سەرەکی » وتار » شێرزاد شێخانی » عه‌نته‌ری كوڕی شه‌داد

هەولێریات

عه‌نته‌ری كوڕی شه‌داد

له‌توراسی عه‌ره‌بیدا باسی عه‌نته‌ری كوڕی شه‌داد ده‌كرێ ، كه‌ به‌حیساب پاڵه‌وانه‌كی زۆر ئازاو نه‌به‌رد بوه‌و، له‌ئازایه‌تیدا كه‌س شانی له‌شانی‌ نه‌دایه‌ . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاریخی عه‌ره‌ب و ئیسلامیش زۆربه‌ی به‌درۆ ده‌ڵه‌سه‌ پڕ كرایته‌وه‌، حیكایه‌تی ئازایه‌تی عه‌نته‌ڕیش یه‌كه‌كه‌ له‌و حیكایه‌ته‌ درۆیانه‌ی هه‌زارو چارسه‌د ساره‌ لۆمان ده‌گێڕنه‌وه‌ . له‌ راستیشدا عه‌نته‌ر خۆی پیاوه‌كی زۆر بێ غییره‌ت بوه‌ ، ئه‌و به‌زمانی خۆی ده‌گێڕته‌وه‌ كاته‌كی لێیان پرسی‌ « ئه‌رێ براده‌ر ئه‌تو به‌چ گه‌یشتیه‌ ئه‌و مه‌رته‌به‌ی ئازایه‌تی و قاره‌مانیه‌تی له‌ناو عه‌ره‌بدا «؟!. ئه‌ویش جو‌ابی دانه‌وه‌و گۆتی « ئه‌من له‌ناو شه‌ڕه‌كاندا پێشتر ملی كه‌سه‌ ترسنۆكه‌كان ده‌په‌ڕێنم، لۆ ئه‌وه‌ی قه‌ده‌می پیاوه‌ ئازاكان بشكێنم « !!. جاره‌كیش ئه‌و عه‌نته‌ره‌ قاره‌مانه‌یان دیت له‌ده‌ست ریویه‌كی هه‌ر دێ ، پێیان گۆت « ئه‌رێ عه‌نته‌ر توخوا شه‌رم له‌خۆت ناكه‌ی به‌و حه‌مو ناوبانگی ئازایه‌تیه‌وه‌ له‌ده‌ست چرچه‌ ریویه‌كی هه‌ردێی « ئه‌ویش گۆتی « ئه‌وجا ئه‌نگۆ به‌حه‌مو عه‌قلتانه‌وه‌ وا ده‌زانن ئه‌و ریویه‌ ده‌زانی ئه‌من عه‌نته‌ری كوڕی شه‌دادم حه‌تا لێم بترسێ «!!. مه‌سئوله‌كانی مه‌ش حه‌مویان وه‌كی ئه‌و عه‌نته‌ره‌ حوكمڕانی وراته‌كه‌مان ده‌كه‌ن. له‌ موزاهه‌ڕه‌كاندا شه‌ق له‌مامۆستایه‌كی ته‌قاعود ده‌ده‌ن، لۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌كان بترسێنن . ئاگر له‌با‌ره‌گای حزبه‌كی دوازده‌ نه‌فه‌ری بێ چه‌ك به‌رده‌ده‌ن ، لۆ ئه‌وه‌ی حزبه‌ گه‌وره‌كان چاوترسێن بكه‌ن ، به‌و حاره‌وه‌ خه‌ركیان خه‌ساندییه‌و كه‌تینه‌ دزینی سامانی وراته‌كه‌مان و كه‌س ناوێرێ له‌به‌ر عه‌نته‌ڕی كوردی قسه‌یه‌ك بكاو له‌دژیان راوه‌ستی . زۆر عه‌جایبه‌ كاتی خۆی خه‌ركی قه‌ڵادزێ‌ به‌ خاكه‌ناسو وپێمه‌ڕه‌ هه‌ریان كوتایه‌ سه‌ر گه‌وره‌ترین ده‌زگای ئه‌منی ومخابه‌راتی رژێمی دڕنده‌ی سه‌دامه‌وه‌، كه‌چی ئێستا له‌به‌رامبه‌ر یه‌ك باره‌گای حزبی ده‌سه‌رات ناوێرن فززه‌یه‌ك بكه‌ن !.