردنی ناوی سعودیە لە ناو ئەو لیستەی کە٢٣ وڵاتی تری وەک (ئەفغانستان، کۆریای باکوور، ئەسیوپیا، غانا، ئێران، لیبیا، نایجیریا، پاکستان،سوریاو سریلانکاو وڵاتی تریشی تێدایە، دەبێتە پەڵەیەکی رەش و شەرمەزارییەکی بێوێنەیە بۆ دەسەڵات، بۆیە هەر لەگەڵ دەرچوونی بەیانی کۆمسیۆنەکە، دەسەڵاتی پادشایەتی سعودیە کەوتنە جموجۆڵ و بەپەلە بانگهێشتی نوێنەرو باڵیۆزو کونسوڵی وڵاتانی ئەوپایان کرد. پاشان لە ریازی پایتەخت لە کۆبوونەوەیەکدا پێیانڕاگەیاندن کە ئەگەر بەو راسپاردەیاندا نەچنەوە، ئەوا ئەوانیش هەموو گرێبەستە ئابووری‌و چەک‌و تەقەمەنییەکانیان لەگەڵ هەڵدەوەشێننەوەو بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵیان دەوەستێنن.

هەژموونی خۆی سەپاند
سەرەنجام رۆژی هەینی رابردوو، یەکێتیی ئەوروپا بە زۆرینەی دەنگی نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام، پێشنیارو راسپاردەکەی کۆمسیۆنی رەتکردەوەو بە رەسمیی سعودیە نەخرایە ناو لیستەکە. دیارە سعودیە بەهۆی گرێبەستە گەورەکانی کڕینی چەک‌و جبەخانەوە هەژموونی خۆی بەسەر ئەوروپاییەکانیشدا زاڵ کردووەو مەبەستەکانی لە دەرهێنانی ناوی وڵاتەکەی سەری گرت.
لە چەند رۆژی رابردووشدا ژمارەیەک وڵاتی بەرژەوەندیدار لەگەڵ سعودیە بەتایبەتیش بەریتانیاو فەرەنسا، فشاریان خستە سەر ئەندامانی کۆمسیۆنەکە بۆ پاشگەزبوونەوە لەو ناوهێنانەو دەرهێنانی سعودیە لەناو لیستەکەدا، ئەوانیش پێیانوابوو کە دەرهێنانی سعودیە لە ناو لیستە رەشەکەدا کاریگەریی نەرێنی دەکاتە سەر بڕیارو راستگۆیی‌ کۆمسیۆن‌و متمانەی خۆی لەدەست دەدات، بۆیە لەناو وڵاتان‌و کۆمسیۆنەکەدا گفتوگۆی چڕ دروست بوو و سەرەنجام ئیرادەی سعودیە بە هەڕەشەی سزای ئابووری‌و وەستاندنی گرێبەستەکان سەرکەوت‌و ئەوروپاش کە بانگەشەی ئازادی‌و دیموکراسی‌و پاراستنی مافی مرۆڤ دەکات، کەوتە ژێر رکێفی بەرژوەندییە ئابوورییەکان.

فشارەکانی سعودیە چی بوون؟
ماوەی رابردوو سعودیە لەسەر ئاستی باڵادا جموجۆڵەکانی چڕکردبۆوە بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە. بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز: ئەو وڵاتە لە میانی چالاکی‌و کۆبوونەوەکانی کۆڕبەندی چەند رۆژی رابردووی نێوان یەکێتیی ئەوروپاو زانکۆی عەرەبی کە لە شەرەم شێخ بەسترا، فشاری زۆری کردووە، بەڵام لەوێ پێیانڕاگەیاندوون کە پاشگەزبوونەوە لەو راسپاردەیەی کۆمسیۆن کارێکی ئاسان نییەو رەزامەندیی نوێنەرانی زۆرینەی وڵاتانی دەوێت.

