سەرەکی » دۆسێ » بەریتانیا هۆشداریی دەدات لە داڕمانی ئاگربەست لە حودەیدە

جەنگی یەمەن

بەریتانیا هۆشداریی دەدات لە داڕمانی ئاگربەست لە حودەیدە

جێرمی هانت، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە میانی سەردانەكەی بۆ یەمەن، هۆشداریی دەدات لەبارەی ڕێكەوتنی ئاگربەست سەبارەت بە شاری حودەیدە و پێیوایە «ڕەنگە لەماوەی چەند هەفتەیەكدا دووچاری داڕمان ببێت».
حكومەتی یەمەنی یان حوسییەكان، ئەو رٍێكەوتنەی ئاشتیان جێبەجێ‌ نەكردووە كە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە سەرپەرشتی دەكرێت، و دەبوو لێوەی هێزەكان لە دەوروبەری شاری حودەیدەی كەناردەریا پاشەكەشیان پێبكرێت و لە شوێنەكانی تر بڵاوەیان پێبكرێت.
بەندەری حودیەدە بە شادەماری سەرەكی ژیانی نزیكەی سێیەكی دانیشتوانی یەمەن دادەنرێت كە كەوتۆتە سەر لێواری برسێتی.
بە گوتەی هانت، 80 هەزار منداڵ لە یەمەن، بەهۆی برسیەتییەوە گیانیان لەدەستداوە، و زیاتر لە 20 ملیۆن كەسیش لە وڵاتەكەدا لەسەر لێواری برسێتین.
نەتەوە یەكگرتووەكانیش پێیوایە، لە شەڕەكاندا لانی كەم 6800 مەدەنی كوژراون و نزیكەی 10700 كەسی تر برینداربوون.
پاشەكشەكردن لە شاری حودەیدە بە بەشێكی گرنگ لە ڕێكەوتنی ئاگربەست دادەنرێت كە لایەنەكان لە مانگی كانوونی یەكەمی رابردوو لە سوید لەسەری رێكەوتبوون.
دەبوو لەو ڕێكەوتنەوە وتوێژی فراوانتر بۆ كۆتایی هێنان بەو جەنگەی بۆ ماوەی چوار ساڵە لە وڵاتەكەدا بەردەوامە، ئەنجام بدرێت.
ڕێكەوتنەكە ئازادكردنی هەزاران زیندانیش لەخۆدەگرێت كە هێشتا هەنگاوێكی لەو جۆرە هەڵنەنراوە.
جێرمی هانت بە یەكەم وەزیری دەرەوەی وڵاتانی خۆرئاواییە كە لەكاتی دەستپێكردنی جەنگەوە سەردانی یەمەن دەكات، و پێیوایە لەئێستادا هەردوولا لەبەردەم دوایین هەلدان.
هانت لە شاری عەدەنەوە كە لە باشووری یەمەن لەژێر دەستی حكومەتدایە، هەردوو لایەنی بەشەڕهاتووی یەمەنی هاندابوو، هەنگاوی پێویست هەڵبنێن لەپێناو هێنانەدی ئاشتی.
سەردانەكەی هانت بۆ یەمەن، دوای چاوپێكەوتنی بوو لەگەڵ عەبد رەبە مەنسور هادی سەرۆكی یەمەن لە ریازی پایتەختی سعودیە، و چاوپێكەوتنی لەگەڵ محەمەد عەبدولسەلام وتوبێژی حوسییەكان لە سوڵتاننشینی عومان.
لە مانگی ڕابردوودا، بەرپرسانی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایانگەیاندبوو، دوای شەش مانگ توانیویانە بگەنە عەمبارێكی زەبەلاحی هەڵگرتنی گەنم لە حودەیدە.
ئەو عەمبارە كە سەر بە كۆمپانیای ئاشەكانی دەریای سورە، بڕێك گەنمی وەهای تێدا هەڵگیراوە كە بەشی مانگێكی 3.7 ملیۆن كەس دەكات، بەڵام نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریی دابوو لەوەی گەنمەكە خراپ ببێت.
نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لە وڵاتانی جیهان دەكات، كۆمەكی پرۆگرامی یارمەتییەكانی بدەن لە یەمەن.
لە كۆتایی مانگی شوباتی رابردوو، وڵاتانی ئەندام لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكە، بەڵێنیان دابوو 2.6 میار دۆلار پێشكەش بكەن، ئەم ژمارەیەش بە رێژەی 30% زیاترە لەو بەڵێنەی لە ساڵی رابردوودا درابوو لە كۆنگرەیەكی هاوشێوەدا، بەڵام بە بڕی 1.6 ملیار دۆلار كەمترە لەو بڕەی كە نەتەوە یەكگرتووەكان هیواخوازە كۆیبكاتەوە.
پێشبینی دەكرێت سعودیە و ئیمارات گەورەترین وڵاتە كۆمەكبەخشەكان بن لەمساڵدا، بەو پێیەی هەریەكەیان بەڵێنیداوە 500 ملیۆن دۆلار پێشكەش بكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

150 هەزار كەس لە باكووری خۆرئاوای سوریا ئاوارەبوون

بەر لە دەستپێكردنی هێرشە وشكانییەكانی سوپای سوریا و هاوپەیمانەكانی بۆ ...