سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » ژیر ناشاد: كاری ئاینده‌م شانۆیی به‌نی ئاده‌مه‌

ژیر ناشاد: كاری ئاینده‌م شانۆیی به‌نی ئاده‌مه‌

ژیر جوتیار، كه‌ به‌ ژیر ناشاد ناسراوه‌، یه‌كێكه‌ له‌و گه‌نجه‌ دڵگه‌رمانه‌ی سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ و تازه‌ پێی ناوه‌ته‌ سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ و چه‌ند كارێكی كردووه‌ و خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی به‌ گه‌رم و گوڕی كار بۆ به‌رهه‌می تازه‌ ده‌كات و ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا كاری ده‌رهێنانی بۆ شانۆیی تاعونی گه‌ل كرد و له‌م دیداره‌شدا باسی كارێكی نوێی خۆی ده‌كات. كه‌ ئێستا سه‌رقاڵی كاركردنه‌ تێیدا.

*با پرسیاری یه‌كه‌ممان له‌باره‌ی كار و چالاكی و ده‌ستپێكی هونه‌رییته‌وه‌ بێت. چۆن ده‌ستت به‌ كاری شانۆیی كرد؟ به‌رهه‌مه‌كانت چین؟
-من پێش ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ كاری هونه‌ری خۆم بدوێم ده‌ڵێم من به‌بێ هونه‌ر ناتوانم بژیم، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ نییه‌ كه‌ هونه‌رم له‌ سه‌رو هه‌موو شتێكه‌وه‌ بێت. سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریم ساڵی پێ شووتر بوو، له‌ مانگی پێنچ، سه‌باره‌ت به‌ ناوی شانۆگه‌ریكه‌ش شانۆی (پیسه‌كه‌)ی نوسه‌ری فه‌ره‌نسی مۆلێر بوو كه‌ خۆم رۆڵی ئافره‌تێكی شۆخ و شه‌نگم تێدا ده‌بینی، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین كاری هونه‌ری بوو كاتێك رووبه‌ڕووی بینه‌رێكی شانۆیی بوومه‌وه‌، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین ده‌روازه‌ی هونه‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ی هزر و بۆچوونم زیاتر گه‌شه‌ بكات، شانۆگه‌ریی یه‌كه‌ شانۆیه‌كی كۆمێدی ته‌نز ئامێزبوو، له‌سه‌ر رێبازی كۆمیدیای دیل ئارتێ ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین كاری شانۆی كۆمیدیای دیل ئارتێ بوو له‌ كوردستان به‌و شێوه‌ییه‌ رووبه‌ڕووی بینه‌ر ببێته‌وه‌ كاری هونه‌رییه‌كانی دیكه‌شم بریتین له‌م كارانه‌: شانۆی پیسه‌كه‌ی مۆلێر كه‌ كه‌سایه‌تی ئافره‌تێكم به‌رجه‌سته‌كرد. شانۆی تاعونی گه‌ل كه‌ نووسین و كاری ده‌رهێنانم بۆ كردووه‌، ئه‌م كاره‌یان زیاتر كاریگه‌ری تاعونه‌كه‌ی ئه‌لبێر كامۆ-م له‌سه‌ره‌ و ئێستاش سه‌رقاڵی كارێكی نوێم به‌ ناوی شانۆی به‌نی ئاده‌م.
*دواین كارت تاعونی گه‌ل چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟ پێت وایه‌ حه‌قی خۆیت پێداوه‌؟
‎-سه‌باره‌ی به‌وه‌ی كه‌ شانۆی تاعونی گه‌ل چۆن هه‌ڵبسه‌نگێنم ئه‌مه‌ كارێكی قورسه‌، چونكه‌ به‌رده‌وام بیركرنه‌وه‌ له‌ كارێكی شانۆیی كه‌ چۆن بكرێت ئه‌وه‌ راستییه‌كه‌ ئه‌م بارودۆخه‌ی ناوچه‌كه‌مان تێیكه‌وتووه‌، كاریگه‌ری له‌ سه‌ر هه‌موو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌یه‌ جا چ له‌سه‌ر كارێكی شانۆی یاخود هه‌ر كارێكی تر، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ یه‌كه‌مین كاری شانۆی كه‌ كاری ده‌رهێنانی بۆ بكه‌م به‌ كارێكی سه‌ركه‌وتوو مێژوویه‌كی جوان له‌ یاده‌وه‌ریی خۆمدا هه‌ڵم گرتووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، بینه‌ری شانۆ به‌كارێكی جوان ره‌خنه‌ئامێز ناویان بردووه‌.