پادشای سعودیە هۆشداری دابوو
بەپێی ماڵپەڕی نون پۆست، لەم رۆژانەدا شا سەلمان لە وتارێکیدا بانگەوازی بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا ناردووە کە ناوی سعودیە لە لیستی رەشدا دەبێتە زیانێکی زۆری مادی‌و مەعنەوی بە هەردوولاو داوایان لێدەکات کە بە بڕیارەکەیاندا بچنەوە، ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەگەر زیانی ئەوەی لێ بدەن، ئەوانیش گورزێکی کوشندەی ئابوورییان ئاڕاستە دەکەن‌و دەبێتە زیانێکی گەورە بۆیان.
سعودیە باشترین‌و گەورەترین کڕیاری چەکی بەریتانییەو دواتر فەرەنسا، دەربارەی ئیسپانیاش بەهەمان شێوە بەرژەوەندیی گەورەی لەگەڵیدا هەیەو لە ساڵی پاردا بایی دوو ملیار یۆرۆ چەکی داوەتێ.
ئەڵمانیا گرێبەستەکانی راگرتووە
دوای ئەوانیش ئەڵمانیا دێت کە ساڵانە نزیکەی بایی ملیارێک یۆرۆ بازرگانی فرۆشتنی چەکی لەگەڵ دەکات. بەپێی پێگەی شپیگل ئۆنلاینە بێت، چەند مانگێکە ئیئتیلافی حکومی نێوان پارتی دیموکراتی کریستیان‌و سۆسیال دیموکراتەکان هەموو ئەو گرێبەستانەیان راگرتووە لە کاردانەوەی کوشتنی بە ئەنقەستی رۆژنامەنووس (جەمال خاشقچی)و بەکارهێنانی ئەو چەک‌و جبەخانانە لە شەڕی یەمەن‌و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ. سایتی دۆیچە ڤێلا بڵاویکردۆتەوە: لە سەروبەندی گفتوگۆکانی لیسی رەشەکەدا، هەریەک لە بەریتانیاو فەرەنسا لۆمەی ئەڵمانیایان کردووە بەوەی کە راگرتنی ئەو گرێبەستانەو هەڵپەساردنیان‌و وایان وێناکردوە کە ئەو هەڵوێستەی ئەڵمانیا وادەکات سعودیەش کاردانەوە بەرامبەر بە ئەوروپا بنوێنێ‌و دواتریش ئەو بڕیارەی ئەڵمانیا زیانی لە بەرژەوەندیی کۆمپانیا بەریتانیەکانی تایبەت بەدروستکردنی چەک داوە، چونکە بڕێکی باش لە پارچەو کەرەستەکانیان لە ئەڵمانیاوە هاوردە دەکردو ئێستا هەموویان وەستاندووە. بۆیە داوایان لێکردووە دەست بەناردنی چەک بکاتەوەو ئەو ئابڵوقەیە هەڵگرێت. لەسەر ئەم پرسەش، پارتەکەی مێرکل جۆرێک لە نەرمیی نوواندووەو شپیگل ئۆنلاینە بڵاویکردۆتەوە کە حکومەت تەنها دوو هەفتەی تری درێژکردەوە، بەڵام سۆسیال دیموکراتەکان پێداگریی لەسەر درێژکردنەوەی درێژخایەنی ئەو بڕیارە دەکەن، کە رێگا بە ناردن‌و فرۆشتنی چەکی ئەڵمانی ناداو ماوەکەی ٩ ی ئازار تەواو دەبێت. بەپێی سایتی ئۆنلاینە بێت، ئێستا فرۆشتنی چەک بە سعودیە بۆتە بابەتێکی گەرمی نێوان وڵاتان‌و هەڵوێستی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپای لێکترازاندووە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

له‌ شامه‌وه‌ بۆ ئیمــرالی… ئۆج ئالان

وه‌رگێرانی له‌ توركیه‌وه‌: شنۆ هیرانی ن: موراد یه‌تكین بەشی دووەم ...