سەرەکی » ئابووری » ساڵه‌كه‌ی‌ دیاره‌ و به‌رهه‌مه‌كه‌ی نادیاره‌

ساڵه‌كه‌ی‌ دیاره‌ و به‌رهه‌مه‌كه‌ی نادیاره‌

گوندستانی‌ نوێ

ناوچه‌ی‌ گه‌رمیان كه‌ هه‌ر به‌سروشت ناوچه‌یه‌كی وشك و گه‌رمه‌، زۆرجار له‌ زستانیشدا مه‌ترسی وشكه‌ ساڵی بۆسه‌ر به‌رهه‌می جوتیاران دروست ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ جوتیارانی ناوچه‌ی‌ گه‌رمیان پێیانوایه‌ ئه‌مساڵ ساڵێكی ته‌ڕ بووه‌ بۆ ئه‌وان و زۆر به‌باشی و به‌پێی پێویست باران باریوه‌ و ده‌غڵ و دانه‌كه‌یان له‌ مه‌ترسی وشكه‌ساڵی ڕزگاری‌ بووه‌ ، به‌ڵام خۆیان له‌و ترسه‌ نه‌جاتیان نه‌بووه‌ كه‌ چۆن و له‌ كام بازاڕدا ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ساغ بكه‌نه‌وه‌ و بیفرۆشن.
هه‌روه‌ك ده‌شڵێن له‌نێوان حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی‌ عێراقدا پرۆژه‌یه‌ك نیه‌ كه‌ ئێمه‌ چاومان لێیبێت و پێمانوابێت دوای‌ دروێنه‌كردنی به‌رهه‌مه‌كان لێمانوه‌رده‌گیرێت و ماندوبونمان ده‌ڕه‌وێته‌وه‌.
حه‌مه‌ سه‌عید عه‌لی پێیوایه‌ : زۆربه‌ی‌ ساڵانی ڕابردوو ئه‌وان مه‌ترسی وشكه‌ساڵیان له‌ ناوچه‌كه‌یان هه‌بووه‌ و زۆرجاریش به‌روبوومه‌كانیان هه‌ڵنه‌گرتۆته‌وه‌ و داویانه‌ته‌ ئاژه‌ڵ و بۆیان دره‌و نه‌كراوه‌ . ئه‌مساڵ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ نه‌ك مه‌ترسی وشكه‌ ساڵیمان نه‌ماوه‌ ، به‌ڵكو ساڵێكی ته‌واو ته‌ڕ و باراناوی بووه‌ بۆ گه‌رمیان و پێده‌چێت یه‌كێك بێت له‌ ساڵه‌ پڕ به‌ره‌كه‌ته‌كان.
ئه‌و جوتیاره‌ وتیشی : له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئێمه‌ زه‌ره‌رمان كردووه‌ له‌ كاری كشتوكاڵ و ئه‌وه‌ی به‌زه‌وییه‌كانه‌وه‌ چاندوومانه‌ بمانفرۆشتایه‌ زۆر باشتر بوو له‌وه‌ی‌ كه‌ هاته‌به‌رهه‌م. وه‌ك له‌ پێشویشدا وتم ئه‌و تۆزه‌ به‌رهه‌مه‌یشی هاته‌ به‌رهه‌م دامان به‌ مه‌ڕ و ماڵاته‌كه‌مان و هیچمان بۆ نه‌مایه‌وه‌. ته‌نانه‌ت له‌ بازاڕیش دانه‌وێڵه‌ی‌ تۆمه‌مان كڕی.
ئیدریس ڕۆسته‌م به‌ته‌نز و به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ وتی : به‌نیسبه‌ت ئه‌م ساڵه‌وه‌ وه‌ڵا ساڵه‌كه‌ی‌ دیاره‌ كه‌ چیتر وشكه‌ساڵ و بێبارانی كاریگه‌ری‌ نابێت بۆسه‌ر ده‌غڵ و دان و پشت به‌خوا به‌رهه‌می باشمان ده‌بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ دیارنییه‌ ئێمه‌ ئه‌مساڵ چی بكه‌ین له‌م به‌رهه‌مه‌مان و ڕوو له‌كوێ بكه‌ین ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ بكڕێت؟
ئه‌و وتیشی : ئه‌مساڵ وه‌ك جاران نییه‌ و تاكو ئێستا ئه‌وه‌ یه‌كلا نه‌بۆته‌وه‌ كه‌ ئایا حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕێگا چاره‌ی‌ چییه‌ بۆ به‌رهه‌می ئه‌مساڵی جوتیاره‌كانی‌ ، به‌غدادیش ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ گه‌نمی زۆری ناوێت، به‌راستی دیار نییه‌ ئێمه‌ چی بكه‌ین له‌ به‌رهه‌مه‌كه‌مان، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌میش زۆربێت ئه‌وا له‌ بازاڕیشدا پاره‌ ناكات ، ناشكرێت ئێمه‌ ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌مه‌ بهێڵینه‌وه‌ بۆ پێویستی خۆمان و مه‌ڕو ماڵاته‌كه‌مان.
وه‌ك جوتیاران ده‌ڵێن وا ساڵ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و جوتیاران چاوه‌ڕێن به‌رهه‌می چاوه‌ڕوانی‌ و ماندووبوونی ساڵێكیان بدورنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وان گه‌شبین نین به‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان چۆن له‌ بازاڕدا ساغ بكه‌نه‌وه‌ و بیفرۆشن. حكومه‌تی‌ هه‌رێم تاكو ئێستا هیچ پلانێكی بۆ ئه‌مساڵی به‌رهه‌می جوتیاران ڕانه‌گه‌یاندووه‌ و ناشزانرێت له‌ئاینده‌دا چی ده‌ڵێت له‌و باره‌یه‌وه‌.
شایانی باسه‌ تاكو ئێستا پاره‌یه‌كی زۆری جوتیاران له‌لای‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی هه‌یه‌ و نه‌دراوه‌ته‌وه‌ به‌جوتیاران و ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ی‌ باش و گه‌وره‌ بۆ ساغ كردنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌می جوتیارانی هه‌رێم نه‌بێت ئه‌وا ڕه‌نگه‌ به‌رهه‌می ئه‌مساڵیشیان به‌ده‌ردی به‌رهه‌می پێشویان بچێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

زیاتر لە ملیارێك دینار بۆ كەسوكاری شەهیدانی سلێمانی خەرجكراوە

ئا: سامان فەریق لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2019دا نزیكەی ...