سەرەکی » وتار » لەتیف فاتیح فەرەج‌ » كه‌ركوك و باغۆز

خورجە

كه‌ركوك و باغۆز

1
جارێكێیان دێڕه‌ شیعرێكم بۆ كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان نووسی‌ به‌و جۆره‌:
هه‌ر بژی‌ كوردی‌ كه‌ركوكم یه‌ك دڵو گیان و ئیمانه‌
شاری‌ رازاوه‌ی‌ وه‌ك بوكم ته‌نها گوڵی‌ كوردستانه‌
بیرم نیه‌ بۆ ئه‌و شیعره‌م نوسیوه‌و ته‌واوی‌ شیعره‌كه‌ چۆنه‌، به‌ڵام له‌ زۆر بۆنه‌دا كه‌ركوكیه‌كانم به‌ یه‌كه‌وه‌ بینیوه‌، له‌ راپه‌ڕیندا، له‌ نه‌ورۆزدا، له‌ دژایه‌تی‌ سته‌م و نادادیدا، راستی‌ من كه‌ مێك شێخ ره‌زایانه‌ له‌ كه‌ركوك ده‌ڕوانم، روانینه‌كه‌م لیپه‌ له‌ خۆشه‌ویستی‌ و توڕه‌یی‌، هۆكاره‌كه‌شی‌ ره‌نگه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ بێت ئه‌و شاره‌ هه‌م سته‌ملێكراوه‌، هه‌م سته‌مكار، سته‌مكاربه‌و مانایه‌ی‌ هێشتا له‌ ناشینی‌ دۆست و دوژمندا كۆڵه‌واره‌، بۆیه‌ منیش هه‌ندێك جار له‌ به‌ر خۆمه‌وه‌ ده‌ڵێم «كه‌بابی‌ گۆشتی‌ بزن فاكیهه‌ی‌ به‌ری‌ خڕنوك«

2
زۆر گۆرانی‌ و به‌یت و شیعرو شانامه‌ بۆ كه‌ركوك نوسراوه‌، سه‌ره‌ڕای‌ به‌دبه‌ختی‌ شاره‌كه‌ لێ‌ شانسی‌ ئه‌وه‌شی‌ هه‌بووه‌، به‌ چه‌ندین زمان گۆرانی‌ به‌ باڵایدا بگوترێت، به‌ كوردی‌ و عه‌ره‌بی‌ و توركمانی‌ و سریانی‌ و ئه‌رمه‌نی‌، ئه‌وه‌ش شانسێكی‌ گه‌وره‌یه‌، ما داغستانه‌كه‌ی‌ حه‌مزا تۆفیش له‌ زمان و ورده‌ زماندا ئه‌و شانسه‌ی‌ پێنه‌بڕابوو، حه‌مزا تۆف به‌ شانازیه‌وه‌ له‌ «داغستانی‌ من» دا ئه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو شیعرو شانامه‌یه‌ بۆ عفرین نه‌وتراوه‌، له‌ كاتێكا عفرین و لینینگراد دوو دیرۆكی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌رگری‌ مرۆڤایه‌تی‌ ده‌مێننه‌وه‌، له‌م رۆژانه‌دا به‌ یادی‌ راپه‌ڕینی‌ كه‌ركوك و كه‌وتنی‌ عه‌فرین و سه‌ركه‌وتنی‌ باغۆزدا تێده‌په‌ڕین، باغۆزداستانێكی‌ دیرۆكی‌ تری‌ كوردانه‌، ره‌نگه‌ جێی‌ خۆی‌ بێت بڵێین كه‌وتنی‌ باغۆز به‌ ده‌ستی‌ شه‌ڕڤانان لانی‌ كه‌می‌ ساڕێژكردنی‌ برینی‌ ئێزدیه‌كانه‌.

3
شه‌ڕ هیچ خێرو بێرێكی‌ نیه‌، مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك ناوی‌ تازه‌ و شوێنی‌ تازه‌ ئاشنا ده‌بین و ده‌ناسین، ئه‌وه‌ش خێر نیه‌، ده‌شێت دواجار گێڕانه‌وه‌ی‌ چیرۆك و داستانه‌كانی‌ كوشت و بڕو كه‌وتن و سه‌ركه‌وتن بۆ میدیاكارانێك و نوسه‌رانێك خێرێك بده‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ش بۆ كوردی‌ به‌له‌نگاز نا كه‌ خۆبه‌خشانه‌ شه‌ڕ له‌ پێناوی‌ دنیادا ده‌كات و خۆیشی‌ پاشقول له‌ خۆی‌ ده‌دات.
سه‌ركه‌وتن له‌ باغۆز یان ئه‌وه‌تا ده‌رگایه‌كی‌ باش له‌ كوردی‌ رۆژئاوا ده‌كاته‌وه‌، یان ئه‌وه‌تا دیسان ده‌مانده‌نه‌ ده‌م گورگه‌كانه‌وه‌، له‌ هه‌ردوو باردا پێكه‌وه‌بوونی‌ خۆمان زۆرگرنگه‌ چونكه‌:
ته‌نها په‌نجه‌یه‌ك هیچی‌ پێناكرێ‌
كه‌ كردت به‌ پێنج كێ‌ به‌رگه‌ی‌ ئه‌گرێ‌
مسته‌كۆڵه‌یه‌و ناو ده‌م ئه‌شكێنێ‌ ….

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

په‌ڵكانه‌و شوێنه‌كانی‌ تر

1 زه‌ڕه‌یه‌ك خاكی‌ وه‌ته‌ن ناده‌م به‌ قه‌سری‌ قه‌یسه‌ری‌ جۆگه‌له‌و ئاوی‌ ...