*به‌رهه‌می ئاینده‌ت چییه‌؟ چ پڕۆژه‌یه‌كت له‌ خه‌یاڵدایه‌؟
‎-پڕۆژه‌ی داهاتووم ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت ئاشكرای بكه‌م كۆتا كاری نووسین و ده‌رهێنانم به‌ ناوی شانۆی (به‌نی ئاده‌م)، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ وه‌كو كارێكی شانۆیی مرۆڤایه‌تی ره‌خنه‌ئامێزه‌ له‌ لایه‌ن خۆمه‌وه‌ ناوزه‌ندی ده‌كه‌م ئه‌مه‌ش هۆكاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ ئه‌م كاره‌ یه‌كێك ده‌بێت له‌و كارانه‌ی كه‌ له‌ مێژووی شانۆیی كوردیدا بمێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی جێی بایه‌خه‌ ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ كۆمه‌ڵێك كه‌سی به‌ توانای تێدا به‌شدارن و پشتیوانی زۆر باشمان هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش دڵخۆشم ده‌كات، كه‌ جێی بایه‌خی خه‌ڵكانی شاره‌زای بواری شانۆیه‌ ئه‌و كاره‌ ره‌خنه‌ ئامێزانه‌م، كه‌ زۆرتر كاره‌كانم ره‌خنه‌ئامێزن و زیاتر بیركردنه‌وه‌م له‌م جۆره‌ كارانه‌دا به‌كارده‌هێنم، ئه‌وه‌ی بمه‌وێت بیڵێم كۆتا كاری ده‌رهێانم ده‌بێت، به‌ڵام ده‌مه‌وێت زیاتر ئاشنای نووسینی ڕۆمان بم، به‌ بڕوای من ده‌قی شانۆیی كارێكه‌ له‌ ڕێی به‌رجه‌سته‌كردن و ده‌رهێنان و خستنه‌ سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ زیندوو ده‌بێته‌وه‌.
*بۆچی كاری ده‌رهێنانت هه‌ڵبژارد؟ نیازت هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ به‌رده‌وام بیت؟ ئایا بیرت له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ له‌ ئاینده‌دا وه‌كو ئه‌كته‌ریش كاربكه‌یت؟
‎-ئه‌وه‌ی جێ زیاتر بایه‌خه‌ هونه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی چێژوه‌رگرتنه‌ من خۆم به‌خۆشحاڵ ده‌زانم كاری ده‌رهێنان و كاره‌كته‌ری بكه‌م ئه‌مه‌ش بۆ من چێژێكی هونه‌ری و رۆحیم پێ ده‌به‌خشی، له‌ هه‌مان كاتدا زیاتر كاری ئه‌كته‌ری بۆ من جێی سه‌رنج و جێ تێڕامانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئازاری ناخی خۆم وێنا بكه‌م، ناشمه‌وێت له‌ جۆری ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌بم كه‌ به‌ده‌م و چاوی دووباره‌ ناوبراون، به‌ڵكو من ده‌مه‌ویت ببم به‌ ئه‌كته‌رێكی ره‌خنه‌گر و له‌و بواره‌دا بناسرێم، چونكه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای مندا زیاتر ئه‌كته‌ر ده‌یه‌ویت، به‌ كاره‌كته‌ر بناسرێته‌وه‌ نه‌ك به‌شێوازی نواندنی خۆی له‌ناو كاركته‌ره‌كه‌یدا، كاره‌كته‌ر و رۆچوون له‌ناو كاره‌كته‌ردا كارێكی وائاسان نییه‌ ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ یاسا و رێسای خۆی هه‌یه‌، ‎ئێمه‌ لێره‌ ده‌مانه‌ۆێت په‌یامی شانۆ بگه‌یه‌نین نه‌ك تێكدانی په‌یام بین و وابكه‌ین خۆمان له‌نێو په‌یامه‌كه‌دا ون بكه‌ین و په‌یامه‌كه‌ نه‌گه‌یه‌نین.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

یه‌كه‌م رۆژی‌ مامۆستا ره‌مه‌زان فت!

مقداد شاسواری‌ ئێوه‌ كه‌ستان له‌وێ نه‌بوون. منیش له‌وێ نه‌بووم. ته‌نها ...