خه‌ركی وا هه‌یه‌ له‌حه‌یاتی گوله‌یه‌كی به‌رامبه‌ر دوژمنی به‌عس نه‌ته‌قاندیه‌ ، ئێستا لێمان بویته‌‌ قائید فه‌یله‌ق و حوكمی شاره‌كی ده‌كا . پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی زه‌مانی كۆن حه‌مویان له‌بن دوكانه‌كانی شێخه‌ڵڵادا عاره‌بانه‌ ده‌گێڕن، مندارو هه‌رچی وپه‌رچی و چه‌قو وه‌شێنه‌كانیش لێمان بوینه‌ قاره‌مانو حوكمی شاره‌كه‌مان ده‌گێڕن . به‌درێژایی ته‌مه‌نی هه‌ولێریه‌كان وه‌زعه‌كی ئه‌وها ناخۆشیان نه‌دیتیه‌ ، خه‌ركه‌كی غه‌ریبه‌ شاریان داگییركردیه‌ ، ده‌سه‌راته‌كی بۆگه‌نی دواكه‌وتی حوكمی وراتمان به‌زه‌بری ئاسنو ئاگر ده‌كه‌ن . لۆیه‌ ته‌ماشای هه‌رچ لایه‌كی ئه‌و وراته‌مان ده‌كه‌ی ده‌بینی له‌گه‌ندڵی نقوم بوه‌ ، چونكی ئه‌وانه‌ی ئێستا ده‌سه‌راتیان به‌ده‌یسته‌ خه‌ركی ڕه‌سه‌نی شاره‌كانمان نین ، دریان به‌ میلله‌ته‌كه‌مان ناسوتێ . ماری خه‌ركی و ده‌یان گه‌ڕه‌كی شاریان روخاند عیماره‌ی خۆیان له‌سه‌ر بیناكرد ، سینه‌ماكانی شاریان كرده‌ زبڵخانه‌ . چایخانه‌كیان كرده‌ كافیتریای حه‌شیشه‌خوران . بازاڕیان پڕ كرد له‌ كه‌لوپه‌لو خواردنی ئێكسپایه‌ر . فه‌لاحه‌كانیان بێ ئیش كرد ، عه‌مه‌له‌یان له‌به‌نگلادیش و فلیپینه‌وه‌ هیناو، گه‌نجه‌كانی خۆشمانیان خسته‌ سه‌ر جاده‌. منداری خۆیان نارده‌ گه‌وره‌ترین جامیعه‌كانی دونیا، كوڕانی مه‌شیان له‌ ته‌عیینكردن بێبه‌شكرد .هه‌رچی راقیسه‌و كچی سووكو چرووكی دونیا هه‌یه‌ له‌ لوبنانو میسرو ئه‌لبانیایان هینایه‌ شاره‌كه‌م لۆ ئه‌وه‌ی شه‌وه‌ سۆره‌كانیان لۆ بڕازێننه‌وه‌ له‌سه‌ر حیسابی قووت و نانی میلله‌ت . ئه‌وه‌نده‌ شه‌رمیشیان به‌ خۆیان نیه‌، له‌و زرووفه‌ ره‌شه‌ی بێكاری و بێ مووچه‌یی یه‌ك تۆز ئیحترامی مه‌شاعیری خه‌ركی شاره‌كه‌یان بگرن و ئه‌و شتانه‌یان پێشان نه‌ده‌ن . ده‌رده‌ در ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ پیاو ناتانی حه‌مویان ده‌ربخا ، لۆیه‌ به‌وه‌نده‌ راده‌وه‌ستم با خوێریه‌كیش لێم قییت نه‌بته‌وه‌و له‌مه‌حكه‌مه‌ داوام له‌سه‌ر ته‌سجیل بكاو برێ ده‌ستی لۆ موقه‌ده‌ساتی ئه‌منی قه‌ومی كوردی بردیه‌، ئه‌وه‌ حارمانه‌ ، باقی وه‌لسه‌لام .

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دوو شیش كه‌بابو عه‌‌وازه‌یه‌ك

له‌ زه‌مانی‌ مه‌دا خواردنی‌ رۆژانه‌ی‌ ماران زۆربه‌ی‌ له‌گه‌نم دروست ده‌كرا ...